Skip to Content

Saturday, January 16th, 2021

– ئا .. ئا – …. نەوزاد شێردڵ

Be First!
by June 2, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

ئەووم .. بەخووا ئەووم ،

.. ئەو شەش حەرفە لەعنەتییە ، ناوی چییی بوو ؟ !

.. – ئینتیما – گەوهەری ، نێو سەدەفێ ..

.. ئەو گەوهەرە نەفیسەی ، دەنکەکانیان بۆ پاوانەی ..

پێی نۆبەرەی شابانوویەك ، هۆنییەوە و ،

.. سەدەفیشیان ، بۆ پاسەوانی قاپیەکەی ،

کردە تەپڵەکی .. جگەرە ،

……………..

.. ئێوە بیڵێن ، ناوی چییی بوو ؟ !

.. – یاغنیش – ە کەی ، نێو سەنگەران .. ئەو سەنگەرە لاستیکیانەی ، درووشمیان کردە دراو و ..

.. ئیرادەش بۆ ، پێو قەدەمی .. بە لما چزاوی پاییزە برا 

.. برای هەر وەرزێ ڕنینی .. جووت جووت مەمکی ، ڕیزە گووندێ ، لە قووممەی دانووستانێکا ..

.. ناو نرا پرۆتۆکۆلی .. قۆنەرە ،

……………..

.. دەی ، کامەتان بە خەبەرە .. ناوی چییی بوو ؟ !

– نەوڕەس – ە ، ئاشتیی گێڕەکە .. نەوڕەسێ بووم .. کەنفت و شەکەت .. وەڕز لە قیژەی سەد بارەم ،

.. – سەربووردە – یەك فیغان و ، دیسان ڕیز بەستن ..

.. بۆ ڕەشبەڵەکی ئۆخەی نا .. حەیفتان نەکرد !!

.. منی ئیدمانی ، چادری سنوور .. پڕ شەق و ، تف .. لا کەوتەی گوێ .. ڕادیۆی – عەفوات – .. عەیشم لە پاڵ – ڕۆبن هود – ی ، هیلال سوورا .. مسۆگەرە ، 

……………..

.. – زاکیرەی وێران .. ناوی چییی بوو ؟ !

.. – ئاهوورامەزدا – ، نا .. کاتی قاقا و قۆشمە نی یە .. ، عەیامێ ناوی .. حەرەکییم بوو ..

.. هێشتا حەکیم ، لە دوای شەڕی .. ئاشی – با – کان ..

.. نەنێژرابوو ، باڵا ڕەفیقانی سابلان .. لە پاڵ بزوورگ ئاتەشگادا ، لە سەر دەرپێ ی .. دایە – هافویا – یان نووسی ، ئێرە بۆ ئەربابی جزدان ، تاقە توونێلی مەفەڕە 

…………….

.. دەی دەخیلم ، ناوی چییی بوو ؟!

– نووسەر – ێکی ، قەڵەم شەتەك .. شەووم مووشەدەمەی حەرف ، خەووم بستێ .. هەناسە دان ،

.. گەلێ درەخت ، لە ئاست نەسیمی بانکێکا ، چۆکیان دادا .. ، من دوای گێژەڵۆکەی مەنفاش .. 

.. گەڕامەوە و .. هەر نەکەوتم ، 

.. من .. !! .. – ئا .. ئا ، بیرم کەوتەوە – ..

.. ببوورن لە زمانی ، نیمچە گۆم .. لە سەری کاس و .. بێ خەووم .. ، 

.. (( ئینتیما و یاغنیش و نەوڕەس ، .. سەربووردە و ئاهوورامەزدا و نووسەر .. )) .. 

.. حەرفی یەکەمیان لێك بدەن ، ئەکەمە ئەو ..

…………….

.. !! ئەم کەلەپچە و ، سەدریە سپیە ..

ئەم ئامبووڵانس و شرینقەیە .. چین ؟ !!

.. هاوڕێ ی ئەفسەر .. ، هاوڕێ ی دوکتۆر !!..

.. ئەوە ناو و .. پاسپۆرتم .. ، ئەووم بەخووا ..

.. بەخوووا … ئەوووم ،

_______________

نەوزاد شێردڵ

Previous
Next

Leave a Reply