Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

ئاڵۆزیه‌كانی ئێستای عێراق((سه‌ره‌تایه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی دابه‌شبوون))

Be First!
by March 7, 2013 گشتی

 

 

 

 

له‌ چركه‌ساتی ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری سیاسی به‌عسه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌و دروست كردنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی دیكه‌ به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ و دیمۆكراسیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزگه‌لێكی ((عه‌شیره‌تی و قه‌ومی و مه‌زهه‌بی))  له‌ عێراق . لای هه‌مووما ئاشكراو ڕوونه‌ ئه‌و هێزانه‌ش كه‌ به‌ كورسی ده‌سه‌ڵات شاد بوون بناغه‌ی عه‌قڵی سیاسیان بارگاویه‌ به‌ بیری لۆكاڵیانه‌ی تائیفی و نا ئاشنان به‌ سیسته‌می دیمۆكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زیاتر پابه‌ندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌شیره‌ت و قه‌وم مه‌زهه‌به‌وه‌ ، به‌ درێژایی ئه‌و مێژوویه‌ی كه‌ ئه‌م هێزانه‌ حوكمیان به‌ ڕێوه‌ بردوه‌ له‌ عێراقدا ، نه‌ك نه‌یانتوانی ژینگه‌یه‌كی سیاسی ئارام و واقعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتوو ئاسوده‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی ئازادی  ئینسان و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بنیاد بنێن ، به‌ڵكو ژینگه‌ی سیاسی عێراقیان گواسته‌وه‌ بۆ نێو زه‌لكاوێكی بۆگه‌ن و ژیانێكی تفت و تاڵیان به‌ سه‌ر مرۆڤه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پاند و هیچ چه‌شنه‌ به‌هایه‌كیان بۆ مرۆڤ  بوونی مرۆڤ نه‌هێشته‌وه‌ ، سه‌ره‌تایترین مافی ژیانیان به‌ مرۆڤه‌وه‌ ڕا نه‌بینی  . هه‌موومان له‌ تیڤیه‌كانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ شاهیدحاڵی تراژیدیای مه‌شهه‌دی له‌ت و په‌ت بوونی ئینسانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بووین . عێراقیان له‌ گۆمی خوێن هه‌ڵكێشا و هیچ چه‌شنه‌ سیماو دیمه‌نێكی مه‌ده‌نیانه‌یان به‌ ڕوخساری كۆمه‌ڵگای عێراقه‌وه‌ نه‌هێشته‌وه‌ ، ته‌نها له‌ مه‌ڕ ناوی ((عه‌لی و عومه‌ر)) به‌س بوو بۆ له‌ ناو بردنی هه‌ر ئینسانێك . ڕۆژ به‌ ڕۆژ قه‌یرانه‌كان زیاتر قووڵده‌بنه‌وه‌ و دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق به‌ره‌و په‌شێوی و ئاڵۆزی و پێكه‌وه‌ نه‌گونجان ده‌ڕوات و مێژوویه‌ك تومار ده‌كه‌ن كه‌ زۆر نا سازگاره‌ له‌ گه‌ڵ سیسته‌می دیمۆكراسی و مافی مرۆڤدا،ئه‌م فه‌زا سیاسیه‌ وا خه‌ریكه‌ په‌تی  به‌ زۆرپێكه‌وه‌ گرێدراوی پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراق به‌ره‌و ترازان ده‌بات   . كۆی قه‌یرانی سیاسی و خولانه‌وه‌ له‌ نێو بازنه‌یه‌كی تائفی له‌و چه‌شنه‌دا ئه‌و ڕسته‌و چه‌مكه‌ سیاسیه‌ش  پووچ و به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌و  ده‌ڵێن ((ده‌بێت یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزین)) . ئه‌م ڕسته‌یه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌ سه‌ر زاری سیاسه‌ت بازه‌كانی عێراقه‌وه‌ بۆته‌ لۆژكێكی سیاسی نه‌گۆڕو به‌ كار هێنانی وه‌كو په‌ندێكی ڕۆتینی لێهاتوه‌ ، جگه‌ له‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌و بێ‌ نرخ هیچ شتێكی لێ‌ سه‌وز  نه‌بووه‌و نابێت له‌ به‌رده‌م  هاو كێشه‌ سیاسیه‌كان . چه‌نده‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ ڕواڵه‌ت له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌شداربوون و له‌ گه‌ڵ هاوشیوه‌كانیان ته‌باو شه‌ریكن له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات و پشكیان هه‌بووه‌ له‌ بنیاد نانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له‌ عێراقدا به‌ ڕێوه‌ ده‌ڕوات ، هه‌ر له‌ داڕشتنی ده‌ستوورو یاساكانه‌وه‌ بگره‌ تا پێكه‌وه‌نانی تێكڕای دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر هه‌موویان به‌ كرده‌وه‌  نه‌ك پابه‌ند نابن به‌و گرێبه‌نده‌ سیاسیانه‌وه‌  ، به‌ڵكو خۆیان له‌ پشت په‌رده‌وه‌و به‌ هه‌ڵپه‌وه‌ هه‌وڵی وردو خاش كردنی تێكڕای ئه‌و ڕێسا سیاسیانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان دوێنێ‌ بنیاد نه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بوون و ، زیاتر هه‌وڵی به‌ دیهێنانی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ لۆكاڵیه‌ تائیفیه‌كانی خۆیانن ، زیاتر هه‌ڵبه‌ی به‌ ده‌ست هێنانی ئیمتیازات و به‌ تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق و قۆرخ كردنیه‌تی بۆ خۆیان . ئه‌م هێزانه‌ خۆیان له‌ بنچینه‌دا بوونه‌ته‌ پاشكۆو وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو پراكتیك كردنی خواست و به‌رژه‌وندیه‌ سیاسیه‌كانی  ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ،  ته‌نها ئه‌وه‌یان به‌ لاوه‌ گرنگ نه‌بێت ژیانی ئینسانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه‌ ، ڕوداوه‌كانی ئێستای عێراق و به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی له‌ نێوان ئه‌م هێزه‌ لۆكاڵ و ملیشیایانه‌ ئه‌و ڕاستیه‌مان لا گڵاڵه‌ ده‌بێت عێراق له‌ به‌رده‌م كاره‌سات و سینارۆیه‌كی ڕه‌ش و ترسناكدایه‌ و باجی سه‌ره‌كی شه‌ڕێكی له‌و چه‌شنه‌ نه‌خوازراوه‌ش به‌ خوێنی گه‌لانی سفیلی عێراق ته‌واو ده‌بێت . دواجاریش ئه‌گه‌ر سرنجێكی خێرای كار كردی سیاسی ئه‌م هێزانه‌ بده‌ین و ڕۆژ به‌ ڕۆژ لۆژیكی دابه‌ش بوونی عێراق ئه‌مڕۆ بیت یان سبه‌ی ده‌بێته‌ واقعێكی سه‌پێنراو ، سه‌ركرده‌ باڵاكانی هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراق خۆیان تێورزه‌ی ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌و ڕسته‌یه‌ش كه‌ سیاسه‌تبازه‌ درۆزنه‌كان به‌ به‌رده‌وامی دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ بێ‌ بناغه‌یه‌ و هه‌موویان بۆ پارچه‌ پارچه‌ بوونی عێراق كار ده‌كه‌ن .

 

 

Previous
Next

Leave a Reply