Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

ئایا بۆ ده‌بێت، مرۆڤی کورد له‌ پێناوی یادکردنه‌وه‌ی…..

Be First!
by March 31, 2008 گشتی

ئایا بۆ ده‌بێت، مرۆڤی کورد له‌ پێناوی یادکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی کوردی"نه‌ورۆز"ده‌بێت ده‌ستی بشکێندرێت!!!؟؟؟
ئه‌م پرسه‌م بۆرای گشتی یه‌، وه‌ داواده‌که‌م که‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خواره‌وه‌بخوێنیته‌وه‌…
ده‌ریا سه‌عید  …..
به‌راستی نازانم به‌چی شێوه‌یه‌ک وشه‌کانمده‌رببرم…له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌من ئه‌وه‌نده‌هه‌‌ستم بریندار بووبه‌بینینی ئه‌و ‌دیمه‌نه‌ی که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بؤمباسناکرێت.                   

له‌وانه‌یه‌که‌ خه‌ڵکانێکی زۆرهه‌بن باس له‌وه‌ بکه‌ن که‌ ئایا ره‌وشی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ی کورد له‌تورکیا، به‌ره‌وباشی نه‌چووه‌؟      
له‌راستیدا ئه‌مه‌ بۆخۆی ئه‌وه‌ ده‌هێنێت که‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بایه‌خدارتر گفتوگۆی له‌سه‌ربکه‌ین.  من له‌م نوسینه‌مداده‌مه‌وێت باس له ته‌نهاره‌وشتێکی زۆر"نامرۆڤانه"ی ده‌وڵه‌تی تورکیابکه‌م که‌بچی شێوه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ به‌رپه‌رچی ئه‌وکوردانه‌،ده‌ده‌نه‌وه که‌ده‌یانه‌وێت یادی سه‌ری ساڵی کورد"نه‌ورۆز"به‌به‌رزی رابگرن.   
ئێواره‌ی چوارشه‌مه‌به‌رواری 26/3/2008 کاتژمێر ده‌وروبه‌ری 10 شه‌وبه‌کاتی به‌ریتانیا.. له‌ که‌ناڵی ئاسمانی "رۆژ تی ڤی" ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی نیشانده‌داکه‌بۆ به‌رزراگرتنی رۆژی نه‌ورۆز یادیان ده‌گێرا.. به‌ڵام من یه‌کێک له‌دیمه‌نه‌کان زۆر سه‌رنجی راکێشام، ئه‌‌ویش، ئه‌وه‌بوو که‌ یه‌کێک له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستی سێ له‌ پیاوانی پۆلیسی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بوو. به‌ڵام چی به‌ده‌سته‌وه‌بوونێک!!!!!
کاتێک که‌ یه‌کێکیان ده‌ستی خۆپیشانده‌ره‌کورده‌که‌ی گرتبوو"ده‌ستی راستی" ته‌نهادوای چه‌ندچرکه‌یه‌ک به‌ وێنه‌گره‌که‌ی ووت سه‌یری بکه‌ن بزانین ئه‌مپاڵه‌وانه‌چیلێبه‌سه‌ردێت! له‌راستیدا پۆلیسه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵکسه‌لماند که‌ به‌راستی ده‌نگهه‌ڵبرینی مرۆڤی کورد له‌ناوخاکی تورکیادا ده‌ستشکانی به‌دواوه‌یه‌… کاتێک که‌ ده‌ستی چه‌پی کورده‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسێکی تره‌وه‌ بادرابوو؛ ئه‌وپۆلیسه‌ی که‌ ده‌ستی راستی گرتبوو ده‌ستی خۆپیشانده‌ره‌که‌ی نووشتانده‌وه‌و فشاری ئانیشکی دا تاوه‌کوو شکاندی.  به‌راستی شکاندی.. شکاندنێک"که‌" من به‌ گوێی خۆم کرکه‌ی ئێسکه‌که‌م گوێ لێبوو له‌ بڵندگۆی ته‌له‌ڤیزۆنه‌که‌مه‌وه‌!!!!  به‌راستی مرۆڤ نازانێت به‌چی شێوه‌یه‌ک ئه‌م به‌سه‌رهاتی کورده‌ بێتاوانه‌ بگێرێته‌وه‌… له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ که‌ناڵی هه‌مه‌جۆر له‌پانتایی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ باس له‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ به‌شێوه‌ئه‌ک ده‌که‌ن"که‌"به‌راستی مرۆڤ بۆی ئاسته‌مه‌ که‌ باس له‌پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ بکات.  ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش باشده‌رک پێبکه‌ین که‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌بوونی "پارتی کرێکارانی کوردستان"ه‌وه‌ له‌ تورکیادا، چوونکه‌ په‌.که‌.که‌ ده‌تواندرێت به‌ یه‌که‌مین ئاسۆوهیوای کوردان بێت له‌ باکووری کوردستاندا.ئه‌گه‌ر چی په‌.که‌.که‌ به‌ رێکخراوێکی "تێره‌رست" له‌ قه‌ڵه‌مدراوه‌ له‌لان وڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بابه‌تێکی بایه‌خدارتری گۆرانکارییه‌کانده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مێژووی به‌ره‌سمی نه‌ناسینی ناسنامه‌ی کوردی له‌ وڵاتی تورکیادا خوودی ئه‌م بابه‌ته‌ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌کات به‌وه‌ی که‌ ژیانی زیاتر له‌ 20 میلیۆن مرۆڤ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی نامرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکدایه‌.               
له‌راستیدا من ده‌خوازم که‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی رۆژ تی ڤی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ دووباره‌بکاته‌وه‌ که‌ به‌راستی مرۆڤ ئه‌وشێوه‌ دیمه‌نانه‌ باشتر ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ باشتر بیری ده‌رکبکات که‌ ئایا ده‌وڵه‌تی تورک تێره‌رسته‌ یان په‌.که‌.که؟؟؟

له‌ کۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵێم که‌ په‌.که‌.که‌ رێکخراوێکی دژه‌باوه‌، بۆیه‌ زۆر سه‌یر نه‌بێت به‌لای هیچکه‌سێکه‌وه‌ که‌ بڵێن په‌.که‌.که‌ تێره‌ریسته‌. چوونکه‌ دوای 11/9/2001 دوونیا گۆرانکاری ته‌واوی به‌سه‌رهاتوه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی که‌ له‌ گه‌ڵ ئاره‌زووه‌کانی ئه‌مێریکادانه‌یه‌ته‌وه‌ به‌ تێره‌رستو زاراوه‌یتر ناوزه‌ندده کرێت.     

به‌ریتانیا           
   30/3/2008
daryasaid@yahoo.co.uk

Previous
Next

Leave a Reply