Skip to Content

Saturday, April 17th, 2021

ئایا راستە ئەمریكا لە كوردستان بەدواى بەدیلدا دەگەڕێ؟!

Be First!
by September 4, 2008 گشتی

 ئایا راستە ئەمریكا لە كوردستان بەدواى بەدیلدا دەگەڕێ؟!
 شوكرەلڵا حەمەدەمین
 
 رۆژى 10/8 بنكەى كاوە بۆ رۆشنبیرى كوردى لەهۆڵى رۆشنبیرى زانكۆى سەلاحەددین لە هەولێر سمینارێكى بۆ بەڕێزان  د. مەحمود عوسمان و د.فوئاد حوسێن و مەحمود محەمەد ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان لە سەر بارودۆخى سیاسى ئەمڕۆى عێراق و هەڵوێستى هێزە عێراقییەكان بەرامبەر بەكورد بەگشتى و مەسەلەى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاكان و كاریگەرى وڵاتانى دەوروبەر لە سەر پرۆسەى سیاسى لەعێراق و رۆڵى ئەمریكا لەهاوكێشەكان رێكخست. دیارە هەریەك لەو بەڕێزانە تێڕوانینى خۆیان خستەڕوو، ئەوەش لێرەدا من مەبەستمە بۆچوونى خۆمى لەبارەوە بخەمەڕوو، قسەیەكى بەڕێز كاك مەحمود محەمەدە كە لە سمینارەكەدا گوتى "ئەمریكا وەك وڵاتێكى خاوەن بەرژەوەندى لە ناوچەكە بۆ زەمانەتى بەرژەوەندییەكانى لە عێراق بەدواى هێزى بەدیلدا دەگەڕىَ بەكوردستانیشەوە"، دیارە كە دەڵىَ لە "عێراق" ئەم قسەیە هیچ گرێیەكى تێدا نییە، بەڵام كە دەڵىَ بە "كوردستانیشەوە" ئەمە قسە هەڵدەگرىَ، چونكە ئاشكرایە هێزە عێراقییە باڵادەستەكانى ئەمڕۆ لەبەر چەند هۆكارێك جێى دڵخۆشى و ئومێدو ئایندەى ئەمریكا نەبن، لەبەرئەوەى لەرووى فكرەوە ئیسلامین و لە رووى مەزهەبیشەوە شیعەن و گرێدراوییەكى روحیان بە ئێرانەوە هەیەو ئێرانیش ئەمڕۆ سەرسەختترین بەرهەڵستكارى ئەمریكایە لەناوچەكەدا، بۆیە شتێكى بەڵگە نەویستە ئەمریكا لەو جۆرە هاوپەیمانیەتییە كەلەكەى ناكەوێتە عەرزو ئاساییە ئەم هێزانە بە هاوپەیمانى ستراتیژى خۆى نەزانىَ و بەدواى بەدیلدا بگەڕىَ، دیارە هێزە سونیەكانیش بەهەمان شێوە توندتر لەشیعەكان گرێدراون بە دینەوەو خۆشیان بەپارێزەرى فكرى عروبە دەزانن، لەم روانگەوە بوونى هێزێكى وەك ئەمریكا لە سەر خاكى عێراق هەم بە شكانى شكۆى نەتەوەیى دەبینن و هەم بە هێزى كفرى دەزانن، بۆیە ئەو  هێزانە زۆر راشكاوانە نەك هەر بەناڕەزایى دەربڕین و هەڵوێست وەرگرتن دژى مانەوەى ئەمریكان لە عێراق، بەڵكو لێرەو لەوىَ یارمەتى گروپە تیرۆرستەكانیش دەدەن بۆ دەركردنى ئەمریكا نەك هەر لە عێراق بەڵكو لە ناوچەكە بە گشتى. بەڵام ئەوەى جێى پرسیارە لە كوردستان بۆ؟ ئاشكرایە یەكێتى و پارتى وەك دوو هێزى سەرەكى رابەرایەتى سەركردایەتى سیاسى دەكەن لە كوردستان و ئەو دوو هێزەش هیچ كات روو گرژیەكیان لە هاتن و مانەوەى ئەمریكا نیشان نەداوەو بەر لە دەستپێكى پرۆسەكەش هاوكارێكى جدى بوونەو لە دواى هاتنیشیان بۆ جێبەجێكردنى ئەو ئەجێندایەى كە هەیانە قەت وشەى "نا"یان لە دەمى ئەوان نەبیستوە ئەگەر ئەو ئەجندایە بە زیانى بەرژەوەندى نەتەوەیشماندا شكابێتەوە لە رووى ئاسایشیشەوە دەستبارێكى گەورەیان لەگەڵ ئەمریكا گرتوەو لە هەمانكاتیش هەر دوو حزب لە رووى فكرەوە خۆیان بە هێزى علمانى دەناسێنن، ئەى هۆكار چییە كە ئەمریكا هەوڵى ئەوە بدا كە بەدیل بۆ یەكێتى و پارتى دروست بكا؟ دەبىَ ئەو هێزەى دەبێتە بەدیلى ئەوانە تاوەكو ببێتە هاوپەیمانێكى ستراتیژى چیتر بۆ ئەمریكا بكا؟ دەبىَ سیاسەتى یەكێتى و پارتى كە خۆیان بە هاوپەیمانى ئەمریكا دەزانن چ ئیحراجیەكى بۆ ئەمریكا دروست كردبىَ تاوەكو بیر لە گۆڕینیان بكاتەوە؟ تۆ بڵێى قۆرخكردنى دەسەڵات و پێشێلكاریەكانى مافى مرۆڤ و نەبونى شەفافیەت و گەندەڵى و وەڵام نەدانەوەى داخوازیەكانى خەڵك و رەشەكوژى ژنان …هتد ئەو هەڵوێستەى لاى ئەمریكییەكان دورست نەكردبىَ ؟ خۆ ئەگەر وایە ئەمریكاش لە هەندىَ روو پەرێزیان لە وان پاكتر نییە، ئەمریكا وا لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق هێزى زۆر لە وانە كۆنەپارێزتر كۆدەكاتەوەو عەشیرەتگەرى زیندوو دەكاتەوە. بۆیە ئەگەر لەرووى كردەییەوە تەماشاى ئەو دەستەواژەیە بكەین كە دەڵێت ئەمریكا لەكوردستاندا بەدواى بەدیلدا دەگەڕێت لە واقعدا هەندێك ناكۆكى و گومان هەڵدەگرىَ، چونكە هێندەى ئێمە ئاگادار بین ئەمریكا تا ئێستا بە شێوەى كردەیى هیچ مامەڵەیەكى وەهاى لەگەڵ پارتە سیاسیەكان لە دەرەوەى پارتى و یەكێتى دا نییە، تەنانەت رێكخراوە ناحكومیەكانیشیان لەچواچێوەیەكى بەرتەسكدا نەبىَ پەیوەندى و هەماهەنگیان لەگەڵ حزبە سیاسیەكانى تر نییەو ئەو خولانەى  هەندىَ لەو  رێكخراوانە بۆ پێگەیاندنى كادیرانى حزبەكان دەیكەنەوە تەنها كادیرانى یەكێتى و پارتى بەشدارى پێدەكەن، لەهەندىَ بابەتى گشتى نەبىَ كە چەند حزبێكى تریش بانگهێشت دەكەن، بۆیە من واى دەبینم بەڕێزیان ئەم قسەیەیان هەر بۆ ئەوە كردبىَ كە بڵىَ ئەگەر ئێمە جۆرە سازشێك و خۆگونجانێك لەگەڵ ئەمریكا نەكەین بەدیلمان بۆ دروست دەكرىَ ومەترسى لەسەر بوونمان هەیە، ئەگەر نا تا ئەمریكا مابىَ دۆستى لەوان نەرم و نیان ترى دەستناكەوىَ
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply