ئاسۆ برینی هه‌تاو … ستار ئەحمەد
ئه‌مشه‌و لقی ووشه كه‌سكه‌كانم چرۆ ده‌كه‌ن
له ژێر ساباتی شیعرێكا
ده‌بینم خۆریان رووت كرده‌وه
ئه‌ستێره‌كان لێفه‌ی هه‌وریان دا به كۆڵاو دوور كه‌وتنه‌وه
له ده‌روازه‌ی مانگه‌وه
به گۆشه نیگای به‌فر ده‌ڕوانم
له كۆڵوانه‌ی په‌لكه‌زێڕینه خۆزگه ده‌چنم
تروسكه‌ی ووشه ئاڵه‌كانم
له كه‌له‌پچه‌ی هێڵه ته‌ماویه‌كان ده‌رباز ده‌كه‌م
ناونیشانی باڕه‌ش.. له‌سه‌ر مه‌لۆتكه‌ی حه‌سره‌ت
ده‌سره‌وێنم
له كڵافه‌ی نیگای رووبار
بازو به‌ندی ده‌ریا سامناكه‌كان
ناڵه بۆ هاواری بارانه پێخاوسه‌كان ده‌نه‌خشێنم
قوربانی به لوتكه‌ئه‌ده‌م
چیاكان ماچ ده‌كه‌م
له جه‌رگی هه‌ورا هه‌ڵبه‌ست ده‌ڕوێنم
خاك ده‌ده‌م به كۆڵماو
له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پیره‌مه‌گروون
كێلێك بۆ سته‌م هه‌ڵده‌كه‌نم
من به‌ردی سه‌رینی ته‌رمه‌كه‌ی دێوانه‌م
وه‌لێ نازانم.. حاجی له كوێ به عه‌شقی خامه داگیرسا
ئه‌ی ئه‌و شاسواره بێ كه‌سه
بۆ گیانی سپارد له برسا
شه‌و چۆن نانه پرشنگ قووت ده‌دا..؟
مانگ كه‌ی له خوێنی ئاسمانا ده‌توێته‌وه..؟
ده‌روازه‌ی خۆر
بۆ گه‌ردنی ئه‌م زه‌مینه نابڕێته‌وه؟
به‌ڵێ چاك ده‌زانم.. بێگومانم
شه‌ماڵ له‌سه‌ر لێوی ئاسۆ هه‌ڵده‌په‌ڕێ
گه‌واڵه برینی سه‌ر رووی هه‌تاو ده‌سڕِێ