Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

ئارام رەسول مامەند..پەرلەمانتارى كوردستان

Comment
by March 18, 2008 گشتی

 ئێمە فێربووین باسى گەندەڵى دەكەین، بەبآ بوونى موستەسەكێكى واقیعى بۆ تۆمەتباركردنى هەركەسێك
دیمانە:فەرەیدون بێوار…….
 
 * لەو ماوەیەى دوایى كە پەرلەمان كۆبووە، باس لەوەكرا، كە پەرلەمان یاداشتێك ئاراستەى حكومەتى عێراق بكات، داواى لێبكرىَ بەڕێكەوتن یان بەقسە داوا لە توركیا بكات بارەگاكانى سوپاى توركیا، لە عێراق دەربكات، دەكرآ زیاتر رونكردنەوەمان لەسەر ئەم بارە بەیتىَ چۆن بووە؟
 – دوایین كۆبوونەوەى پەرلەمان سەبارت بە لەشكركێشى سوپاى توركیا بوو، بۆخستنەروو گفتوگۆ كردن ئەوبابەتە لەلایەن پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتى پەرلەمانەوە، دیارە بێگومان ئەو ئەندام پەرلەمانانەى بەشداریان كرد بە گفتوگۆ، دەكرێ بڵێین تەعبیرى رەئى بەشى زۆرى ئەندام پەرلەمانان بوو، كە پێویستە هەرچى زوتر لەشكرى توركیا لەناوچە سنووریەكانى كوردستان بكێشێتەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان رابگرێت، وە داواكرا چارەسەرى كێشەى توركیا لەگەلأ (pkk) بە ڕێگەیەكى دیالۆگ و سیاسى بێت، لەبەرئەوەى وەكو لە رابردوو دەركەوتووە، رێگەى سەربازى چارەسەرى كێشەكە ناكات، لە كۆتایى دانیشتنەكە، بەیاننامەى پەرلەمان دەرچوو، لەگەلأ ئیدانەكەى ئەو لەشكركێشەو داواكردنى هەرچى زووتر كشانەوەى هێزەكانى توركیا لەناوچەى سنوریەكانى كوردستان، داواشكرا كە ئەو بنكە سەربازیانەى توركیا لە چەند چیایەك بەهۆى زروفێكى تایبەت بۆ فەتریەك هاتبوون، هەندێكیان تارادەیەك جێگربوون، داواكرا هەوڵبدرآ لەڕێگەى حكومەتى هەرێمى كوردستان و بەتەنسیق ئەو هێزانە نەمێنن، هەر پەیوەندیەكى دەوڵەتى توركیا  لەگەلأ هەرێمى كوردستان ئەبێت رەسمى بێت لەڕێگەى حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە،  ئەو پەیوەندیە دروست بكرێت، وە ئەو بنكە سەربەزیانەش دەبآ هەڵبوەشنرێتەوەو بگەرێتەوە خاكى توركیا.
 *زۆرجار خەڵك گلەیى لەوەى دەكا، پێموابآ (58) پەرلەمانتار ئیمزاى كردووە كە بودجەى حیزبەكان ئاشكرابكرێت بە یەكێتى و پارتیشەوە بۆ ئێستا پەرلەمان ئەمەى نەخستۆتە پڕۆژەى خۆیەوە؟
 – بێگومان ئێمە هەندآ جار گوێبیستى ئەوە دەبین لەمیدیاكان كە هەندآ پەرلەمانتار پڕۆژەیەكیان ئیمزاكردووە، بەڵام پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەى كاریەوە. ئێمە كاتێك باس لەو جۆرە پڕۆژانە دەكەین دەبێ بچینەوە سەر شێوازى كاركردنى پەرلەمان و پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، ئەوەى كە جەنابت باسى لێوە دەكەى، بەڵىَ من لێى بەئاگام، بەڵام ئەوە یەكێكە لەو پڕۆژانەى كە پەرلەمان بڕیارى لەسەربدات بە وەرگرتنى وجهە نەزەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان، ئاگاداركردنەوەى لەبەرئەوەى باس لەپڕۆژەیەك دەكەى كە نەفەقاتى مالى تێدایە، كە ئەوە ئەگەرێتەوە سەر ئەركى حكومەت بۆ جآ بەجێكردن، ئەو پڕۆژەیە ئەوەى من لێى ئاگاداربم گەیشتۆتە سەرۆكایەتى پەرلەمان لەوآ لەدیراسەكردن دایە، بڕیاریش هەیە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆئەوەى رەئى ئەوێش وەربگرى. بێگومان ئەوكاتەش لەگەلأ هاتنەوەى پەرلەمان، بڕیارى ئەوە دەدا بیخاتە بەرنامەى كاریەوە.
 * دەربارەى بودجەى 2008 تائێستا نەهاتۆتە پەرلەمان، كە دەبوایە لەكۆتایى ساڵى 2007 دابآ، لەعێراقیش رێژەى 17% ى بۆ هەرێم جێگربوو، هۆى ئەو دواكەوتنە چییە؟
 – حەز ئەكەم ئەوەت بۆ راستبكەمەوە، بودجە هاتۆتە پەرلەمان ئێستا پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتى پەرلەمان و لێژنەى دارایى و ئابوری پەرلەمانە، هەتا ئێمە لەو هەفتەیەدا وەك سەرۆكایەتى لێژنەكان چەند كۆبونەوەیەكمان كرد بۆ باسكردنى چۆنیەتى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەى بودجەى 2008 هەر وەزارەتەش كە لێژنەى چاودێرى لەپەرلەمان هەیە، پڕۆژەو خەملاندن و كارەكاەكانى ساڵى رابردووشى ناردووە بۆ پەرلەمان، ئومێدەوارین لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بتوانین لە ڕێگەى جەلەسەكانى پەرلەمان موناقەشەى بودجەكە بكەین.
 * وا بڕیاربوو بەر لە كۆتایى سالأـ لێپرسینەوە لەگەلأ (5-6) وەزیر بكرێت بۆچى ئەو لێپرسینەوەیە دواخرا؟
 – خۆى پەرلەمانى كوردستان لەڕێگەى لێژنەكانیەوە بەردەوام بەدواداچوونى كێشەو گرفتەكانى خەڵك دەكات، راپۆرتى خۆى پێشكەش بە سەرۆكایەتى پەرلەمان بكات لە راستیدا چەند لێژنەیەك تەكلیف كران، چەند راپۆرتێكیان ئامادە كرد، ئەوە راپۆرتانە پێویستى بەوە دەكرد كە وەزیرە بەڕێزەكانى پەیوەندار بێنە پەرلەمان بۆئەوەى گفتو گۆكردن و بەدواداچوون لەسەر كێشەكان بكرێت، ئێمە راپۆرتەكانمان داوەتە سەرۆكایەتى پەرلەمان، لەوێش نێردراون بۆ ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكان، بۆئەوەى ئەوانیش دیراسەى بكەن، بەتەسەورى من بەدەست پێكردنەوەى پەرلەمان، لەئایندەیەكى نزیكدا ئەو دانیشتنانە رێكبخرێن.
 * ئێوە كاتێك وەزیر بانگێشت ئەكەن، تەنها بۆ راپۆرت خوێندنەوە یە یان دواتر بەدواداچوون لەسەر كەموكوڕیەكان دەكەن؟
 – زۆر تەبیعیە بۆ لێژنەیەكى پەرلەمان لەڕێگەى سەرۆكایەتى پەرلەمان داوا بكات كە وەزیر بۆ رونكردنەوەى بابەتێك بێت بۆ پەرلەمان لەهەمانكاتیشدا بۆهەر پەرلەمانتارێك هەیە پرسیارێك ئاراستەى وەزیر بكات لەسەر بابەتێكى موعەیەن كە دەبێت وەزیر بێتە پەرلەمان و وەڵامى ئەو پرسیارە بداتەوە. بۆنموونە گەر بڕیارێك دەرچوو، زانرا وەزارەتێك كار بەو بڕیارە یان بە بڕگەیەكى ناكات بەشێوەیەكى عەلەنى، زۆر تەبیعیە بۆ پەرلەمان پرسیار لە وەزیر بكات بۆكار بەو بڕیارە ناكەن،یاخود بۆچى ئەو وەزارەتە كە بەرنامەى كارى خۆى پێشكەش كردووە بۆچى نەیتوانیوە هەنگاوبنآ بۆ جآ بەجێكردنى بەرنامەو كارە خزمەتگوزاریەكانى.
 * زۆرجار باس لەوە دەكرآ كە لە كوردستان گەندەڵى هەیە، لەوەزارەتەكان و بەرپرسەكان، تائێستا لەماوەى (16) ساڵدا نەمانبینیوە پەرلەمان وەزیرێك یان بەرپرسێك لەسەر گەندەڵى لادا، ئەى ئەو هەموو گەندەڵییە ئەكرآ لەكوآ هەیە، یانى تۆ بڵێى ئەو بەرپرسانە ئەوەندە بآ بەرى بن و پەرلەمانیش كەسى تێدا نەبێت لێى بپرسێتەوە؟.
 – من پێم وانیە گەندەڵى نەبێت، ناكرآ بەموتڵەقى بڵێى نیە، بەڵام فێرى كەلتورێك بوین دەڵێن وەزیرەكانمان گەندەڵن و فلان گەندەڵە، بەراستى ئەوە نابێتە ئەو پەیامەى كەتۆ دەتەوآ بەخەڵكى بڵێى، گەر كەسێك لەمەوقیعێكى مەسئولیەتدا شتێكى بەبەڵگەو موستەمسەك لەسەر ئیسپات بوو، ئەوا بەبآ گومان لێپرسینەوەش دەكرآ و ئیجراتیش دەكرآ، نەك بەوشێوەیەى لەمانشێتى رۆژنامەكان دەیبینین بەبآ بەدواداچوون و بەڵگە هەندێك جار موئەسسەش بەگەندەلأ ناوە زەند دەكەن، ئێمە فێربووین باسى گەندەڵى دەكەین بەبآ بوونى موستەمسەكێكى واقیعى بۆتۆمەتباركردنى هەركەسێك.
 * باسى رۆژنامەكانت كرد، زۆر لەرۆژنامەكان داتا دەخەنە ڕوو هى وەزارەتێك یان وەزیرێك، كە پارەیەكى زۆرى  سەرف كردووە ، ئێوە تاچەند بەدواداچوون بۆ مانشێتى رۆژنامەكان دەكەن؟
 – بێگومان ئەمڕۆ رۆژنامەكان دەخوێندرێتەوە، بەتایبەتیش لەپەرلەمان، من پێم وانیە ئەندام پەرلەمان هەبێت ئشتیراكى لەگەل دەیان رۆژنامەو گۆڤار نەبێت، بەڵام هەندێجار  ئەبینین رۆژنامەیەك بەرپرسێك بەكردارێكى نایاسایی تۆمەتباردەكات، تەماشا دەكەین لەبابەتى داهاتووى رونكردنەوەى خۆى دەردەخا كە ئەوشتە بەوشێوەیە نەبووە، بەبآ ئەوەى پێویست بكات جیهەتێك بەدواداچوونى لەسەر بكات، چونكە مەعلوماتەكە وەك پێویست نەبوو، بۆیە دەمەوآ بڵێم، من نەمویستووە تائێستا لە رۆژنامەیەك بە موستەمسەكاتى دروستەوە لەسەر كەسێك بڵاوبكاتەوە كە گەندەڵى كردووە، ئەوا بێدەنگى لێكرابێت.
 * كۆمەڵێك بەرپرس هەیە گەر هەرشازدە ساڵى بۆ حسیاب بكرێت هەر چەند پارەوەربگرێت ناگاتە ئەوەى كۆمپانیا یان پێشانگا دابمەزرێنێت، كەچى بەرپرس هەیە لەماوەى (4) سالأ ئەبێتە خاوەنى هەموو ئەوشتانە، ئایا ئەوە خۆى بوونى گەندەڵى ناسەلمێنێت، ئایا پەرلەمان نابێت لێپرسینەوە لەسەر ئەوەبكات؟
 – بێگومان ئەبآ سیستەمێكى چاودێرى دارایى هەبێت كە بەرپرسان هەموویان مولەزمبن و چاودێریەكى ئەوتۆ هەبێت ئەو بەرپرسە ئەو دەسكەوتانەى كە هەیبوو یان كە كردویەتى بەشێوەى یاسایى و شەرعى دەستى كەوتووە؟ بێگومان هەقى بەرپرسیش هەیە كەتجارەت بكات وەك هەركەسێكى ئاسایى ژیانى خۆى بكات، بەڵام نابێت ئیستیفادە لە پۆستەكە بكات بۆگیرفانى خۆى، نابێت بەڕێگەیەكى نا شەرعى پارەى میللەت بۆخۆى ببات.
 * لە ئەوروپا گەر وەزیر یان پەرلەمانتار یان هەر بەرپرسێك پێش ئەوەى پۆستەكەى وەرگرێت داهاتى خۆى ئیعلان دەكات، كە رۆیشت دیسان ئیعلانى دەكاتەوە، ئەوەبۆ نەبۆتە یاسا لەپەرلەمان؟
 – ئێستا پڕۆژەى چاودێرى دارایى لە بەردەست دایە، ئەوەى كەتۆ باسى لێدەكەى لەهەندێك وڵاتان بەیاسا هەیە، بەڵام كەسێك ئەبێت بە بەرپرس خاوەنى چەندین كۆمپانیایە ئەوە داهاتەكەى ناوەستێت لەكاتى وەرگرتنى پۆستەكە، بەڵام دەبآ لەپەرلەمانى كوردستان دیراسەى ئەو مەسەلە زیاتر بكەین ئەبآ هەوڵیش بدەین لەڕێگەى یاسا ئەو كەلێن و درزانەى كە دەبآ بۆكەسێك كە دەیەوێت بەماڵى میللەت گەندەڵى بكات ئەبێت نەهێڵین و بە یاسا بنبڕى بكەین.
 
F_bewar@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply