ئاسته‌نگی له ده‌روازه یان نه‌بوونی هزری ته‌ندروست
ماوه‌یه‌كی درێژه كورد … جاربه‌جار خۆی ڕاده‌پسكێنێ و هه‌وڵی به‌رپاكردنی شۆڕشی ڕزگاری خاكه‌كه‌ی داوه‌و ده‌دات…له باكور و باشور هه‌روه‌ها خۆرهه‌ڵات و خۆر ئاوا ی خاكه‌كه‌ی ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام…..!!؟؟. ئه‌و كاته‌ی ئه‌ماره‌ته‌كان بوونیان هه‌بووه له جیهاندا به تایبه‌ت تر هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌وروپا ، هزرو هیز هه‌ردووك به‌یه‌كه‌وه توانیویانه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌و بن بۆ بنیات نان و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ، ته‌نانه‌ت كه‌مینه‌یه‌كی وه‌ك تورك كه‌سه‌رده‌مێك شه‌ڕكه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم پاشان شه‌ڕكه‌ری ئه‌یوبیه‌كان بوون به بێ بوونی خاك به‌بێ بوونی زمان به‌بێ بوونی ئایدیایه‌ك به‌ڵكو به‌هۆی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و قه‌رزكردنی ئایدیای ئیسلام و له‌به‌ركردنی جبه‌ی توركی توانیان له‌سه‌ر خاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر دوور له زێدی خۆیان ئه‌و ووڵاته‌ی ئێستاش كه به‌یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كی یه كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند داده‌نرێت دروست بكه‌ن. به‌ڵام كورد به بوونی زمان و خاك و نه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌موو ئه‌ماره‌تانه ، ئه‌و خاكه به‌رینه ، ئه‌و هه‌موو جه‌نگاوه‌رانه … به‌ڵام نه‌بوونی باوه‌ڕبه‌خۆبوون نه‌بوونی هزر نه‌یان توانیوه له هیچ قۆناغێێكی پێشوو ئه‌ماره‌ته‌كان بۆ یه‌كجاریش یه‌كبگرن و ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن . هۆكاری ئه‌مه‌ش بێ بیركردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری ژینگه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و له ناویشیاندا ئه‌میره كورده‌كان … كه هیچ كامێكیان نه‌یان توانیوه وه‌ك بسمارك ، ئه‌ڵمانێك له كوردستان دروست بكات !؟… به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه یه‌كه‌م بوون له خزمه‌ت كردن و جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی بێگانه ، هیچ كه‌س باوه‌ڕناكات له‌وكاته‌ی كه ژماره‌ی جه‌نگاوه‌ر (ئه‌گه‌ر ئازاش نه‌بووبن ) یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بردنه‌وه‌ی شه‌ڕبووه له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ ، تورك توانیبێتی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته مه‌زنه بێوێنه دامه‌زرێنێ به بێ نۆكه‌ری میره كورده‌كان له پێش هه‌موویانه‌وه ( شه‌ره‌فه‌دین) شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی (نووسه‌ری شه‌ره‌فنامه) و شه‌مسه‌دینی باوكیشی . ته‌مه‌ڵی هزر و بیر نه‌كردنه‌وه‌ی مرۆڤه كورده‌كان و بێتواناییان له ڕووی كارگێڕی ووڵات ، به داخه‌وه : له ووڵاتێكی وه‌ك میسر به تانه‌و ته‌شه‌ر ه‌وه ناوی كورد ده‌هێنن ( بۆ كه‌سێك له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵیت به‌گێلم ده‌زانی ڕاسته‌و خۆ ده‌ڵێت به‌كوردم ده‌كه‌ی واته (مستكردنی) . له وانه‌یه هه‌ندیك بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بڵێن ئه‌مه له‌و جنێو فرۆشیه‌ی عه‌ره‌به‌وه هاتووه كه به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ده‌ن به‌حه‌ق و ناحه‌ق به‌ڵام نه خێر ئه‌مه هه‌رگیز له‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو به ڕای من له بێ مێشكی كوڕه‌كانی سه‌لاحه‌دینه‌وه هاتوون كه پاش مردنی سه‌لاحه‌دین چۆن وه‌ك گورگ كه‌وتنه‌لاشه‌ی یه‌كتر و ڕێگه‌یان دا كه تورك .. شه‌ڕكه‌ره به‌كرێ گیراوه‌كانی دوێنێ ببنه خاوه‌ن سه‌لته‌نه‌تی ئه‌مڕۆ. ئه‌مه شتێكی تری بیر هینامه‌وه بوونی ده‌سته‌واژه‌ی ( برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب یان برایه‌تی كورد و تورك یان برایه‌تی كورد و فارس ) له قاموسی سیاسی به‌رچاوی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ند و دنیایی ئیسلام دا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌سیاسه‌ت دا برات بوو ده‌بێت پێ بنێیت به‌سه‌ریاو پانیبكه‌یته‌وه ئه‌گینائه‌و پانتده‌كاته‌وه ،خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك كورد زۆڵه برای هه‌بوون ئه‌وا هه‌رچی جارێ نه‌ته‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر باسیان كردبێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كورد بووه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد ووتبێتی ئه‌وا له‌ترسا بووه یان به خه‌یاڵ پڵا وی خۆی وه‌ك چۆن دینه‌كه‌ی كه كۆن ترین دینه‌و به‌مه‌ش نزیكترینه له كۆمه‌نه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌وه و هه‌موو شتێك به‌ڕه‌های تێده‌گاو خه‌یاڵ له و ڕۆژه ده‌كاته‌وه كه كیومه‌رس بگه‌ڕێته‌وه‌و مڵكه‌كه‌مان وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات فارس و كورد و بلوج و په‌شتۆیی هه‌موو مان یه‌كسانین .
ئیتر بیر له‌وه‌ناكاته‌وه : كه هێشتا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌خاك نه‌سپێرابوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جێگره‌وه‌كانی شه‌ڕیان ده‌كرد، شه‌ڕی نێوان عه‌لی ئامۆزای موحه‌مه‌د(پێغه‌مبه‌ر) و معاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسفیان. له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه بۆ ته‌نها ڕۆژێكیش عه‌لی خه‌لیفه نه‌بووه كه‌چی هه‌موو كورد عه‌لی به‌خه‌لیفه ده‌زانن و باسی معاویه به‌خه‌لیفه ناكه‌ن .. كورد گه‌ره‌كێتی له‌عه‌ره‌ب عه‌ره‌بترو له‌عه‌لی نزیكتر بێت بۆ موحه‌مه‌د .!!؟؟ توركه‌كان له خێزانی سه‌ڵته‌نه‌دا ئه‌گه‌ر سوڵتان دوو كوڕ یان زیاتری هه‌بووایه ، گرنگ نه‌بووه كامیان ده‌بێت به‌سوڵتان ، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سوڵتان و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست ده‌توانێت براكانی خۆی بكوژێ ئه‌گه‌ر زانی مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كات.!؟ .. میره كورده‌كان یان ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی كوردیان كردووه چاك ئه‌مه‌یان زانیوه له‌سه‌ر دوژمنه‌كانیان ! …… به‌چی هزر و بیر و به‌رنامه‌یه‌ك برایه‌تی ئه‌مانه‌یان كردووه؟؟!!. یان ده‌توانیت بڵیت چۆن ده‌توانیت باوه‌ڕ به بێگانه‌یه‌ك بكه‌یت كه تێگه‌شتن لێیی زه‌حمه‌ت و خه‌ونه‌كانتان جیاوازه ؟!. نامه‌وێت زۆر هێرش به‌ربم بۆ سه‌ر ڕۆژانێك تازه نایه‌ته‌وه به‌ڵام شه‌ڕی نێوان ئه‌ماره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌جیاتی یه‌كگرتن هه‌روه‌ها شه‌ڕه كانی ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی میر و كاولكردنی ئه‌ماره‌ته‌كورده‌كان له جیاتی گه‌شه‌كردن … با بزانین چین سه‌روه‌ری یه‌كانی ئه‌ماره‌ته‌كانی كورد كه‌بۆیان به‌جێ هێشتووین ؟ و ده‌بێت ئێمه‌ی كورد فه‌خری پێوه‌بكه‌ین!! وه‌ڵام هیچ شتێكی باش نی یه كه جێگه‌ی باس بێت !! وه‌ڵام یه‌كتركوشتن و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی نه‌زانین و بێهزری كورد بۆ هه‌زاران جار!!.له مێژووی نزیك و له‌دوای جه‌نگه جیهانی یه‌كانه‌وه و هه‌تا ده‌گاته ئه‌مڕۆش ناڵێین سه‌داسه‌د ، به‌ڵام زۆر به‌ی هه‌ره‌زۆری پارته سیاسه‌ت كاره‌كانی كورد به‌ده‌ستی بێگانه دامه‌زراون و به‌رنامه‌ی درێژخایانی ئه‌وانه جێ به جێ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند له دوای شه‌ڕی كه‌نداو و له‌ساڵی 1991ه‌وه كایه‌یه‌كی نوێ ی یاریكردنی سیاسی هاته گۆڕێ و ده‌كرا له جیاتی خۆ خواردنه‌وه‌و شه‌ڕی یه‌كتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌هانه هێنانه‌وه‌ی نه‌بوونی ده‌روازه بۆ ڕزگار بوون و ئه‌و حكومه‌ته ئه‌مرواقیعه‌ی كه هه‌بوو ( ئێستا له‌كیس چووه!!) كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی تورك ( هه‌رچه‌ند به‌ڕێز تاڵه‌بانی له گه‌ڵ ئۆزال هه‌وڵی دا به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نها بۆ هێوركردنه‌وه‌و باس له كێشه‌ی په‌كه‌كه ، به‌مانای ئاسایش بۆ توركیا به‌بێ هاوبه‌شی پێكردن له‌پێناو ئامانجی گه‌وره بۆ هه‌ردوولا ئه‌مه‌ش ته‌نها ماوه‌یه‌ك بوو به‌كوشتنی ئۆزال پرۆسه‌كه په‌كی كه‌وت له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌مووساڵه تاڕووخانی سه‌دام هه‌نگاوێكی جدی بۆ قایلكردنی تورك به‌به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی كردن و بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌نراوه) بكرایه بۆ ناو كایه سیاسیه‌كه وه‌ك یاریزانێكی هاوبه‌ش نه‌ك دڵنیاكردنه‌وه‌ی له دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی .. كورد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی خه‌ریك كات له گه‌ڵ عێراقێكی عه‌ره‌بی كه‌كورد كه‌مینه‌و هه‌رگیز خاوه‌ن بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی بێ ترس نابێت و نه‌ك خاوه‌ن ماف نابێت به‌ڵكو پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر عێراق به‌هێز بێت وه‌ك ناوه‌ند ئه‌وا كورد وه‌ك هه‌رێم ڕوو له لاوازی ده‌كات ئه‌گه‌ر جارێكی تر نه‌مرێت!
خاكی باشوری كوردستان .. خاكێكی پڕسامانه بۆ زۆر ێك له پیشه سازی یه گه‌وره‌كان ده‌بێت كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان چاوی تێبڕن و وه‌به‌رهێنانی تیابكه‌ن..له‌به‌رامبه‌ردا توانای توركیا بۆ دابین كردنی وزه له‌ناو خۆ له سه‌دا حه‌وت تێپه‌ڕ ناكات ، له‌لایه‌كی تر ئه‌وا بۆ نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ ده‌چێت عه‌ره‌بی عێراقی به‌نه‌وتی كورد ، خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند و كوردی پێ ده‌كوژن. ده‌كرێت ئێمه ئه‌م خاڵه به‌هێزه‌ی خاكه‌كه‌مان به‌كار بهێنین و به‌زمانێكی پاراوتر داوای هاوبه‌شی له‌تورك بكه‌ین ( چونكه هه‌رچه‌ند كورد ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی كوردیم ناوێت تورك زیاتر بێ متمانه ده‌بێت پێ ی ) ڕاسته‌وخۆ و بێ په‌رده بڵێین ده‌وڵه‌تی كوردی مان ده‌وێت به شێوه‌ی كۆنفدراڵی و داوای ئازادی بڕیاردانی هه‌رێمه كوردی یه‌كانی باكوریش بۆ چۆنێتی مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ردا ئاسایش و مانه‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری وه‌به‌رهێنانی كوردستان ده‌كرێت كۆمپانیا توركیه‌كان بیبه‌ن ، له‌گه‌ڵ به‌خشینی بڕێك نه‌وت ساڵانه پێ ی وه‌ك هاوكاری .ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كرێت وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی هێمنایه‌تی بێت بۆ هه‌رێمه‌كورده‌كانی باكور خۆ ڕێكخستنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و ستراتیجیه‌تێكی درێژ خایه‌ن و خۆسه‌لماندن له بواره مرۆییه‌كان بۆ په‌یداكردنی هاوپشتی له دنیای ده‌ره‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه له‌وانه‌یه وا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات توركیا ئاسان تر‌و خێراتر بكاته ئه‌ندام له‌و یه‌كێتی یه‌دا ، كه‌ئه‌مه خۆی له‌خۆی دا باشترین زامنی له‌گۆڕنانی ئازاره‌كانی كورد ده‌بێت و ئاسۆی كورد ڕوونتر ده‌كاته‌وه بۆ ئاینده‌ی ووڵاتێك كه كورد هیچ نه‌بێت ئێستا خه‌وی پێوه‌ده‌بینێت . گرنگ له هه‌موو ئه‌م كارانه‌دا ته‌نها شێوازی ڕێكه‌وتنه‌كانه كه به قازانجی نه‌ته‌وه‌یی كورد بێت نه‌ك ده‌سته‌و لایه‌ن له ناو كورد دا. بۆئه‌وه‌ی كاره‌ساتی ده‌ستوری عێراق جارێكی تر ڕوونه‌داته‌وه و مادده نابه‌رهه‌مهێنه‌كانی وه‌ك مادده‌ی سه‌دوچل به‌رۆكمان پێنه‌گرێ ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌نده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه یه‌كلێكدانه‌وه‌ی هه‌بێت و هه‌زار و یه‌ك لێكدانه‌وه‌و مانای نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆلكه مه‌لاكانی كورد له ڕابردوودا وایان له‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یاند كه ئایه‌ته‌كانی قورئان هه‌زاران مانای هه‌یه‌و مرۆڤ لێی تێناگات ئیتر خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌سه‌زمانیش وایان ده‌زانی جه‌نابی مه‌لا دوانزه عیلمه‌كه‌ی به‌ڕاستی عیلمه و بێده‌نگه‌یان لێده‌كرد ( ئیتر خه‌ڵكیش نه‌یان پرسیوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ لێی تێنه‌گات ئه‌ی خوا بۆكێ ی ناردووه ). نه‌یانده‌زانی جه‌نابی مه‌لا یه‌كه‌م عه‌ره‌بی نازانێ و ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك یان هه‌رشتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایینه بزانێ ئه‌وا ئه‌و ڕه‌وانی كردووه‌و لێكدانه‌وه‌ی له هزری خۆی بۆ نه‌كردووه و، دووه‌م هیچ عیلمێكیشی به‌مانای عیلم كه فیزیا ، كیمیا و زینده‌وه‌ر زانی یان ……… نه‌خوێندوه‌و بگره هه‌رنازانێ ئه‌و بابه‌تانه چین و له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری مه‌لا كان نه‌ك هه‌رخۆیان به‌ڵكو هانی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانی كوردیش داوه كه دوژمنایه‌تی بوونی ئه‌و خوێندنه بكه‌ن.
ده‌كرێت بۆ ئه‌و كاره (ڕێكه‌وتنه‌كه كه دوای كاری دپلوماتیك دێت به‌دڵنیایی ) كۆمه‌ڵێ گه‌نجی تازه‌پێگه‌یشتووی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كانی كورد ئامادده بكرێت و ئاراسته بكرێن بۆ كاره نه‌ته‌وایه‌تیی یه‌كه و سه‌رچاوه‌ی پێویست بخرێته خزمه‌تیان تاكو باگڕاوندی باشیان هه‌بێت له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن. ئیتر ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی كه به‌ناو پێشی سیاسی كاری كوردی گرتووه ده‌كرێت پاڵبنرێت و ئاسته‌نگی ده‌روازه‌كه فراوان و فراوانتریش بكرێت و هزرو توانای گه‌نجی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ته‌كنۆكار باشتر ده‌توانن كاره‌كانمان بۆ ئاسان بكه‌ن و ئاسۆمان باشتر ڕوون بكه‌ن و ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان بیكه‌ن ( ئه‌گه‌ر دنه نه‌درێن) وه‌ك كاری حره‌فی ده‌بێت و هه‌موو وورده‌كاری یه‌كانی تیاده‌كه‌ن .. ئومیدخوازی .. سستی ئابووری تورك و بوونی یه‌كتربینینی لایه‌نه‌كانی كوردانی باكور و تورك هه‌روه‌ها هاوكاری كوردانی باشور له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست داڕێژرێ و ئه‌و ڕۆژ نزیك بكه‌نه‌وه . كه چیتر لاوی كورد نه‌یه‌ته كوشتن و بتوانێت وه‌ك لاوانی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی پاشه‌ڕۆژی خۆیان بن و به‌ئارامی بژین و خزمه‌ت به خۆیان و كۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی بكه‌ن .