Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئه‌ستێره‌ی زیز…….هاوڕێ موسته‌فا

ئه‌ستێره‌ی زیز…….هاوڕێ موسته‌فا

Closed
by May 17, 2008 ئەدەب

     
 سه‌یری ئاسمان كه
 له‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك بپرسه
 بزانه‌ ‌له‌ چی تۆراوه‌؟
 له‌ توڕه‌بوونی ڕۆژ
 له‌ نازی شاخ
 یان له لاساری زه‌ریا
 نا ، كوا لۆژیك له‌و هۆیانه‌دا هه‌ن؟
 ئه‌ستێره‌ چ ده‌ربه‌ستی ڕۆژ و شاخ و زه‌ریایه‌‌
 له‌ تۆ تۆراوه‌ ،
 له‌ من زیزه ،‌
 له‌ ئاماده‌نه‌بوونی  ئه‌وین په‌سته.‌
 بیری ئه‌و شه‌وانه‌ ده‌كات
 كه‌ تۆ و من له‌ كه‌ژاوه‌ی دڵی ئه‌ودا
  ده‌گه‌وزاین
 یه‌كترمان ڕاده‌موسی
  خه‌م له‌ فه‌رهه‌نگی هۆنراوه‌كانمندا كاڵ ده‌بوونه‌وه و
 پێده‌كه‌نین ‌
 ئه‌ستێره‌ش به‌شی سه‌رخه‌وێك شیعری به‌ دیاری ده‌داینێ‌
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.