Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

ئاوی ( ئاوه‌ز) تان بخۆنه‌وه‌ !

Be First!
by June 11, 2009 ئەدەب

 ئاوی (  ئاوه‌ز) تان   بخۆنه‌وه‌ !
ده‌قی: حه‌مه‌ی  ئه‌حمه‌د  ڕه‌سوڵ  / هۆڵاند
                        

 

بخۆنه‌وه‌
 ئه‌و شه‌رابه‌  كۆنه‌ بخۆنه‌وه‌
تۆ ته‌ماشا :
 به‌ ئاوی ئاوه‌زتان  نیشتمانێ  مه‌ست و سه‌رخۆشه‌
بخۆنه‌وه‌  له‌و ڕووباره‌  سازگار و خۆشه‌
ئاوی ئاڵتوونی  ئه‌و داره‌ سه‌وزه‌  بخۆنه‌وه‌
 ده‌ نۆش .. نۆشی گیانتان بێ !
گه‌رم  یا سارد بێ ..
 نه‌رم یا ڕه‌ق  بێ
مه‌رهه‌می  شێرپه‌نجه‌ و
 بۆ بێداری  ده‌رمانه‌ !
ئه‌وڕۆش  نایخۆنه‌وه‌  ..
 سبه‌یتان  بێده‌ره‌تانه‌  ..
نۆش ..  نۆشتان بێ 
 نۆش !
بخۆنه‌وه‌ .. له‌ چاوی  گه‌ل .. بخۆنه‌وه‌ 
مه‌ی   ئاره‌ق   یا بیره‌
ئاوی  زه‌مزه‌م  یان  شه‌رابی  كه‌سیره‌ ..
بخۆنه‌وه‌ و  بخۆنه‌وه‌و  بخۆنه‌وه‌ 
له‌ چاوی  چاوه‌ ڕه‌شه‌كانی
سبه‌ینێ  و ئایینده‌ی زارۆكتان  ..  بخۆنه‌وه‌  !
ده‌ك  ئه‌و دوو ڕووباره‌تان  پێ حه‌ڵاڵ  بێ
دوو  ڕووباره‌  نه‌مره‌كه‌
جا  سه‌وز بێ   یان  زه‌رد  !
نۆشتان بێ   ..  بخۆنه‌وه‌ ..
 كه‌س  پێتان  ناڵێ  ده‌رد  !
بخۆنه‌وه‌  ..  بۆ ناخۆنه‌وه‌  
نه‌ بیر له‌ دوێنێ  و   نه‌  له‌ ئه‌مڕۆ و 
 نه‌له‌ سبه‌ی  مه‌كه‌نه‌وه‌
نۆش  , نۆشی گیانتان بێ  ,  نۆش
ده‌  بخۆنه‌وه‌  , ئاوی  ئاوه‌زتان  بخۆنه‌وه‌  …..

(*)    ئاوه‌ز  /  ئه‌قڵ  .!

 

 

Previous
Next

Leave a Reply