ئاوێنه……سه‌رهه‌نگ خامۆش
Closed
ئاوێنه
سه‌رهه‌نگ خامۆش
Xamosh_s@hotmail.comكه ئاوێنه
جله‌كانی داده‌كه‌نێ
ڕووت..ڕووت
وه‌ك خۆی تۆ دهبینێكه ئاوێنه
له سیمای تۆ ڕاده‌مێنێ
له شه‌رمانا
برژانگه‌كانی لێكدهنێئاوێنهیهك
به‌دوای بوونی خۆیدا
وێڵ بوو
كه تۆی بینی
خۆی له‌بیر كردكه خۆت له باوه‌شم ده‌سویی
دڵم نایێ
توند بتگوشم
نه‌بادا هه‌روه‌ك ئاوێنه
بشكێیچهندین ساڵه
به‌دیار ئاوێنه‌یه‌كه‌وه ماتم
من پیر بووم و
ئاوێنه‌ش
هه‌ر وه‌ك تۆ مایهوهبهیانیان
كه سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌م
له نێو تۆدا
خۆم دهبینمتۆو ئاوێنه
له‌یه‌ك ده‌چن
كه ده‌تبینم
پرچی خه‌مم
شانه دهكهمساڵانیكه
خۆم نه‌دیووه
له‌و ڕۆژه‌وه
كه ئاوێنه‌كه‌م شكاوه
تۆش لێم وونی…!!!