ئازادی ئیوه ، کۆیله ی من … برزان بابه شێخ
————–تێبینه‌کی زۆر پێویست ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و کچه‌ی ناو ئه‌م چیرۆکه‌یه له(خه‌یاڵدایه )
هه‌ڵکه‌وتی گه‌ره‌که‌ی ئیمه له ئاگری شه‌ڕ زۆر نزیک بوو ، ته‌واوی خه‌ڵک شاریان چۆڵ کردبوو ، له به‌ر نه‌داری و، بی که‌سی ناچار ماینه‌وه ،بۆ دڵدانه‌وه‌ی خۆم سه‌رێکم ،کێشایه ده‌ره‌وه ،به‌ڵکو ئاوادانییه‌کی تر هه‌بێ سێ گه‌نجی چه‌ک له شانم چاو پێکه‌وت ،چاوم پڕ نه‌کرد لێیان یه‌کێکیان له نێۆ باوه‌شێ ڕێژنه‌ی گووله‌دا ،که‌وته سه‌ر زه‌وی یه‌که .چاوم به‌رای نه‌ده‌هات دیمه‌نه‌که ببینم خێرا ویستم بێنه ماڵه‌وه .ده‌رگاکه گاڵه ده‌م .
ته‌واو گاڵه‌م نه‌دابوو ،ئه‌وه‌نده م زانی جیا له شێ گه‌نجه‌که شه‌ش حه‌وتی تر ،هاتنه نێو ده‌رگاکه ،مۆڵه‌تی قسه‌یان پێ نه‌دام به سه‌ر هه‌ڵبڕینه‌وه له شه‌به‌نگی سووری خۆره‌که ،دامام له ڕه‌نگ زه‌ردی ئه‌مان چاوم گێڕایه ناویانه‌وه ،سرنجم دا که سێکیان کڵاوه‌که‌ی له دامێنی به‌سه‌ره‌وه که شۆێنی گوله‌که‌ی پێه‌وه دیار بوو ئه‌وه‌ی پێش نه‌ختێک به ده‌مدا که‌وتبوو ،نیشانی براده‌ره‌کانی ده‌دا و،له بۆن سێ ی کڵاوه‌که‌شی پێهه‌ڵدانی ده‌کرد.
نه‌یانهێشت ئه‌وه‌ی له دڵمدابوو بیڵێم ( ئه‌رێ تۆ نه‌کوژراوی )
خێرا خێرا بۆن کڵاوه‌که‌ی ده‌کرد،له پێش مندا کاتێ ڕێژنه‌ی گوولله‌کان خه‌ستر ده‌بوو ،دوونیاش له ڕه‌شی زیاتر هه‌ڵده‌گه‌ڕا ئه‌وانی تریشی به شوێنی‌دا گه یشتبوونه ژێر هه‌یوانه که .
کاتێ که بێ ده‌نگ بووم لێیان هاتمه قسه
برایینه ،به خودا که‌سمان له ماڵێدانییه ئه‌وه‌ی هه‌بێ باوکمه ،ئه‌ویش نه خۆشی دڵی هه‌یه ، ئێوه ئێستا ببێنێ باری خراپ ده‌بێ ،
ئه‌وه‌ی کڵاوه‌که‌ی به ده‌سته‌وه بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆر خۆی بنۆێنێ سووریه‌ک له گۆناکانی گه‌ڕاوو ،به شه ر‌مه‌وه ووتی (ده‌ی باشه ده‌ڕۆێن ،به‌ڵام بڕێک نانمان بۆ بهێنه ،وه‌ک نانه‌که‌م هێنا بیرێکم له‌وانیش کرده‌وه
(ده‌ی کوڕینه بڕۆنه ماڵی دراوسێکه‌مانه‌وه ،هه‌م جاسوسی به‌عسن و ، هه‌میش له ماڵێ‌دا نین )
هه‌ندێکیان ویستیان سه‌ر که‌ونه سه‌ر دیواره‌که نه‌مهێشت به هاوار کردنه‌وه (کاکه دابه‌زن ،دیواره‌که‌مان ده‌گه‌ڵ ئی ئه‌واندا کو‌نێکی تێدایه )
ئاماژه‌م بۆیان کردوو ،له تاریک بوونی دوونیای ئه‌و ڕۆژه وه ،تاهه‌فته‌یه‌ک نه ئه‌وان ده‌نگیان لێوه هات و نه ێمه‌ش .
به‌ڵام ده‌مزانی له ژیانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا له چه‌ند شتێک هاوبه‌ش بووین .
ڕێژنه‌ی گولله و ناڵین و باوکه ڕۆ ،کوتانی ده‌رگا به پۆستاڵ و ،قۆنداغه تفه‌نگ
وه‌ک ئێمه په‌ڕاوێز خرابێتین وابوو ،چه‌ند جارێک شه‌قی پۆستاڵ و ،ده‌نگی ده‌رگا ی هه دوولامان بیستبوو ،وه‌ک خورپه له نێو دڵی منیش‌دا بوو ده‌مزانی ئه‌وانیش ئێستا ،هاوده‌می ئێمه‌ن .
زوو بێزار بوون له نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگا،پێکه‌وه ده‌مزانی له له‌حزه‌ی ئه‌و دڵنیایه‌ش هاوبه‌شین .
وه‌ک هه‌واڵیان پێ داین گرتن و کوشتن و بڕین نه‌ماوه (سه‌دام حسێن )
عافواتی داوه ،بۆ خۆم نیگابانی ئه‌وان بووم ،(ده‌بێ مابن که‌ی ده‌رده‌چن ؟گه‌ر شۆڕشگێڕ بن ده‌بێ بزانن خامۆشی چه‌که‌کان له چیدایه؟)
به‌یانییه‌ک له داڵغه‌یه‌کی وادا بووم له پشته‌وه‌ڕا ،له سه‌ر دیواره‌که له دووکه‌س یه‌کێکیان به چرپه بانگی لێکردم
(ئه‌رێ خوشکێ ده‌بێ ده‌نگ و باس چی بێ ؟)
ئاوڕم لێ نه‌دانه‌وه ،بۆ وڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که خێرا بۆ ئاماده باشی قسه‌یه‌ک ده‌رگای حه‌وشه‌م گاڵه دا‌و هه‌تا گه‌ڕامه‌وه هه‌ردووکیان دابه‌زیبوونه نێو حه‌وشه‌که
لێیان نزیک تر بووم (ئه‌رێ حکو مه‌ت عه‌فوی داوه ،ده‌توانن بڕۆن)
هه‌رکه قسه‌که‌م ته‌واو کرد ،گورج سه‌رکه‌وتنه‌وه سه‌ر دیواره‌که لێیان هاتمه ده‌نگ
(بابه وه‌رنه خواره‌وه ،وه‌ک ماڵی خۆتان خراپ ده‌که‌ن بۆ ماڵی ئێمه )
دوای چه‌ند جارێ له پرسی ڕه‌وشه‌که ڕازی بوون له ده‌رگاوه به نێو ڕیزی (حه‌ره‌س جمهوری )یه‌کانه‌وه‌ه ئاودیوبن ،هه‌تا لێم وون بوون سرنجم دانێ
(ددڵێ ی ئه‌فه‌ندین ،نه ڕه‌خت و،نه چه‌ک و نه شه‌رواڵ)ده‌بێ چی‌یان لێ کردبێ ؟.له دڵم دابوو شۆخیه‌ک ده‌گه‌ڵ ئه‌ودا بکه‌م که کڵاوه‌که‌ی گولله بڕیبووی (کڵاو خوتێک په‌یدا بکه ،گه‌ر ئه‌مجاره وێکه‌وی ڕاست نابیته‌وه )
بڕیارم دا وه‌ک ئه‌مجاره له خۆشی ئازادی پێم نه‌کرا شایه‌د بێنه‌وه.ئه‌م شۆخیه‌ی ده‌گه‌ڵدابکه‌م .
ئیتر ڕێکه‌وتێکی سه‌یر بوو ،چوونکه به داوای ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌شکری به‌عس شاری جێهێشتبوو .شۆڕشگێڕه‌کان له په‌نای (ئازادی‌دا)هاتبوونه‌وه
هه‌موو که‌سێک له پێ هه‌ڵدانی ئازادی‌دا وێڕای ئه‌وانه‌شی که شه‌هیدیان دابوو ،شاگه‌شکه‌و،قسه‌که‌ری چاک بوون.دوایش له ده‌می خاوه‌ن ماڵه‌که‌م بیستبوو ،ئه‌م کوڕانه زۆر،به ئامانه‌تیه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان کردبوو‌و.هه‌رچی پانتۆڵ و،کراسی شیاو ،بوو ده‌به‌ریان کردبوو شمه‌که‌کانی خۆیان له نێو دۆڵابه‌که حه‌شار دابوو .
وێڕای ئه‌مه‌ش به ئه‌ندازه‌ی خۆیان ڕه‌خت و چه‌که‌کانیان له‌وێدا حه‌شار دابوو ،ده‌مزانی ڕۆژێک هه‌ر دێنه‌وه .
ئێواره‌یه‌کی خۆرنشین ،نیازه‌که‌م لێ به‌دیار که‌وت ئه‌و ،ده‌گه‌ڵ هاوڕیکانی هاتنه‌وه به‌ر ده‌رگای ئێمه‌ه
به‌ڵام به‌داخه‌وه من سایمه‌ی مه‌رگ لێ ی دابووم ،ساتێک بوو ده‌بوواله نه‌سیمی ئازادی‌دا قسه‌یه‌کی فێنک که‌ره‌وه بکه‌م ،ئه‌و شۆخیه‌ی که له دڵمدا بوو ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه‌دا ،بیکه‌م .
نه‌مده‌تووانی زمانێکیش هه‌ڵێنم ئه‌من له خۆرنشیندا شاگه‌شکه ده‌بووم ،به تایبه تی هاتنی ئه‌ویش ،به‌داخه‌وه هه‌م باوکم له ده‌ست دابوو ،هه‌میش وه‌ک ده‌ڵێن (شه‌ره‌فی )خۆم ،شه‌ره‌ف بردنێک که بۆنی گولله و بۆنی بۆگه‌نی پۆستاڵ و ئاره‌قه‌ی کڵاو خووت و داڕزانی مرۆڤایه‌تی ،لی ده‌هات .
وه‌ک لێم هاتنه پێشه‌وه زانییان پایزێکم ،پایز بۆ دڵدانه‌وه‌م ،هاتووه بۆ سه‌ردانیم ..
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م لێیان بیست (ئه‌رێ ماڵه‌که ده‌بێ له ماڵ بن) وه‌ک زانیبێتیان من له پرسه‌ی کۆیله بوونی خۆمدام )
نه ئه‌وان ،نه ئازادیم له بیر نه‌ماوه .
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه که‌یان نه‌کرد چوونه ماڵه دراوسێکه‌مانه‌وه ،ئه‌من ده‌مزانی بۆچی هاتون و بۆچی ده‌ڕۆن ،له دڵه ڕاوکێی ئه‌وه‌دا بووم بچنه ژووره‌وه ،یان له چاوه‌ڕانیاندا بم .
چومه فکرێکی قووڵه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌م (بینینی چه‌ک چ ئۆخژنێک به تۆ ده‌به خشێ ،؟ئه‌وا ئیتر کۆیله بونی تۆ،نه پییاوانی پێشمه‌رگه‌و نه چه‌کی ئه‌وان ئازادت ناکات ،ئه‌وان بۆ ئه‌م جۆره ئازادییه‌گه ر وه‌ک باران بێ ئه‌وان چه‌تر هه‌ڵده‌ده‌ن ،تۆ کۆیله‌ی شه‌ره‌فی تا ده‌مری ده‌بێ به گوڵیش بیڕازێنیته‌وه ،ناده‌بێ ببی به ڕاهیبی ئه‌و جه‌ڵاده‌ی ،گه‌ر بزانێ به‌رده باران و ،سه‌نگه سارت ده‌کا.
ئه‌ی قورئان ،شه‌رعیه‌تی یاسا‌و ،مزگه‌وته‌کان زیندانی عه قڵ نین ؟
ئاخر ده‌گه‌ڵ خۆمدا که‌وتمه جه‌نگه‌وه .
(نا ئه‌مان بیستوومه ،نان ، ئازادی ،به‌رابه‌ریان ده‌وێت ،به‌رابه‌ری ژن و مێرد ،ئاین جیابێ له ده‌وڵه‌ت ئینسان له 18 ساڵه‌وه خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی ده‌بێ ،و ئازاده .
شه‌ره ف ئه‌م پارچه گۆ شته نییه ،شه‌ره‌ف تێکۆشانه بۆ ئه وه‌ی چۆن بژین ؟)
ده‌مزانی زۆر شت ده‌ڵێن به‌ڵام بۆمن ،ئه‌مه ڕوناکی دڵم بوو.
کاتێ گۆ بی‌سی خودا حافیزی و گرمه‌ی ده‌رگاکه‌ی ماڵه دراوسێکه‌مان بووم ،بینینی لوله‌ی تفه‌نگ له خویاڵمدا هێنامیه ده‌ره‌وه ،چاوه‌کانم فرمێسک ڵێڵی کردبوو ،سڕیانمه‌وه .
سرنجم چوون ئاسمان به‌دوای ئه‌ستێره دا بگه‌ڕێ ،خۆریشم له یاد چوو ،ئاخر ده‌مزانی ،نا ئه‌ستێره‌ش نین ،به‌ڵکوو هه‌تاوێکن ، وورده ئه‌ستێره‌ش ڕاده‌ماڵن ،به رده‌ممدا وه‌ک له شکرێکی سوور ،یه‌ک یه‌ک تی په‌ڕین ،وه‌ک نیگه‌ران بو بێتن ،یان بۆ ڕاگرتنی ئاداب ،ئاوڕیان لێ نه‌دامه‌وه .
نێزه‌ی چه‌که کانیان ،ده‌گه‌ڵ خۆێناوی خۆردا ،شه‌ڕیان ده‌کرد ،کاتێ گه یشتنه ئه و شۆێنه‌ی که ڕێژنه ی گولله کان ،هه‌ڵوه‌دای ماڵی ئێمه‌یان پێ کردبوو ،بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ،قه‌یناکه شۆێن پێ کانیان به جێ ده‌هێڵن ،تا ئاوا ده‌بن ،سرنجم له هه‌نگاوی شۆێن پێ کانیان ده‌ده‌م .
ئاوڕم له ده‌ورو پشتی خۆم ده‌دایه‌وه .بۆ؟ که سێک له پێشوازی ئه م قاره‌مانا نه‌وه نیین؟
په‌رێشانتر له جاران .(ئاخر ئه‌وان هه‌موویان ئازادن ،ئازادن )
تا ده‌رگای کار‌و ده‌رگای قوتانخانه ،و ده‌رگای مزگه‌وته‌کان و،ده‌رگای قوتانخانه ده‌کرێته‌وه ،ئه‌رێ ئه‌وان ئازادن )
له دڵی خۆمدا ئه‌مه‌م به قه‌شمه‌رییه‌وه ،به‌خۆم ده‌وت که سه‌رم هه‌ڵبڕی جیا له چه‌ندهه‌نگاوێک و ،په‌رێشانێکی وه‌ک من نه بێ که‌س له تارکیدا ،به‌ڵێ نه ماوه چوومه ژه‌ه‌ره‌وه له گۆشه‌یه‌کدا ،گریان و ،خۆره‌تاو کۆیله‌تی و ،شه‌ره‌ف و ،نامووس و، ئه‌وانم به خه‌یاڵ به فرمێسکه کانم ته‌ڕ ،ته‌ڕ کرد .
(ئاخر ئه‌وان که‌من دوایش وه‌ک شوراکنیان ،نه‌ما ده‌زانم وه‌ک ئاردی بن دڕکیان ،لێ دێ ،با ڕاستیان ده‌گه‌ڵدا بێ به‌ڵام تاهێزت نه بێ ئه‌م که‌لاوه‌یه ناڕوخێ .
(جاتره یه‌ک سه‌عات ئازار ،له‌وه‌ی ته‌واوی ژیانم له ئازاردا، به‌سه‌ر به‌رم )
به‌ڵام به‌چی له‌و سه‌عاته ئازاره‌دا، بمێنم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له‌و ده‌رده دڵانه‌دا بووم ،له ده‌رگای ماڵێ درا ،ئه‌من له فکری خۆمدا بووم ده‌مزانی ئێستێ نه نکم با‌نگم ده‌کا .
وه‌ک ده‌نگ ،هه‌ڵبڕینێک ،ناڕازی بوونێک وڵامم نه دایه‌وه ،بۆ تۆزێک که ڕۆشنایی چراکه‌ی به‌ره‌و ڕووم ،هات ناچار فرمێسه‌که‌کانم سڕیوه ،به دوایه‌وه بی هیچ قسه‌یه‌ک بۆ کردنه وه‌ی ده‌رگا ده‌گه‌ڵیدا به‌ڕێکه‌وتم .
که گوێم له ده‌نگی ده‌سته خوشکه‌که‌ی دراوسێمان بوو ،له‌و دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگاکه ،نه‌نکم زانی بۆلای من هاتووه ،له نێو حه‌وشه خۆی ماته‌ڵ کردوو ،بێ ئه‌وه‌ی چراکه‌ی له ده‌ست بستێنم ،.ڕووم کرده ده‌رگاکه
که ده‌رگاکه‌م کرده‌وه ،وه‌ک ده‌ستی نایه نێو مه‌مکه کانێوه وه‌ک مانگ شه‌واره‌ی سینه‌ی بێ تیشکه کانی ده‌گه‌ڵ ده‌ستیا شکانده نێوان هه‌ردوو مه‌مکه کانێه‌وه ،ماچێکی کردم و کوته کاغه‌زێکی کرده نێو ده‌ستمه‌وه ،ده‌بووا به پێکه‌نینه‌وه ، جی ی هێشتبام ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ، به فرمێسکه‌وه )
که نامه‌که‌م وه‌رگرت له دڵی خۆمدا ووتم ئه‌رێ ڕه‌نگه ئه مه شه‌به‌قی کازێوه‌ی ئازادی من بێ …که وتنی په‌ڕێک له باڵی باڵنده ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ،باڵنده‌که که‌وتبێ…..
—