Skip to Content

Friday, May 7th, 2021

ئاڵای کوردستان ……دڵشاد تاقانه‌

Be First!
by April 24, 2009 گشتی

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران ..
     ئاڵای کوردستان …

ئاڵا پیرۆزیه‌ سومبولی فه‌ڕمی پێناسینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌ بۆ نیشتمان ناسنامه‌یه‌ ‌هه‌رده‌م له‌ سه‌روی سه‌ر له‌ به‌رزی ده‌شه‌کێته‌وه سروودی بۆ ده‌خوێنرێ مرۆڤ له‌ ئاستیدا ئاماده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ییه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌ست له‌سه‌ر سینگه‌ و سه‌ر داده‌نه‌وێنێ ، ئاڕمێکه‌ هه‌موو نیشانه‌یه‌کی بوون و سه‌روه‌ری تێدا به‌دی ده‌کا‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی له‌رینه‌وه‌ی هه‌رده‌م له‌ناخه‌وه‌ پێ ی ده‌ژیه‌ته‌وه‌ . ئاڵای کوردستان هه‌موو واتایه‌که‌ تابڵێ ی خۆشه‌ویسته‌ لای کوردان به‌تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێ له‌ ناو هه‌زاره‌ی میلله‌تانی هه‌نده‌ران شانازه‌ خۆی پێ ده‌ناسێنێ …. لاۆو به‌کوردی ـ کرمانجی زمانی پژابوو له ‌ماڵێ هه‌ر به‌کوردی ده‌په‌یڤی ، نه‌زانی بوو بزمانه‌کا دینێ ده‌نگ کا . له‌ پۆله‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ڕۆژێک مامۆستا له‌ سه‌ر لاپه‌ڕ نه‌خشه‌ هێڵی له‌ره‌ی ئاڵای بێ ڕه‌نگی دا به‌ فێرخوازه‌کان ، داوای کرد هه‌ر که‌س ڕه‌نگی ئاڵای وڵاته‌که‌ی خۆی بڕه‌نگێنێ ! هه‌ریه‌که‌ ئه‌رکی خۆی به‌جێ هێنا کۆمه‌ڵێکیان ئاڵای ئه‌ڵمانی ، هه‌ندێکیان یۆنانی و ئیتاڵی ، یه‌ک دووێک تورکی ، چه‌ند دانه‌ی جیاوازی ئه‌فریکی و ئاسیایی ڕه‌نگڕێژ کرابوون ، ئه‌ویش به‌ده‌ست و په‌نجه‌ خڕه‌ ڕه‌نگ ئه‌سمه‌رکه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێڵکاریه‌که‌ی سوورکرد ناوه‌ڕاستی سپی هێشته‌وه‌ ژێره‌وه‌ی سه‌وزکرد ئه‌وجا وێنه‌ی ڕۆژه‌ بیست و یه‌ک تیشکه‌که‌ی نه‌ورۆزی زه‌ردکرد . منداڵه‌که‌ی ته‌نیشتی به‌ سه‌رنج و ده‌نگی به‌رز‌ گوتی : ئای چه‌ند جوانه‌ ! به‌ ورته‌ ورت پرسی ڕه‌نگ و هێماکانی لێ ده‌کرد . له‌و کاته‌ مامۆستاش لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌وانه‌ی ته‌واو ببون خڕ ده‌کرده‌وه‌ گه‌یشته‌ لاوۆ ڕووپه‌ڕه‌که‌ی بینی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پرسێکی گه‌وجانه‌ی لێ کرد: بۆ ئاڵای تورکیات نه‌کردووه‌ ؟ ئه‌ی تۆ تورک نیت ؟ “ به‌ گرژی یه‌وه“ ‌ چۆن نازانی ؟ کوڕه‌ کورده‌ش زمانی تو‌رکی نه‌ده‌زانی به‌ڵام ده‌یزانی مامۆستاکه‌ تورکه‌ زۆر به‌ بڕواو دڵنیایی یه‌وه‌ به‌ زمانی بیانی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ : نا ئه‌ز کوردم ژ کوردستانێ تێم ، ئه‌ڤیش ئالایا منه‌ . له‌و کێشمه‌ کێشمه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێ له‌ کچ و کوڕه‌ هاوپۆله‌کان هه‌رچه‌نده‌ له‌ گلرم بلرمی تورکی و توڕه‌یی مامۆستاکه‌ نه‌گه‌یشتن به‌ڵام زانه‌حه‌ز وای لێکردن به‌ده‌وریانه‌وه‌ سه‌ره‌تاتکێ و به‌رزی سه‌رنووکه‌ پێ بن به‌ده‌م شاردنه‌وه‌ی فرقه‌ فرقی پێکه‌نین  مله‌ قورته‌یان بوو بۆ بینین و ناسینی ئاڵاکه‌ .
                                                  دڵشاد تاقانه‌
                                               
          Dlshadtakana@yahoo.com                                    

Previous
Next

Leave a Reply