Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

ئاگروو جەستەی ژنی كوورد … ئاكۆ محەمەد سابیر

Be First!
by March 10, 2008 گشتی

 ئازارەكانی ئاگر لەهەموو ئازارەكانی تر زیاترو ناخۆش ترە زامەكانی سووتان لەهەموو زامەكانی تر قوڵترە، ئاگر ترسناكە ترسناكتر لەفیشەك و لەچەقۆو لەمەرگی ئاوو هەموو ژانەكانی تری مەرگ، ئەودأندانە كێن؟ وا لەژنان دەكەن جەستەی خۆیان و سۆزی مناڵەكانیان بەئاگر بسپێرن ژن دایكە لەهەموو مەخلوقێك بەسۆزترو میهرەبان تر، ئەو ئەژدیهایانە كێن؟ گۆزەی سۆزدەشكێنن و قەڵای كوردان ئەأوخێنن، لەجێی گوڵ وشوشەیەك عەتر شقارتەیەك و گاڵۆنێك نەوت ئەكەنەدیاری
 ئەو مەخلوقانەی بەهەشت لەژێر پێیاندایە، كێن ئەوانە ؟ كوان ئەوانە؟ بۆنی گوڵە مێخەك و أێحانی ژنان دەكەنە بۆن كأوزی سووتان ، كوان، لەچ دیوەخانێكی پیاو ماقولاندا سمێڵیان چەوردەكەن لەچ مەجلیسێكی شەریفدا شەرەفی خۆیان مأدەكەن ،ئەو شەأواڵ پیسانە كەی ژن وەك مرۆڤ سەیردەكەن؟ كێ حەزئەكات بسوتێت؟ كێ حەزئەكات بشێوێت؟كێ حەزئەكات ببرژێت’؟ كێ ئەیەوێت جەستەی ببێتە سوتماك؟
 ئاگر ئەوەندە ترسناكە ژانەكانی هێندە بەسۆیە خواوەند بۆلادانی بەندەكانی لەگوناه ئاماژەی پێ دەكات، دۆزەخ وەسف دەكات بەكوورەی ئاگرین بۆ سزای تاوان باران.
 ژنە مەزڵومەكانی كورد بەر لەقیامەت ژیانیان دەكرێتە دۆزەخ پێش داگیرساندنی كوورەكان  بەر لەسووتانی فیرعەونەكان دەسوتێن و بەسوتاوی دەچنەوە بارەگای خودا.
  شەونم ی تەمەن سی ساڵ دوای خۆسووتاندنیشی دەڵێت بۆیە نەم وتووە لەزوڵمی مێردەكەم خۆم سووتاندووە ترساوم مێردەكەم بگیرێت، دوای سووتانی جەستەش ترس ؟؟
 لەجیهاندا نموونەی ژنی كوردنی یە بۆ وەفاو پەیوەست بوون  بەمێردو منداڵەوە ژنی كورد بەخێوكەرە چێشت لێنەرە نانكەرە غەسا لە یەو بەدەستەكانی جل دەشوات لەوڵاتێكی بێ كارەبادا
 بەدەستەكانی گسك دەدات وماڵ ئەشوات.
 هەرزوڵمێكیشی لێكرا لەگریان زیاتر هیچ پەنایەكی نی یە ئەوكاتەی سفر دەكرێ و هەمووساتێكی ژیانی دەكرێتە دۆزەخ هانا بۆئاگردەبات دەبێتەشەپۆلێك گأو  دەیەوێت دۆزەخ بەجەستەی خۆی بسوتێنێت ،دووكەڵی ئەم سووتانەش  پەڵەیەكی أشە بەتەوێڵی وەزارەتی مافی مرۆڤ و وەزارەتی دادوو هەموو ئەو أێك خراوانەی مووكێشی دەستی پیاوە چاو باش خەڵەكانن.
 لەهەموو ولاتانی جیهاندا پەنابردن بۆمەرگو خۆكوشتن دیاردەیەكەو بەداخەوە أێژەی لەزیادبوندایە ئەوەی جیاوزە لەوڵاتاندا خۆكوشتن لەهەردوو أەگەزدایەو بۆخوكوشتنیش پەنا بۆئاگر نابەن،أۆژ نی یە لەأۆژنامەو سایتەكاندا سوتاندنی ژنانی كورد بلاونەكرێتەوە. تەنها ژنان
 گەرپیاوی كورد لەئاگر توأەتروو لەسووتان بێبەزەیی ترنەبن چۆن ژنان پەنا بۆئاگردەبەن؟
 ئاگر لەوپیاوانە فێنك ترو بەبەزەیی ترە ، ئەی ئەوپیاوانەی بەدەستی خۆیان ژنەكان دەسوتێنن ولەزبڵ دانە كانی قەراخ شاردا فأێیان دەدەن؟ كوردوستان بۆتەدۆزەخی ژنان بۆن كأوزی جەستەیان گەیشتە ئاسمان.    
    سوید  
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply