ئاوێنه ….ئه‌ژین عبدالخالق
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌یه‌كی غه‌ریبه!
یار له شینترین ئاسمانه‌وه ده‌ركه‌وت.
یار هات….
له‌گه‌ڵ قافله‌ی په‌پووله پایزییه‌كان
یار گه‌یشت له ته‌نیاترین ئێواره
یار گه‌یشته پایته‌خت, گه‌وره‌ترین پایته‌ختی عشق!
یار هات به زه‌رفێ دیاری سوره‌وه
به باولێك له بۆنی غه‌ریبی…
من بیرم چووبوو هیچ بكه‌م!
من ڕامده‌كرد له شه‌قامه‌كانی ماچدا,,,
من ڕام ده‌كر د‌و ڕامده‌كرد
هه‌رگیز ڕاكردنی وام بیرناكه‌وێته‌وه
مه‌گه‌ر ئه‌و ئێوارانه نه‌بێت,, به كارتێكی سه‌وز‌و شینه‌وه
له مه‌كته‌به‌وه تا ماڵ ئاوا ڕام ده‌كرد‌و
شه‌قام‌و كۆڵانم پڕ ده‌كرد له ده له ده
دوێنێ ئێواره من هه‌ر ڕامكرد تا عه‌جیبترین شار
تا نه‌شازترین كافتریای دنیا
نازانم كێ,,,,, نه‌ناسێك!!
هه‌ر به دوو قاوه غافڵی كردین
نه‌یهێشت هیچ بلێین,
قاوه‌یه‌ك پڕ پڕی كردین له حوزن
قاوه‌كه‌ی من لێوان لێو له تاڵی
هی ئه‌ویش, به‌خت به‌ستراوێكی غه‌مگین
دوێنێ ئێواره,, سه‌رابترین سه‌فه‌ر بوو
بێده‌نگترین مێز
ئه‌و بیری لای دڵی بوو,, چۆن حه‌فتا‌و دوی ماڵئاوابوون لێده‌دا.
منیش پڕ له تایه‌كی سوور,,,,,
ئاخ ,,,,, له‌م ئێواره‌یه,,
له خودا بێده‌نگتر ئه‌ینواند,,
حه‌زینتر له حوزنی كلارنێته‌كه‌ی” حوسنۆ”
یار هات,, ئاخ له هاتنی
له مه‌وقیفه‌كانی غه‌ریبی وه‌ستا, به زه‌رفێك دیاری سوره‌وه
یار بۆ قاوه‌خواردنێك هات.
یه‌ك قاوه له خه‌می شیرینی خوارده‌وه‌و به ئاسپایی ئۆغریی كرد
به جه‌نتایه‌ك خه‌مه‌وه به‌ره‌و باخی ڕه‌ش به‌ڕێكه‌وت
مه‌غریبێكی غه‌مگین ڕووی تێ‌كردم
من به قژێكی ڕه‌ش له نێو مه‌غریبێكی ڕه‌شدا,,, به زه‌رفێكی سوری خودا یاره‌وه…..
له لێواری ته‌نیایی خۆمه‌وه.. له لێڵی ده‌ریا ڕاكشام
نه‌مئه‌زانی ته‌نیایم باشتره یان خه‌ونبینین له ئاو
نه‌مئه‌زانی ستۆكهۆلم گه‌وره‌تر ئه‌نوێنێ, یا ته‌نیایی من
زۆر به بێ ئومێدیه‌وه ,,,, دیاری سه‌رابترین پیاوی دنیام هه‌ڵپچڕی
عه‌جایب!!!!!! ئاگره پیاو
ئاخ!!! من یه‌ك سه‌ده تاسام!
خوا نه‌ناس,,,, ئه‌ی ناشیرین,,,, ئه‌ی خوا نه‌ناسترین یار
ئه‌وه دییاریه یا جادوو!!!
ئه‌وه ئاوێنه‌یه یا وونبوون؟؟؟
خودایار, له چركه‌یه‌كی فێنكی هاویندا, چیت هێنا تۆ؟
ئاخر كه‌س بیر له دیاریی وا ناكاته‌وه
مه‌گه‌ر شمشاڵژه‌نترین شوان
مه‌گه‌ر غه‌ریبترین ڕاوچی
ئاوێنه‌یه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی ڕه‌ش!!
من نه‌مئه‌توانی له ئاوێنه‌كه‌تدا سه‌یری خۆم نه‌كه‌م
ئیتر چار چیه؟؟
من ئه‌مه‌وێت خۆم ببینم, له نێو ئاوێنه‌كه‌تدا
من بیری خۆم ده‌كه‌م له تۆدا!!!!
خودا یار
تۆ چۆنت زانی من یه‌ك ئاوێنه‌م به‌سه
ئاوێنه‌یه‌ك پڕ به نیگای غه‌ریبیم.
ئاوێنه‌یه‌ك لێوان لێو له بێ نازی من
ئیتر من تا ئه‌خیره‌ت له ته‌نیایی خۆم ده‌ڕوانم
من له شكانی ئاوێنه‌ی به‌ختم,,, سه‌فه‌ر به نێو شكاوی شووشه ده‌كه‌م
له وورده شووشه ته‌نیایی خۆم پێكه‌وه ده‌نوسێنم
خودا یار
من هه‌ر ڕۆژه‌و ڕه‌نگێ ئه‌نوێنم له ئاوێنه‌كه‌تدا
به‌یانیان,,,, له گۆرانی كۆڵانی مردووه‌كان ده‌چم
ئێواران له به‌رگی گوناحترین شعر ده‌چم
تۆ پڕ له ئه‌سرار هاتی,,,, به چوارچێوه‌یه‌كی ڕه‌شه‌وه
خودا یار
تۆ له دڵی دنیاوه هاتی
مردنه جوانه‌كه تۆ له‌م هه‌ساره‌وه هاتی
دواجار تۆ هاتی
خودا یار
هاتنت له تریشقه‌ی ئه‌ستێره‌ك ده‌چوو, كه هه‌واڵی مردنی ئیمامێكی پێنێت
من ئیتر ته‌واو
من به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چم
من هیچم نه‌ما, جگه له ئاوێنه‌كه‌ت نه‌بێت
له ئاوێنه‌كه‌تدا
ئیتر سه‌یری خۆم ده‌كه‌م
تا بزانم,, كه‌زییه‌كانم له كوێی درێژی دنیا ده‌وه‌ستن؟!!!
سه‌یری چاوم ده‌كه‌م,, تا تۆ له نێو گریاندا ببینم
سه‌یری دڵم ده‌كه‌م,, له چه‌ندی تۆدا لێده‌دات
له ئاوێنه‌كه‌تدا,,, سه‌یری غروری خۆم ده‌كه‌م‌و لێی ده‌پرسم
چۆن جێگات بۆوه له‌م ئاوێنه بچووكه‌دا؟؟
پیاوێك له وورده شووشه
له‌م ئاوێنه‌دا به‌ختی به‌ستام
من باسی ئاوێنه‌یه‌ك ده‌كه‌م
من باسی ته‌نیا دییارییه‌ك ده‌كه‌م
من له ڕوحدانی خۆم ده‌دوێم
من به دیار سه‌یركردنی خۆمه‌وه كۆتایم دێت
من به دیار ئاوێنه‌كه‌ته‌وه,,
تا ڕه‌شی مانگ به‌رز ده‌بمه‌وه‌و سه‌فه‌ری ته‌نیایی ده‌كه‌م
من لێره‌وه
هێشتا بیرم لای جوانیمه
پیری دێت‌و
ماچێكی شیرین تۆم بۆ دێنێ‌و
ئه‌ڵێ سه‌یركه
سه‌یری خۆت كه له نێو ئاوێنه‌كه‌دا
تۆ پیرێكی مردووی له نێو چوارچێوه ڕه‌شه‌كه‌ی
خودا یاردا.
هاوینی 2010
Stockholm