Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

ئاماژه‌ ترسناكه‌كانی شكستی كورد له‌ موسڵ؟‏

Be First!
by June 11, 2009 گشتی

 ‎
‎ 
 

ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق روویدا و له‌ شاری موسلیش تۆختر ‏‏بوویه‌وه‌، به‌ ڕای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی شكستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو بۆ كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ‏‏له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو نه‌یتوانیه‌وه‌ دارێك له‌سه‌ر به‌ردێكی ئه‌و پارێزگایه‌ دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ‏‏جارێكی تر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌نگیان پێبده‌نه‌وه‌. ‏
ئه‌وه‌ی له‌ شاری موسڵ روویدا ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ پێگه‌ی داهاتووی كورد له‌ عێراق، پێویسته‌ سه‌ركرایه‌تی ‏‏سیاسی به‌ هه‌ندی وه‌ربگرێت، چونكه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ داهاتووی كورد له‌ عێراقی ئاینده‌ بخاته‌ ژێر ‏‏پرسیارگه‌رێكه‌وه‌، و ره‌نگه‌ وه‌ڵامه‌كانیان بۆ كورد له‌و وڵاته‌ قورس بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك تۆ ‏‏شتێكت له‌ ده‌ست ده‌ده‌ی، ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌ وه‌ریبگریته‌وه‌، به‌قه‌د ئه‌وه‌ به‌ر له‌ ده‌ستدانی كارت ‏بۆ ‏كردبوایه‌، چونكه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی ئێستا له‌و شاره‌ ده‌گوزه‌رێت، كه‌متر قوربانی ده‌ویست، ‏‏نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته‌ واقعێك كه‌ به‌ ناچاری ده‌بێت كورد خۆی له‌گه‌ڵی رابهێنێت. ‏
‏ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت له‌وه‌ش بترسین، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌ روویداوه‌ نه‌كه‌ینه‌ بیانووێك بۆ ‏‏پارێزگانی تر، به‌ تایبه‌تی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو مێژووی عێراقدا هێلی سوور بووینه‌، هیچ ‏‏كاتێك كورد سازشی له‌سه‌ر نه‌كردوه‌، بۆیه‌ چاوخشانه‌وه‌ به‌ جۆریه‌تی كاركردن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ‏كورد ‏له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ژین، ئه‌ركێكی هه‌ره‌ له‌پێشی سه‌ركرایه‌تی كورده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ‏له‌ ‏داهاتوو جارێكی تر تووشی ئه‌و واقیعه‌ی نموونه‌ی شاری موسڵ نه‌بینه‌وه‌. ‏
عێراق به‌و پێكهاته‌ی ئێستایه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان توانیوتی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی بێده‌نگ ‏‏بكات، به‌ڵام ئایا عیرَاق به‌و جۆره‌ ده‌مێنیته‌وه‌؟، ئایا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كورد تووشی هه‌مان ‏‏چاره‌نووسی ئێستای موسڵ نابێته‌وه‌؟ ئه‌وكاته‌ ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی چی لێدێت، خۆ ئێستای ‏‏كورد به‌و هه‌موو پۆسته‌ سیادیه‌ی كه‌ به‌ ناو هه‌یه‌تی له‌ به‌غدا، به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ‏‏ده‌كرێت، ئه‌وكات چی ده‌قه‌ومێت؟! كاتێك كورد نه‌توانی هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌ بهێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ‏‏هه‌ڵبژاردنه‌كاتی تر هێنابووی، تا بتوانێت به‌و جۆره‌ی ئێستا پێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌ سیادیه‌كانی ‏‏عێراقی ئاینده‌ دابگرێت، ئه‌وكات ده‌بێت چاوه‌ڕێی ده‌ستی حه‌دبایه‌یه‌كی تری عێراقی بكات، خۆ ‏ئێستا ‏به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای ته‌نها مشتێكی له‌ خه‌روارێك پێ پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وكات ده‌بێت ‏چی ‏لێیان هه‌ڵكڕێنێت. ‏
لیستی برایه‌تی له‌ شاری موسڵ نه‌ك شكستی ته‌نهای یه‌كێتی و پارتی بوو له‌و شاره‌، بگره‌ شكستیان ‏‏به‌ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌كانیشان هێنا، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ هاوپیمانی ئه‌و دوو حیزبه‌ بوون، ئه‌و ‏‏واقیعه‌ تاڵه‌ی موسڵ جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ی قوڵه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانێت له‌ ‏‏ماوه‌ی شه‌ش ساڵ كورد نه‌یتوانی هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی جۆریه‌تی شۆڤێنی عه‌ره‌به‌كان بدات له‌ عێراق ‏‏و له‌و شاره‌ به‌تایبه‌تی. بۆیه‌ ده‌بێت جارێكی تر جگه‌ له‌ پێداچوونه‌وه‌یان به‌و هاوپه‌یمانه‌ ‏عه‌ره‌به‌كانیان ‏له‌ عێراق، پێویسته‌ چاو به‌ پیاده‌كردنی سیاسه‌ته‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تریشدا ‏بخشێنه‌وه‌، چونكه‌ ‏ئاینده‌ واقیعێكی تاڵه‌ بۆ كورد له‌ عێراق، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ‏بكه‌ن. ‏
‏ له‌ بری ئه‌و هه‌موو سیاسیه‌ته‌ هه‌ڵانه‌ی كورد ده‌یكات، وێنای ئه‌و به‌ناو دیموكراسیه‌یان بكردابوایه‌ ‏‏كه‌ وه‌ك دروشمه‌ زه‌قه‌كانیان به‌رامبه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانتوانی ‏‏بوایه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ی جارێكی تر وێنه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر كورسیه‌كانی ئێستای عیرَاق پێی ره‌نگ ‏‏بكردبوایه‌، نه‌ك له‌ داهاتووی عێراق سڵ بكه‌ینه‌وه‌. ‏
‏ ده‌بێ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ نوێنه‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ خه‌ریكی چ ‏‏بووینه‌؟! به‌ تایبه‌تی له‌ به‌هه‌ده‌ربردنی ئه‌و پاره‌ییه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ ‏ته‌رخانتان ‏كردبوو، بزانن چی لێهات و چۆن سه‌رفكرا و كێنه‌ ئه‌وانه‌ی تێیدا وه‌ك تاك موسته‌فید ‏بوونه‌، بۆ تا ‏ئێستا به‌ جورئه‌ته‌وه‌ باسی ئه‌و شكستانه‌تان ناكه‌ن، بۆ كاتێك له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ‏دڵسۆزه‌وه‌ په‌نجه‌ ‏له‌سه‌ر زامه‌كانی ئه‌و شكستانه‌ داده‌ندرێت گوێیان لێكه‌ڕ ده‌كه‌ن، تاكه‌ی له‌ ‏لێپرسنه‌وه‌ی كه‌سانی ‏ده‌وروبه‌رتان ده‌ترسن، كه‌ به‌ فاكته‌رێكی تری شكسته‌كانتان داده‌ندرێن. ‏
‏ جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب گومانی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌، كه‌ كوردیش ده‌نگی به‌و لیسته‌ دابێت، ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی ‏‏ده‌نگه‌ده‌رانی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی كورد بۆ؟! بۆ له‌ دروستبوونی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ‏‏ناپرسنه‌وه‌، كه‌ ده‌نگیان به‌ لیسته‌كه‌ی كورد نه‌داوه‌؟! ده‌بێت ئه‌وه‌ باش بزانن كه‌ میلله‌ت كی و چی ‏‏ده‌وێت، تا جارێكی تر متمانه‌ی خۆیانیان پێبخشنه‌وه‌، بۆ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیستی حه‌دبا ناكۆڵنه‌وه‌ كه‌ ‏‏ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌ی بێ لیستی برایه‌تی پێكهێناوه‌. ‏
به‌ پێی ئاماژه‌كان، لیستی حه‌دبا لێزانانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، كاتێك كوردێك له‌سه‌ر لیستی حه‌دبایه‌ و ‏‏ده‌یكاته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌، به‌ بێ لیستی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پێكهێنا و ‏به‌ ‏بی ئه‌وه‌ی هیچ حساب بۆ كورد بكات، كه‌ من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا نوێنه‌رایه‌تی كورد ‏‏ده‌كه‌ن، له‌و شاره‌ به‌ جۆرێك خه‌مێكیان له‌و شاره‌ بخوادربوایه‌، ئه‌ونده‌ خه‌ریكی پڕكردنی گیرفانیان ‏‏نه‌بونایه‌، ئێستا چاوه‌رێی لیستی حه‌دبایان نه‌ده‌كرد، تاخێریكیان پێبكات و چارنووسیان به‌وه‌ی ‏ئێستا ‏نه‌ده‌گه‌یشت، كوا ئه‌و قسه‌ زڵانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ‏شاره‌ بۆ ‏چه‌واشه‌كردنی سه‌ركرایه‌تی كورد ده‌كران، "ئه‌وه‌نده‌ كورسیه‌مان هێناوه‌"! چیان لێهات ئه‌و ‏ده‌نگانه‌ی ‏بۆ سه‌ركرایه‌تی كورد به‌ ده‌نگی كورد پیشاندران؟ ئایا به‌راستی كورد ته‌نها ئه‌و رێژه‌یه‌ی ‏ئێستای ‏شاری موسڵ پێكده‌هێنێت؟ یا ئه‌وه‌ كورده‌ باجی شكستی لیستی برایه‌تی ده‌دات؟ یانیش له‌ ‏پشت ‏ئه‌و شكسته‌ی كورد له‌و شاره‌ ئاماژه‌ی تر هه‌یه‌، كه‌ تا ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ستی ‏پێنه‌كردوه‌، ‏یانیش نایه‌وێت هه‌ستی پێبكات. ‏
چین ئه‌وانه‌ی وایان له‌ لیستی حه‌دبا كردوه‌ به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورد بكات، چین ئه‌وانه‌ی ئه‌و ‏‏لیستانه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی لیستی حه‌دبا بكه‌ن به‌ بی كورد؟ راسته‌ لیستی حه‌دبا ره‌چاوه‌ی ‏‏سیسته‌می ته‌وافوقی نه‌كردوه‌، كه‌ ئێستا له‌ عێراق كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ بزانین ئه‌و ‏‏ده‌نگانه‌یان چۆن هێنا؟ تا به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی بكات. ‏
Najatahmad77@yahoo.com

 

Previous
Next

Leave a Reply