Skip to Content

Tuesday, March 2nd, 2021

ئازادى و گەران بە دواى ئاقیبەتدا..!

Be First!
by November 14, 2008 گشتی

 ئازادى و گەران بە دواى ئاقیبەتدا..!  
  ستار چاوشین

  با هەركەسەمان بە تەنها قسەكەرى تواناوبیركردنەوەى خوَى بێت…بەختیار عەل

                   
 تا ئەم دێرەى سەرەوەى نوسەرو روناكبیر بختیار عەلى یم نەخوێندبوەوە ،هەرگیز بیرم لەوە نەكردبوەوە بىَ سەرچاوەو گەرانەوە بوَتێكستە قوڵەكان لە سەر بابەتگەلێك راى خوَم بخەمە روو،چونكە بە پىَ ى ئەو كلتورەى فێر كراوین دەبێت هەمیشمە لە پەراوێزى بیر كردنەوە قوڵەكاندا ببینین،
 ئیمان لە ئایینێكدا، ئازادى یش لە خوَماندا هەردووكیان وەك دوو دەسەڵاتى رەها داوامان لىَ دەكەن پابەند بین، ئێمەى مروَڤى سادە لە كوىَ ئەم بیر كردنەوە و هەڵبژاردنەین،تێروانینێكى خودى یانەیە بىَ گەرانەوە بوَ سێبەرى دێرەكانى تر لە سەر ئازادى من وئایینى خودا،
 ئازادى ئارەزوەكانى خودە لەو دیو ئەو واقعەى مروَڤ لە بەشێكى سەرەكى دا كار ئەكتەرێكى زیندووەو نەخشى هەیە لە دانان دروست كردنى یدا،لە رەنگ رێژكردنى ئازادى یەكانى سەر ئەم ئەستێرەیە مروَڤ داهێنانى كردوەلەوەى ئازادى بەرهەم هێناوە،لە كاتێكدا ئازادى مەحكومە كە لە هەر بەخشینێكى ئازادى كەسێكى تر لە شوێنێكى ترى نادیاردا زەوت كردوە، ئازادى پروَسیسێكى گومانلێكراوە ئەگەر بە دوویدا بروَین بوَ دڵنیابوون كە لە كوىَ ێدا ئازادى كەسێكى تر زەوت كردووە، كوَى ئازادى تاكەكانیش لە واقعێكى بە هێزدا مروَڤ راپێچ دەكەن بەرەو ئەو واقیعەى ئازادى نوزەى دىَ لە هەناسەدان، ئازادى هەمو جار مروَڤەكان زەوتى ناكەن لە یەكتر هەروەكو چوَن ئەوان ناتوانن بە تەنها ئەو ئازادى یە ببەخشنە یەكتر ،بەڵام لە هەر شوێنێكى پەیوەندىیەكاندا ئازادیت دى  ئەو بەهایە دەبینیت مروَڤەكان لە بەرامبەر یەكتر دەیبەخشنەوە بە یەكتر،لەو شوێن و جێگەیەدا مروَڤ دەناسرێت ئازادى پىَ بێت،مروَڤایەتى دەناسرێتەوە ئازادى بەرهەم بهێنێت،بىَ ئازادى مروَڤ كوَیلەیەو كوَیلە بونیش لە مروَڤ بون خاڵى دەكرێت، لەو دیو ئەو جەنجاڵیەى مروَڤ و ئەو ئارەزووەى هەیەتى لە پاوەنكردنى زوَر تر بوَ من و كەمتر بوَ توَ چیدى هەیە ئازادى مروَڤەكان داگیر بكات و كەمتر بكاتەوە،پرسیارەكە ئەمەیە ؟ كلتور نیە چونكە لە باكگراوەندا مروَڤ لە ریساكانى پێشوى دا خوَى ئەو كردانەى پیادە كردووە هەر ئەو سلوكانەى پێشووە ئەمروَ وەك كلتور دەردەكەونەوە،فەرهەنگ و روَشنبیرى نیە ئەوە دەستكارى مروَڤە،ئەڵبەتە ئایینە،
  ئایین ئەو ئاقیبەتەیە كە مروَڤ لە ئاگابون و بىَ ئاگابونیدا لە بەردەم اختیارى هەڵبژاردن و ناچارى پیادەكرنیدایە، لە یەكەمیان مروَڤ كەسێتى یەكى ئیختیارى یەو لە دووەمیاندا ناچارى یە،تەرحى یەكەم ئیختیارى بە ماناى بە ئازادى رەتكردنەوەى نیە بەڵكو وەرگرتنیەتى لە بەر ئەوە ئایین رەتكردنەوەى نیە.! لە دەرەوەى ئەو دوو تەرحە رێگەیەكى دى بە مروَڤ ناڵێت،ئایین كارئاسانى لە ناوى خوَى دەكات وەلىَ لە دەرەوەى خوَى لە بازنەى وتن و بیستن دەردەچیت ،شەبەكەت لە گەڵ یەزدان، وەك مەرجەعى سەرەكى ئەو بەخششانەى ئاین لە بەرامبەر هاتنەوە ناو بازنەكەى بە توىَ دەبەخشێت دەبرێیت و بونت نامێنىَ ،ئایین هەموو رێگەكانى ترى مروَڤ هەڵدەوەشێنێتەوە لە جێگەى رێگەى دى لە خوَى دەستنیشان دەكات،ئایین پێشنیازى مكافئات دەكات لە كتێبە ئاسمانى یەكاندا لە هەزاران دێردا خوَى دەبینێتەوە ، وەك دیارى یەك دەیناسێنێت بە پەیوەندى توَى مروَڤ لە گەڵ یەزدان ، ئاین خواستى ئازادانەى مروَڤ نیە،پێش ئایین بوون مروَڤ خواستێكى ئازادانەیەو راستەوخوَ بە ئارەزوەكانى یەوە دەژێت،جىَ پەنجەى مروَڤ لە ئایین لە پیادەكردنیەتى،هەر لە ئەزەلەوە ئەوە ئارەزوى ئەو نیە بوَیە ململانىَ ى بە ئایین كردنى مروَڤ و بىَ ئایین ژیانى مروَڤ هەیە لە سەر زەوى، ئایین هاتووە ئەو یاساو رێسایانە پیادە بكات لە بەر ئەوەى رێگا راستەكان بوَ ژیان فەراهەم بكات،راست بونى ئایین رێژەیى نیە رەهایانە دەركەوتووە، ئەڵبەتە لە سەر ئەوە نادوێم مروَڤ بریار دەدات ئەوئایینەى دەوێت، بەندەكانى پیادە یان نەو، لە راستیدا ئەمەشیان هەر بە ئازادى مروَڤ نیە، لە نەكردنیدا مروَڤ ئینتحار دەكات،هێشتا ئایین رازى نابێت مروَڤ بە تەنها خوَى لە دونیا بدزێتەوە چونكە ئایین خوَى بە خاوەن مروَڤ دەزانێت،رێگە نادات  رزگارى بێت،ئایین دەڵێت لەوێشدا (ویل) ێكى چاوەرێَتى،
  لە رووى( نڤرى)یەوە بە یاساو رێساوە هاتووەو  لە پراكتیكدا خوَ دەسەپێنێت،جارێكى دى لە بىَ ئاگایى دا ئازادى ئایین وەردەگرێت لە بەئاگا بوون دا ئازادى ئایین پێشێلى دەكات، لەو خوَسەپاندنە مەبەستم وەرنەگرتنى راى مروَڤە لە هاتنى،خوانەخواستە بە نەرىَ ى ناساندنى نیە، دەبێت ئەم راستى یە بگوترێتەوە ئاین خواستى مروَڤ نیە لە پێش ئیرادەو خواستى خوداوە،ئاین سروشتى یە ،ئایین مەنتقێكە مروَڤ كار لە پەراوێزى دەكات نەك دانانى ،ئایین نوێنەرایەتى یەزدان دەكات لاى مروَڤایەتى، لە دێرێكى ئایندا مروَڤەكان بەوەرگرتنى ئاینێك دەتوانن ئەو نوێنەرایەتى یە بكەن، ئەڵبەتە مەبەستى من پێش وەرگرتنى ئاینەكەیە لاى مروَڤ، ئەم نوێنەرایەتى یە بىَ ئایین فەراهەم نابێت، ئایین پردى نێوان و مروَڤەكان و یەزدانە،ئاینە مروَڤەكان بە یەزدان دەبە ستێتەوە، دەتوانى بڵىَ ى مروَڤ گەر ئایندار نەبێت هەر تواناى خوَ دەربازكردنى لە یەزدان نیە و هەر وابەستەیە بە خوداوە بەڵام ئەم خوَبەستنەوەى لە ئایندەى مردن و ژیاندا دەردەكەوێت،ئاین شێوازەكانى خوَبەدەستەوەدانى مروَڤ پێشنیاز دەكات ، زوَرجار ئەم پێشنیازانە لە ترسەو زوَر جاریش لە جوانى و خوَشى و چێژە، تا ئێستا نازانم ئامانجى ئاینە جوانكردنى ژیان بە ئاكارى مروَڤ ،یاخود جوانكردنى مروَڤ بە ئاكارى ئایین، یان بە پێچەوانەوە بە ئاكارى ئاینى مروَڤ و ژیان جوان دەكرێت، ئەى ئەوە چى یە ئایین بەردەوام لە سەر بىَ نرخ بونى ژیان و بىَ بەها كردنى دەرهاویشتەكانى دەكات، لە دەرەوەى ئاین لە كرداردا بىَ وەرگرتنى راى مروَڤ خواستى ئازادانەى خوَى داوا دەكات پیادەى بكەیت، دەیەوێت بەرجەستەى بكەیت،لە بەرمبەر كردن و نەكردنى مروَڤ دەخاتە بەردەم دەستەڵاتى حاكم بون و مەحكوم بونەوە، حاكم بونى رەها بوَ ئایین و مەحكوم بونى عەبدێكى زەلیل بوَ مروَڤ،زەلیل بونى عەبد لە ئاییندا ئیتاعەیەو مروَڤ لە نەزاهەت و پاكى و بێگەردى دەبینێتەوە، لە ئیتاعەدا مروَڤ ئایین وەردەگرێت نەك لە بریاردا، ئایین سیفەتى تاقیگەیە هەیە بە تێكەڵ بونى ماددەكان مادەیەكى تر دروست دەبێت بە جیا بونەوەیان هەر مادەیەك لە شوێنى خوَیەتى ، بوَیە ئەوە ئایینە رێگە بە وتەبێژ نادات ئەگەر خودى كەس ئاوێتە نەكردبێت لە گەڵ خوَى دواجار كەسێكى لە داودى یان عیسایى یان موسایى یان موحەمەدى بەرهەم نەهێنابێت ، بەڵام رووتى دەكاتەوە لە ئازادى و ویستنێكى خود ئارەزویانە لە هەر سوچێكى ویستنەوەبێت،ئەگەر چى رەنگە لە ئاییندا ژیان جوان كردن نەبێت ئەوەندەى خود چاككردن هەبێت،
 لە شوێنێكى تردالە سەر سەكوَى مزگەوتێكدا، مینبەرو ئایین دەلێت من لە خەمى مروَڤم نەك دونیا،ئایین پىَ ى وایە مروَڤ رزگار بكرێت لەو دونیایەى خودا دروست كردوە بوَ مروَڤایەتى كە چاكەى تێدا بكەن خراپى دەكەن، بەم خراپ ئەدا كردنەى سلوكە دونیا بەو شێوەیەى لىَ دێت كە ئایین تاوانبارى دەكات ،هەر خودى ئایین لە خەمى ئەوەدایە مروَڤەكان خوَیان بپارێزن ،من لێرەدا ناروَمەوە سەر ئەو ئیرادەیەى خودا، یەزدان لە(لوح المحفوڤ)دا داى رشتووە و چارەنوسى مروَڤەكانى دیارى كردووە ئەو پرسیارە رەنگە وڵامەكەى لە نیاندرتاڵەوە  تائێستا وەك خوَى ماوەتەوە، لە ئاییندا قسە لە سەر ناعەدالەتى ،ئارەزووپەرستى ، نەفس خوَش ویستن، دونیایەك تاوان بەدەست نەفسەوە كراوە،زبڵدانێك لە پیسى و پوَخڵەوات، كە هەموو سەرچاوەكانى مروَڤن لە كاتێكدا نەفس سەرەكى ترین سەرچاوەكانى ئازادیە،ئایین ئاوەز(عقل) لە عەقڵانى بوندا مەحكوم دەكات مروَڤ بە حاكمى ئازادى یەكانى دادەنێت، كوَى ئەم كردە ناتەندروستانەى مروَڤ بە تێرانینى ئایین دواجار ناشیرین كردن و پوَخڵ كردنى دونیاى لىَ دەكەوێتەوە،ئایین ئەوەندەى كارى لە سەر خاڵى كردن و بەتاڵكردنەوەى ژیان كردووە ئەوەندە لە خوَش ویستن وجوانكردنى مەیلى نیە، ترسى ئایین لە جوانكردنى ژیان لە گومرابونى مروَڤدایە ،ئایین بانگەشە بوَ دونیایەكى جێگیر دەكات و ئەم دونیا بە كاتى ناسێنێت،مروَڤەكانى ئەم ئەستێرەیە ئایین لە چاوەروانى جیهانێكى جیاواز، نوىَتر دایناون باش بون خراپ بوون ئەو جیهانەى ئایین بەندە بە ئایین بونیانەوە، چ رێگایەك دەبینێتەوە مروَڤ ئازاد بێت خەمى ئاقیبەتى نەبێت ..؟؟؟
 

Previous
Next

Leave a Reply