Skip to Content

Saturday, April 4th, 2020

ئازادی..ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

Be First!

 

 

 

 

فیله‌که‌ به‌ڕاکردن خۆی کرد به‌ناو دارستانه‌ چڕو پڕه‌کره‌ دا زۆر شله‌ ژابو ،مه‌یمونێکی بینی له‌سه‌ر دار مۆزێک به‌ده‌م هه‌ناسه‌ بڕکێ وه‌ وتی ئاده‌ی مۆزم بۆ بێنه‌‌ با بیخۆم مه‌یمونه‌که‌ له‌دووره‌وه‌ یه‌ک دو مۆزی بۆ هه‌ڵداو وتی ئه‌ی خۆت بۆ نایه ‌یت لێی بکه‌یته‌وه‌ به‌لوته‌ درێژه‌که‌ت ،فیله‌که‌ که‌مێکی تر ڕۆیشت زاڕافه‌یه‌کی بینی له‌ژێردارسێوێکدا سێوی ده‌خوارد ئاده‌ی زه‌ڕافه‌ سێوم بۆ بێنه‌ با بیخۆم ،زه‌ڕافه‌که‌ سێوێكی بۆ هه‌ڵدا پێی وت جارێکی ترخۆت سێو بۆ خۆت لێ بکه‌ره‌رو فیله‌که‌ بێ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌رده‌وام بووله‌ڕۆشتن تاگه‌یشته‌ به‌رده‌م مام ورچوبه‌چکه‌کانی وتی ئه‌وه‌ خه‌ریکی چین؟مام ورچ وتی خانوه‌که‌مان تازه‌ ده‌کینه‌وه‌، فیله‌که‌ ئاده‌ی خانوه‌یه‌کیش بۆمن دروست بکه‌ن،ورچه‌کان دایانه‌ قاقای پێکه‌نین وتیان تۆله‌کوێوه‌ هاتویت؟ ئه‌ڵێی له‌دارستاندا نه‌ژیاویت؟

فیله‌ که‌ نانا من له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا له‌دایک بووم مرۆڤ سه‌رپه‌رشتی ده‌کردم خواردنیان ده‌ دامێ ژوره‌که‌میان بۆپاک ده‌کردمه‌وه‌ ده‌شیان شتم،  ڕۆژێک له‌ناکاو بوو به‌ڕه‌شه‌باوزریان باخچه‌که‌ی تێکو په‌کاندا به‌سه‌ریه‌کدا منیش له‌ ترسا هه‌ڵهاتم، مام ورچ وتی باشه‌ به‌ خێربێیت وادیاره‌ شاره‌زانیت ئێره‌ دارستانه‌ نیشتیمانی ڕاسه‌قینه‌ی گیاندارانه‌ ،لێره‌ که‌س خاوه‌نی که‌س نیه‌ هه‌ر گیانداره‌وخۆی خاوه‌ نی خۆیه‌تی و به‌ئازادی ئه‌ژین، تۆش گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌ ئازادی بژیت ئه‌بێت خۆت به‌رڕه‌نج وماندو بونی خۆت بخۆیت وخانو بۆخۆت دروست بکه‌یت ئه‌وکات هاوڕێ شت ده‌بێت هه‌ندێک جاریارمه‌تی یه‌کتریش ده‌ده‌ین گه‌ر ناش ته‌ وێت خاوه‌نی خۆت بیت ئه‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه بۆ باخچه‌ ی ئاژه‌ڵان فیله‌که‌ واته‌ ئێستا من خاوه‌نی خۆمم  لوتی به‌ر زکردوه‌ بۆ ئاسمان که‌وته‌  بۆن کردنوهه‌واهه‌ڵمژین و

هاواری ده‌کرد ئازادی ئازادی ئه‌ ی که‌ بۆنت خۆشه‌ چه‌نده‌ هه‌وات پاکوبێگه‌رده.‌


نوسینی.. ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر.. سوید2013-11-06  

Previous
Next

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*