Skip to Content

Saturday, January 23rd, 2021

ئازادی و ئاپۆ … له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

Be First!
by February 18, 2013 گشتی

 

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ئامه‌د و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی باكوری كوردستان له‌ مێژه‌ زمان ئازاده‌، به‌ڵام هێشتا زۆر ووشه‌ ووتنیان بڤه‌یه‌، ئه‌مڕۆ له‌ باكوری كوردستان داوایه‌كی زۆر بۆ مۆڵه‌ت پێدانی كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌، یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ركه‌س ئاوڕی له‌و داوایانه‌ نادایه‌وه‌، كه‌واته‌ ره‌وشه‌كه‌ گۆڕاوه‌، كه‌مادام ره‌وشه‌كه‌ گۆڕاوه‌، بوونی عه‌بدوڵا ئۆچئالان له‌ئیمراڵی وبوونی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ باكوری كوردستان و بوونی بۆردومانی قه‌ندیل هیچ خزمه‌تێكی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ناكه‌ن، كورد ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری زیاتر ببینن، لانی كه‌م ده‌كرێ‌ ئاپۆ له‌ ئیمراڵیه‌وه‌ ببرێته‌ دیاربه‌كر، ره‌نگه‌ له‌وێ‌ تورك و كورد باشتر بتوانن پێكه‌وه‌ گفت و گۆ بكه‌ن، بۆردومانی قه‌ندیل و به‌تیرۆریست نیشاندانی په‌كه‌كه‌هیچ خزمه‌تێكی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ ناكه‌ن، پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌هه‌وڵ و هه‌نگاوی زیاتری ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی توركیا، ده‌بێت توركه‌كان به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكبكه‌ون، كه‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن، گه‌ر نا كورد وه‌ك پاولۆ كۆیلۆی رۆماننووس ده‌ڵێت، هه‌رگیز له‌ خۆنیشاندان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌بێزار نابن، ئه‌وه‌تا رۆژ به‌ڕۆژ خوازیارانی ئازادی و ژیانی خودخاوه‌نی له‌دنیادا په‌ره‌ده‌ستێنێ‌ و سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆخه‌ریكه‌ جارێكی تر رووحی شاعیرانه‌و ئاشتیخوازانه‌یان تیا درووستده‌بێته‌وه‌، وه‌ك چۆن له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت ئه‌و رووحه‌ بوونی هه‌بوو، من بڕوام وایه‌ كه‌شێكی ئینسانی گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت باڵ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆدا بكێشێ‌ ، ئه‌وه‌تا به‌شێكی زۆر له‌وڵاته‌ گه‌وره‌كانی دنیاله‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سیاسیانه‌دان، ره‌نگه‌ ئۆباما ، یان هۆلاندیان هه‌ر كه‌سێكی تر زاده‌ی ئه‌م كه‌شه‌ بن، له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیشماندا هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر هه‌یه‌بۆئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ سیاسیانه‌ بێنه‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، توركیا نمونه‌یه‌كی له‌وجۆره‌یه‌، به‌ڵام گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ توركیا هه‌رجار به‌ده‌نگی بۆردوومانه‌كانی قه‌ندیل ئێمه‌له‌خه‌یاڵه‌ په‌شیمان ده‌كاته‌وه‌،ناكرێ‌ سیاسیه‌كان له‌لایه‌ك باسی ئاشتی و چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌ ئازادانه‌ بكه‌نكه‌گه‌ریلاكان به‌ناچاری روویان تێكردووه‌، ناكرێ‌ ده‌نگی بۆردومانی فڕۆكه‌كان زاڵبن به‌سه‌ر ده‌نگی هاواری ئاشتیدا ئه‌و هاواره‌ی له‌چركه‌ساتێكدا سه‌دان هه‌زاركه‌س له‌ته‌واوی توركیادا له‌گه‌رویانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ئاشتی له‌توركیا گرێدراوه‌ به‌ ئازادی ئاپۆوه‌، ئازادی ئاپۆ واته‌ ئاشتی له‌توركیاو ناوچه‌كه‌، وه‌ك چۆن كاتی خۆی هه‌ر ته‌نیا به‌به‌ردانی نیڵسۆن ماندێلاتا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌شی ئارام و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ باشوری ئه‌فه‌ریقیا، بڕوام وایه‌ ئازاد كردنی ئاپۆش كه‌ به‌ناهه‌ق ئێستا له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی توركیادایه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌شه‌ پێدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بینێ‌.

په‌یامی سیاسیه‌كانی كورد له‌باكوری كوردستان ئه‌وانه‌ی به‌ده‌په‌و ئه‌وانه‌ی ناو پارله‌مانی توركیاو ئه‌وانه‌ی قه‌ندیلیش داوای ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵیادی گه‌له‌كۆمه‌ی گرتنی ئاپۆشدا په‌یامی قه‌ندیل په‌یامی ئاشتی بوو، ئه‌وان به‌ ئاشكرا ووتیان نابێ‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هه‌بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بكرێت ، لانی كه‌م پێویسته‌ ئێستا ئه‌و ئۆپراسیۆن و بۆردوومانه‌ی قه‌ندیل رابگیرێت.

 

Previous
Next

Leave a Reply