Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

ئاگادارییه‌کی گرنگ و به‌ په‌له‌!

Be First!
by March 15, 2008 گشتی

بۆ  هه‌موو نوسه‌ران و شاعیرو چیرۆک نوسه‌ به‌ڕێزه‌کان به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ تێکستی ئه‌ده‌بیان ناردوه‌ بۆ پرۆژه‌ ئه‌ده‌بیه‌که‌ی ناوه‌ندی چاک.
ڕامانگه‌یاندبوو که‌ ڕۆژی 19.03 سمینارێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و تێکسته‌ ئه‌ده‌بیانه‌ سازده‌کرێت له‌ پاڵتۆک، ژوری نه‌ته‌وه‌یی. ئاگادارتان ده‌کیه‌نه‌وه‌ که‌ سازدانی ئه‌م سمیناره‌ دواخرا بۆ رۆژی 19.04 له‌ هه‌مان کات و ژوری پاڵتۆکدا(ژوری نه‌ته‌وه‌یی).
هۆکاره‌کانی ئه‌م  دواخستنه‌‌:
1/  بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێکی زیاتر له‌به‌رده‌م ئه‌دیباندا بۆ ناردنی تێکسته‌کانیان، له‌ کاتێکدا تێبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت به‌رده‌وام ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ڕۆژانه‌ تێکستی ئه‌ده‌بی بۆ دێت. بۆیه‌ مۆله‌تی وه‌رگرتنی تێکسته‌کان درێژکرایه‌وه‌ بۆ 10.04.2008.
2/  ئه‌م پرۆژه‌ ئه‌ده‌بیه‌ هه‌موو ئه‌و تێکستانه‌ی له‌ خۆ گرتوه‌ که‌ به‌ کاریگه‌ری تاوانه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال هاتونه‌ته‌ به‌رهه‌م، بۆیه‌ وامان به‌ باشتر زانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ درێژه‌ی پێبدرێت تا رۆژی ساڵیادی ئه‌نفال.
3/  بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌گره‌کاندا له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م تێکسته‌ ئه‌ده‌بیانه‌دا.
www.chak.info          chak.org@gmail.com     
      

 

Previous
Next

Leave a Reply