Skip to Content

Sunday, January 24th, 2021

ئایا ئێمه‌ هه‌ین .؟. ….حه‌مید عه‌زیز

Be First!
by February 21, 2012 گشتی

ئایا ئێمه‌ هه‌ین .؟. ئه‌گه‌ر نا من هیچ وه‌ڵامێکم نی یه‌و منیش ده‌ڵێم نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئا یان به‌ڵێ هه‌ین و ئه‌وه‌ ئێمه‌ین که‌هه‌ین و ئێمه‌ین بڕیارو کرداری خه‌وو به‌خه‌به‌ریی و هه‌ستی پشوودان و هیلاکیی و کاری قورسی زیندوێتیمان ده‌پارێزین یان شتێکمان لێبێت و بفه‌وتێین ئه‌وه‌ ئێمه‌ین که‌بڕیار ده‌ده‌ین ‌هه‌بین یان نه‌بین و .. هتد . ئایا ئێمه‌ هه‌ین .؟. به‌دڵنیایی یه‌وه‌‌ من وه‌ڵامی خۆمم پێ یه‌و ده‌ڵێم نه‌خێر ئێمه‌ نین ، تۆ خۆت نیت و منیش خۆم نیم بۆیه‌ هیچمان نین و بوونمان نی یه به‌ڵام شتێک هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ین هه‌تا ئێستا ئه‌و شته‌ چی یه‌ له‌گفتووگۆدام له‌گه‌ڵ خۆمدا هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و شته‌ چی یه‌ ئه‌گه‌ر دۆزیمه‌وه‌ ئه‌وا خۆیشم ده‌دۆزمه‌وه‌و ئه‌وکات ده‌ڵێم من هه‌م .!! .‌ ده‌رباره‌ی بوون و نه‌بوونی ئاده‌میزاد وایده‌بینم که‌ئێمه‌ نین و بوونمان نی یه‌ چونکه‌ چۆن هاتووین که‌س نازانێت چۆنیش ده‌ڕۆین هه‌ر که‌س نایزانێت چۆن ده‌مرین و بۆچی ده‌مرین که‌س نایزانێت من و تۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌بوونمان نی یه‌ هه‌ر نایزانین بۆیه‌ حه‌ز ده‌که‌ین نه‌بووباین بووین و حه‌ز ده‌که‌ین نه‌مرین ده‌مرین و حه‌زو ئاره‌زوو ده‌که‌ین نا‌بێت و حه‌زیش ناکه‌ین ده‌بێت . ده‌بێت مرۆڤ تۆزێک وردتر بڕواته‌ ناو بوون و ژیانه‌وه‌‌ بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌هیچ نی یه‌ هیچ شتێک بوونی نی یه‌ هیچ ڕێگایه‌ک نابینین هیچ زانیاریه‌ک نازانین هیچ ڕێگایه‌ک نی یه‌ بۆ هیچ شوێنێک ، له‌سه‌ر خۆمان شوێنێک نی یه‌ خۆمانی تێدا بدۆزینه‌وه‌ بڵێین ئۆخه‌ی ئێره‌ پرسگه‌ی بوون و ژیانه‌ باپرسیارێک بکه‌ین و وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ربگرین چونکه‌ ئه‌و پرسیارو وه‌ڵامه‌ گیانی مرۆڤایه‌تی هه‌موو داگیر کردووه‌و ساته‌کانی ژیانی خاوه‌ن هزره‌کانی هه‌مووی به‌خه‌مناکی و ڕاڕایی یه‌وه‌‌ به‌سه‌ر ده‌برێت . منێک که‌نه‌زانم خۆم چۆن هاتووم و نه‌زانم چی ده‌که‌م و نه‌زانم چی ڕووده‌دات چۆن ده‌توانم بزانم یان بزانم که‌ده‌توانم و شیکاریی ژیان بۆ مه‌ردم بکه‌م یان چۆن بتوانم تێبگه‌م و قه‌ناعه‌ت بکه‌م که‌ئه‌م هه‌موو مه‌خلوقه‌ له‌کوێ وه‌ هاتوون و بۆچی هاتوون و بۆچی ده‌ڕۆن .؟. هیچ شتێک نی یه‌ وه‌کو نه‌خشه‌ ڕێگه‌ی ژیان هه‌تا ئاسانکاری تێدابێت و قسه‌و گفتووگۆ له‌سه‌ر مرۆڤ و بوونی مرۆڤ بکرێت به‌شێوه‌ی 100% که‌به‌دڵی عه‌قڵ بێت له‌هه‌مان کاتیشدا ئاسان نی یه‌ بتوانم بزانم تۆ چیت و له‌کوێ وه‌ هاتوویت .؟. چونکه‌ من و تۆ له‌ڕوانگه‌ی هزره‌وه‌ بوونمان نی یه‌و بوونێکی تره‌ که‌سێکی تره‌ شتێکی تره‌ هێزێکی تره‌ ده‌مانجوڵێنێت ..!! . له‌زۆرشوێندا وتوومه‌ : ئێمه‌ گفتووگۆ ده‌که‌ین ، نان ده‌خۆین ، ئه‌ڕۆین ، به‌ڵام نه‌گفتووگۆ هه‌یه‌ له‌ئێمه‌دا نه‌نان خواردن نه‌ڕۆیشتن بوونی هه‌یه‌ له‌ئێمه‌دا چونکه‌ له‌ڕاستیدا ئێمه‌ خۆمان نین وه‌کو تاک بوونمان نی یه‌ تۆ خۆت نیت من خۆم نیم . به‌جۆرێکیتر ئه‌وه‌ی له‌مرۆڤدا ڕووده‌دات خۆی نی یه‌ ، کێ ده‌زانێت که‌ی پرچی درێژ ده‌بێت و که‌ی باڵای به‌رزتر ده‌بێت و له‌چ چرکه‌یه‌کدا نینۆکی و چۆن چۆنی باڵاو پرچ و نینۆک گه‌شه‌ ده‌که‌ن و له‌چی و کێ ده‌یانجوڵێنێت و .. هتد .؟. ئێمه‌ ته‌نانه‌ت له‌ده‌م و چاویشدا خۆمان نین له‌پێستیشدا هه‌ر خۆمان نین ئه‌گه‌ر خۆمان بین جوانترین پێست و جوانترین ده‌مووچاو بۆ خۆمان دروست ده‌که‌ین . ( پزیشکی جوانکاری ده‌توانێت لوت و برۆو لێوت بۆ جوانتر بکات و به‌ئاره‌زوی خۆی ده‌ستکاریت بکات به‌ڵام کاتێکی زۆر نابات و توشی نه‌خۆشیت ده‌کات ) . بۆیه‌ که‌سمان خاوه‌نی ڕێگایه‌ک و شێوه‌یه‌ک و هه‌ناسه‌یه‌ک نین ته‌نانه‌ت که‌خه‌وتوین یه‌کێکیتر هه‌ناسه‌م بۆ ده‌دات یه‌کێکیتر خه‌ونمان بۆ دروست ده‌کات و ده‌یبینێت به‌ڵام له‌تۆدا له‌مندا دروستی ده‌کات . له‌ئه‌نجامی ئه‌م بیرو زانینه‌ شتێکمان بۆ گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێت که‌کێ له‌ئێمه‌دایه‌و کێ له‌ناو ڕۆحماندایه‌ که‌کاره‌کانمان بۆ ئه‌نجام ده‌دات .؟. هه‌موومان هه‌ریه‌که‌و دووانین دوو که‌سایه‌تیمان هه‌یه‌ من و خۆم تۆو خۆت به‌ڵام نازانین خاوه‌نی کامیانین یان کامیان ئێمه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه‌یشمان دۆزیه‌وه‌ یان خۆمانمان دۆزیه‌وه‌ هه‌ر نه‌ماندۆزیوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ ئێمه‌ نین ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه‌ من نیم و تۆ نیت بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین و جێگیر بژین و دووربین له‌و ڕاڕایی و دڵه‌ ڕاوکێ و دودڵی یه‌ هاتووین ناومان بۆ داناوه‌ بۆ ئه‌و شت و هێزو ڕۆحانه‌ی که‌ئێمه‌ن یان له‌ناو ئێمه‌دان هه‌ربۆیه‌ یه‌کێک ناوی ده‌نێت خودا یه‌کێکیتر سروشت و یه‌کێکیتر شتێکیتر .. !! . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوونی خودایه‌ک هه‌بێت و ئه‌و هێزو شتانه‌ خودا بن که‌زیاتر هزرو هۆشه‌کان په‌ی پێ ده‌به‌ن ، خودا مرۆڤی زانای گه‌ره‌که‌ بگه‌ڕێت به‌دوای ئه‌و هێزو شت و ماتریال و ڕۆحه‌ که‌ خۆیه‌تی خودایه‌و خودای عه‌شق و جوانی و میهره‌بانی و خودای ئه‌به‌دیه‌ته‌ .

 

حه‌مید عه‌زیز  .

Previous
Next

Leave a Reply