Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

ئاگرێک بۆ منیش … برزان بابه‌ شیخ

Be First!
by January 12, 2013 چیرۆک

 

 

 

پێش  رۆیشتنه‌ وه‌، ئه‌و ده‌مانه‌ی ، بڕێک  کار ،که‌م ده‌ بۆوه‌  ئێمه‌ وا،  ڕاهاتبوو ین ،هه‌ر سێکما ن له‌ ژووره‌که‌ی ئه‌ودا ،پێکه‌وه‌ قسه‌ وباس ،بکه‌ین قسه‌و باسه‌که‌ش  بۆ ئێمه‌ نۆێ بوو چونکه‌ ئه‌م باسی له‌ خه‌بات و به‌رابه‌ری و شتی له‌م بابه‌ تانه‌ی ده‌کرد .

ئه‌و ڕۆژه‌ باسه‌که‌مان  له‌ سه‌ر به‌رابه‌ری بوو ،ده‌بووا ئاماده‌ باین ،

که‌ سه‌رم کێشایه‌ ژووره‌وه‌ ته‌نها هه‌ردووکیان بوون ،فه‌رموویان لێکردم ،که‌  ئه‌وی ترم  نه‌دی چاوه‌ڕووانی ووڵام نه‌ بووم ،که‌ من گه‌یشتمه‌ سه‌ر کورسیه‌که‌ ئه‌و هه‌ڵسا و ئه‌می بانگ کرد  ،چوونکه‌ له‌ ژوورێکی چه‌پدابووین  نه‌مزانی بۆ کۆی چوو بون ،ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم له‌ ژووره‌که‌ ده‌رنه‌چووبوون چونکه‌ ده‌نگی ده‌رگایه‌کم نه‌ بیست ،هه‌ڵسام به‌دووایاندا بگه‌ڕێم به‌ڵام نازانم بۆ دوو دڵ بووم ،خۆم نه‌گرت دوواتر  گه‌یشتمه‌ ژووره‌ تاریکه‌که‌ ،

چی ببینم دووکه‌س ڕه‌ش لێک ئاڵاون وه‌ک ئه‌وه‌ی پشکۆکانم بینی ده‌موویست له‌ سۆراخی ئاگره‌که‌ شدا بم ،ده‌میان له‌ نێو ده‌می یه‌کتر بوو ، دیاره‌ ئنسان وه‌ک ئاگرنییه‌ به‌ ئاشکرا خۆی بنۆێنێ ئاگره‌که‌ ی ئه‌وان له‌ ناخیاندا بوو .

من به‌ شۆێن دامرکاندنه‌وه‌ی کڵپه‌ی نه‌گه‌ڕام گه‌ڕامه‌وه‌ شۆێنه‌که‌ی خۆم هه‌ستم ڕاگرت ئێستا به‌خامۆشی هه‌ردووکیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ جیاتی قسه‌و باس کردن چاتر ه‌ بخه‌ون

لێدانی ده‌رگا سه‌ره‌کیه‌که‌ به‌ئاگای هێنامه‌وه‌ که‌چووم به‌ده‌م ده‌رگاکه‌وه‌ ،کابرایه‌ک قۆڵی شکابوو ده‌بووا تیشکی  بۆ بگرن

لامکرده‌ ژووره‌ تاریکه‌که‌ پێم سه‌یر  ،نه‌ بوو داخرابوو ،کابرام دوورکرده‌وه‌ پێم ووت دانیشه‌

ده‌مزانی ئه‌م بایه‌ ده‌رگاکه‌ی پێ گرتوون به‌خۆ هه‌ڵخه‌ڵاتاندنه‌وه‌ من چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ گه‌ڕان ،هه‌تا گه‌ڕامه‌وه‌ تیشکه‌شی بۆ گیرابوو ته‌نها شوشتنه‌وکه‌ی مابوو دیار بوو شۆێنی ئاوێزانه‌کانی چاک کردبۆوه‌ هیچ شێواویه‌کم لێ نه‌بینی .

که‌وتمه‌ شۆێنی بۆ شۆێنه‌ تاریکه‌که‌ (به‌ڵکو شۆێنه‌وارێک چاولێبکه‌م )

ئه‌ وشۆێنه‌ی تیشکه‌که‌ی لێ ده‌شورایه‌وه‌ 

کابرای قه‌ترانیش ده‌مزانی له‌ وێ دایه‌ وه‌ک هه‌ر شتێک ناوی لێ ده‌نێ ی چوومه‌ ژووره‌وه‌ 

ئه‌من به‌ هه‌ست له‌و  ده‌گه‌ڕام و ،به‌ده‌م قسه‌م ده‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌کرد که‌ هه‌واڵی ئه‌وم پرسی ووتی دووای تۆ دیار نه‌ما ،ئه‌م تیشکه‌که‌ی ووشک کرده‌وه‌ بچێ بیداته‌وه‌ ،ئه‌من پێم له‌دووام نه‌ده‌هات ،هه‌ر له‌و خۆڵه‌ مێشه‌ ده‌گه‌ڕام ، پێڵاوه‌که‌یم بینی که‌ له‌سه‌ری خۆی گرمۆڵه‌ کردبوو دره‌وشانه‌وه‌یه‌ک له‌ چآوه‌کانی لێم پرسی (ئه‌ی من )

هه‌ڵسایه‌ سه‌رپێ و بێ ده‌نگ به‌ ئاماژه‌ کردنه‌وه‌ ووتی بڕۆ دوا ی حه‌یام ده‌چێ و ئه‌ویش بزانی زیاتر چوونکه‌ من کاره‌که‌م پێکردووه‌ ،تێگه‌یشتم ده‌بێ شێوازێک له‌ داپۆشین ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام به‌ تێڕامانه‌وه‌ داواکه‌م دووباره‌ کرده‌وه‌ به‌چرپه‌ ده‌می هێنایه‌ په‌نا گپێمه‌وه‌ 

ئاخر تۆ وه‌ک ئێمه‌ نه‌ ناخت بۆته‌ خۆڵه‌ مێش نه‌ به‌رگه‌که‌شت ،ووڵامێکی چاوه‌ڕوان کرا وبوو پێم سه‌یر نه‌بوو بێ ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ بکه‌مه‌ سه‌ر لێوه‌کانم خۆم هه‌ر به‌ خه‌نده‌ بووم 

 

(ئاخر من دۆێنی شه‌و هه‌م ببووم به‌ ئاگر هه‌م خۆڵه‌مێش ،به‌ڵام نمایشکارانه‌ ،ئاگری تر که‌ پشکۆکانی خۆت وه‌سه‌ر یه‌کت نابێ و له‌ ژیان دزرابێ به‌ تامتره‌ )

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی من بڕۆمه‌ ژووره‌که‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی من نمایشه‌ که‌ م، پوخته‌ تر بێ،ده‌سکی ده‌رگا سه‌ره‌کیه‌که‌م گرت و ڕووانیمه‌ ده‌سته‌ خووشکه‌که‌م :

(ئیستا دێمه‌وه‌

پێ ی بڵێ چاوه‌ڕوانمان بێ)

ئه‌وه‌ دووا دیدارو دووا کۆبونه‌وی من بوو

 

 

6.12.012

کرکوک

 

Previous
Next

Leave a Reply