Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

ئافاتى درۆ راگرە…….. خەندە جەمال رەئووف

Be First!
by October 28, 2008 ئەدەب

 پەخشان………
 
 
 ئافاتى درۆ راگرە…….. خەندە جەمال رەئووف
 
 هەندێكى بە "خوا" پێشكەشە……

 
 دیسانەوە یاخیم كەرەوە وەك هەموو یاخیبوونەكانى ترم، بەڵام ئەمجارەیان عارفانە، یان بمبەرەوە بۆ لاى جوانییەكانى ئەوێندەرى خۆت یان لەعەدەمێكى ئێرەدا ونم كە، ونبوونێكى ئەبەدی كەتەنها تۆ بزانى من لەكوێم…
 لەم بێزارییە بێزارترم مەكە، لەم تەنهاییە تەنهاترم مەكە، رۆحم بشۆرەوە لەتاوان، دڵم سەوزكەرەوە لەنوورت، فێرم بكە ئولفەت بگرم تەنها بەتۆوە.
 بەر لەمەحشەر یاخیم كەرەوە لەو، یان بمگێڕەوە ئەوێندەرەكەى رابردووم، كە بە ئاودامانێكى سپییەوە شێتانە لەزیكرو تەهلیلەت دا بووم.. تۆ جوانترینو تاقانەترین هێزبووى لەژیانمدا، تۆ بەسۆزترین نەبینراو دەبی لە وجودمدا.
 یان بمبەرەوە.. یان ونم كەرەوە لە گەورەییتدا..
 لەدەرگات دەدەم دەرگام لێ ئاوەڵا كە، كاتێكیش لەگەڵت دەدوێم پشتم تێمەكە… كە بۆشت دەمرم تەرمەكەم نەفرەت مەكە.. من بێزارم لەدرۆكانى ئەوو ئەوانو هەموویان.. دەیڵَێمەوەو وتومە ئەوەى درۆ بكات ترسنۆكە.. قەڵغانى بەرائەتو خۆشباوەڕیم لەمە زیاتر بەرگەى تیری درۆكانت ناگرێت، دە یان وەیشوومەى ئافاتى ئەم درۆیە راگرە، یان پەشیمانم كەرەوە لەبوونم! یاخیم كەرەوە ئەى تۆ یاخیم كەرەوە، یان بمبەرەوە بۆ ئەبەدییەكەى حزوورت، یان لەخەیاڵێكى بێ پچڕان ونم كە.
 
 خەندە جەمال رەئووف
 khandajml@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply