Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

ئایا په‌یامه‌که‌ی ئۆچئالان ڕێگای لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیه‌له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی ‌تورکیا…؟

Be First!
by April 3, 2013 گشتی

 

 

 

 

سه‌ره‌نجام دوای چه‌ندین ساڵ شه‌ڕو کوشتار ودوای چەندین جار لەدیدەنی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا و بەرپرسانی میتی تورکی، ئۆچئالان لەزیندانەوە پەیامی وەستانی شەڕو کشانەوەی چەکدارەکانی بۆ دەرەوەی سنورەکانی تورکیاو ئاگر به‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگەیاندو سه‌رنجی دونیای بۆلای کێشه‌ی کورد له‌تورکیا ڕاکێشایه‌وه‌. گوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی کەئۆچئالان له ‌په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌رگای به‌ڕووی چاره‌سه‌ری “ئاشتی ودیمکراتییانه‌ی کێشه‌ی کورد”دا کردۆته‌وه‌. به‌ڵام ئایا په‌یامه‌که‌ی ئۆچئالان ئه‌گه‌ر له‌باشترین حاڵه‌تدا جێبه‌چی بکرێن کۆتایی دێنی به‌سته‌مێکی قه‌ومی که‌له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی تورکیایه‌؟.  

ئاشکرایه‌سه‌رهه‌ڵدانی ئاگر به‌ستێکی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌م جۆره‌و به‌پیره‌وه‌هاتنی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردوگان، به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای تورکیا وکۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌یه‌که‌ڕوویان له ‌ناوچه‌که‌و جیهان کردووه‌وهه‌ردولای وادار کردووه‌به‌ڕێکه‌وتن. هەر کەسێکیش به‌که‌مترین هوشیاریه‌وه‌گەر سه‌رنجی ناوه‌ڕۆک و لایه‌نه‌کانی پەیامەکەی ئۆچئالان بدات بۆی دەردەکەوی کەسەرەڕای هەر هەراو هۆریایەک کەله‌مباره‌وه‌به‌ڕیکه‌وتووه‌وناویان لێناوه ‌ڕێگا چاره‌ی ئاشتیو دیموکراسی بۆ کیشەی کورد، شتێکی ترنییه، جگه‌له‌وه‌ی که‌ڕیکه‌وتنی نیوان په‌ککا وحکومه‌تی تورکیا، بخرێته‌بری چاره‌سه‌ر کردنی سته‌مێکه‌وه‌که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی تورکیادا، بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌داسه‌پێندراوه‌. ئەوه‌ی له‌پەیامەکه‌ی ئۆچئالاندا هاتووه‌، ئاگربه‌ستێکی یه‌کلایه‌نه‌یه‌که‌به‌دانانی چه‌ک ده‌ست پێده‌کا وبه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بۆناو کۆمه‌ڵگا وبه‌شداری کردن له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وپه‌رله‌مانی تورکیادا کۆتایی دێت. ئه‌وه‌شی که‌په‌یوه‌ندی به‌مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی تورکیاوه ‌هه‌یه‌، بەنامه‌علومی ماوه‌ته‌وه‌. له‌مه‌ش زیاتر په‌یامه‌که‌ی ئۆچئالان هێشتا ناوه‌ڕۆکی گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان سه‌رانی په‌که‌کا وحکومه‌تی تورکیای ئاشکرا نه‌کردووه‌وپێناچیت هیچ شتێکی ئه‌وتۆی له‌په‌یوه‌ند به‌مافه‌کانی خه‌لکه‌وه‌تێدابێت. ڕیکه‌وتنێکی ئاواش له‌وپه‌ڕی خۆیدا ناتوانێ بگاتە ڕێکەوتنەنامەی نیوان پارتی وبەعس لەساڵی١٩٧٠ کەڕژێمی ئەوسای بەعس دانیان نا بەکۆمەڵێک ماف لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیه‌کدا که‌پارتی وەک تاکە لایەنی بۆرژوا ناسیونالیستی ئۆپۆزیسیونی ئەوسای بەعس پێی به‌خشرا..

ئیستاش ئۆچئالان کە بەئاشکرا ڕای نەگەیاندوە ناوەرۆکی ریکوتنەکانی لەگەڵ دەزگای میتی تورکیا و دەسەلاتەکەی ئۆردوگان چی یەو چۆنە!، تەنها ئەوە دەڵی کەئەمە سەرەتای هەوڵدانە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەکە دەیانەوێ وای نیشان بده‌ن که‌چه‌کدانان وڕێکه‌وتنی په‌که‌کا له‌گه‌ڵ ئۆردوگاندا یه‌کسانه‌به‌چاره‌سه‌ر کردنی کێشەو چەوسانەوەیه‌ک که‌له‌سه‌ر خەلکی کوردستانی تورکیایه..!

بەلام خەلکی ئازادیخوازی کورستان بەگشتی و تورکیاو سەرجەم ناوچەکە مافی خۆیەتی بپرسی کەپەکەکە وەک لایەنی سیاسی سەرەکی لەم کێشەو ململانێی چەکدارییەدا که‌٣٠ ساڵه‌ له‌ ژێرناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا به‌هه‌زاران که‌سی کردۆته‌ قوربانی، چۆنە کۆتایی بەم بانگشەو دروشمانە هێناوه‌؟. خەلکی کوردستان مافی خۆیانە بپرسن کەبۆ دەبێ ئۆچئالان و دەستو پێوەندەکانی لەناو پەکەکەو حزبە ناسیونالیستە کانی تری کوردی ناو پەرلەمانی تورکیا کەسەودا کارو چاوساغی نیوان دەوڵەتی فاشی تورکیاو ئوچئالانن  هەمو شتیک لەخەڵک بشارنەوە وله‌پشتی په‌رده‌وه‌لەسەری ڕێکەوون؟.

له‌باشترین حاڵه‌تدا ئەوەی کە ئۆچائالان لەسەری ڕیکه‌وتووه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی بەکوردی قسەکردن وپیادەکردنی کەلتور وئازادی بۆ په‌که‌کا، شتێکی زیاتر نییه‌، که‌ئه‌مانه‌ش ناچنە چوارچیوەی مافە بنەڕەتییەکانی هه‌ڵگرتنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیه‌وە. به‌تایبه‌تی که‌دەستوری دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمایەکی قەومی فاشیستی داڕیژراوه‌وخه‌ڵکی کوردزمانی له‌تورکیادا، بە هاوڵاتی پله‌دو و ژێر ده‌سته‌پێناسه ‌کردووه‌وبه‌م هۆیه‌شه‌وه‌مافه ‌سه‌ره‌تاییه‌کان و ئازادی یە سیاسی وکۆمەلایەتی و فەردی و مەدەنییەکانی لەخەڵکی کوردستانی سه‌ندنۆته‌وه‌ .

راستیەکەی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئۆچئالانو په‌که‌کا وهه‌موو حزبه‌ناسیونالیسته‌کانی کوردستان، نایانه‌وێت ڕێگای ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بگرنه‌به‌ر. ئه‌وان وه‌ک به‌شێک له‌چینی بۆرژوازی هه‌میشه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌یان به‌ئاراسته‌ی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ئیمتیازاتێکو شه‌ریک بوون له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه‌وهه‌ر خۆشیان له‌خوڵقاندنی ئه‌م کێشه‌یه‌دا ته‌ره‌فن. له‌پیناوی ئه‌م ئامانجه‌شدا هه‌رماوه‌یه‌ ده‌که‌ونه‌شه‌ڕو گفتۆگۆوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ‌کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌. ئه‌گینا کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی سیاسی ڕیگای سیاسی وکارسازی خۆی هه‌یه‌. ئه‌ویش به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕیفراندۆمێکدا تا بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌مافی هاوڵاتی بونی یه‌کسانه‌وه‌، وه‌یا جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ..

حزبە ناسیونالیستیه‌کانی کوردستان، له‌یەکیتی و پارتیەوە تا پەکەکە، هه‌میشه‌مه‌سه‌له‌ی کوردیان وه‌ک ئامڕازێک بۆکایه ‌کردن به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌و جارێک به‌ده‌ست بردن بۆشه‌ری جه‌کداریو جاریكیتر له‌ڕیگای گفتوگۆو سازانه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه ‌له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه‌دا بکه‌ن وئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌ناوی سەرجەم خەلکی کوردستانه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر. له ‌هه‌موو ئه‌م هه‌ڵسو که‌وتانه‌شیاندا، هیچکات نه‌ک هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه‌و یه‌ک هه‌نگاویان له‌پیناوی  هه‌ڵگرتنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیدا نه‌بردۆته‌پێشه‌وه، بگره‌شکسته‌کانی خۆیان به‌زیانی گه‌وره‌بۆسه‌ر خه‌ڵک ته‌واوکردووه.‌.  

بۆیە پێویستە جەماوەر بەرامبەر هەر گفتوگۆو سەوداکارییەکی نهێنی و ئاشکرای ئەم لایەنانە بڵێن کە ئەم کێشەیە، کێشەی هەمو خەڵکەو هیچ لایەنێک بە تەنها ناتوانێ بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەم کێشەیە بدات. وە دەبێت جەماوەر لەدەوری خواست و دروشمی ڕاپرسی گشتی بەپرسیاری پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ یان مانەوە لەچوارچیوەی دەوڵەتێکی سکولارو مۆدرین لەو وولاتانەدا خەباتیان چەق ببه‌ستێ. خەلکی ئازادیخواز نابێت بەپەیامەکەی ئۆچئالان و پەکەکەو دەستو پێوەندەکانی لەپەرلەمانی تورکیا و بانگشەکانی ئۆردوگان وحزبە ئیسلامی قەومیەکەیان بخەڵەتێ کەگوایە دەیانەوی چارەسەری ڕیشەیی کێشەی خەڵکی کوردستان بکەن. ئەوەی ئەوانە دەیانەوێ و ئۆچئالان و پەکەکەش مۆری بۆ لێدەدەن لەباشترین باریدا وەک ئۆتۆنۆمیەکەی بەعس وفیدراڵیەکەی پارتی و یەکیتییە کەئەوە چەند ساڵە خەلکیان کردوە بە دوژمنی یەکتر. هاوخه‌باتیو هاوچاره‌نوسی چینایه‌تی نێوان کرێکارانی تورکو کورد وزه‌حه‌متکێشان له‌تورکیادا، که‌زه‌ره‌رمه‌ندی دێژه‌کێشانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رخه‌ڵکی کوردستانن، ده‌بێ ده‌ست له‌ناوده‌ست بنێن وله‌دژی هه‌رجۆره‌سیاسه‌تێک که‌ئه‌م سته‌مه‌درێژده‌کاته‌وه‌بێنه‌مه‌یدانه‌وه‌. ته‌نها ئه‌م به‌ره‌ چینایه‌تیه‌ ده‌توانێ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌بازنه‌ی یاریکردنی هێزه‌ بۆرژوازیه‌کانی کوردو تورک ده‌رکێشێ وله‌پشتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕیفڕاندۆمێکی ئازادانه‌دا راوه‌ستێت.

 

         23/3/2013

موزەفەر عەبدولا

mozafar_as@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply