ئه‌مه ستراتیجیه‌تی نوێی ئه‌مریکا بو، ئه‌ی ستراتیجیه‌تی
ئه‌مه ستراتیجیه‌تی نوێی ئه‌مریکا بو، ئه‌ی ستراتیجیه‌تی نوێی کورد ده‌بێ چی بێ ؟
——————————————————————–دوایین جار ئه‌مریکا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆکه تازه‌که‌ی ئۆباما له 27/03/2009 دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ستراتیجیه‌تی نوێی ئه‌مریکای راگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی له‌م راگه‌یاندنه دا هات بۆ گه‌لی عێراق شتێکی نوێ نه‌بو، به‌لام بۆهه‌ندێک مژده‌و بۆ هه‌ندێکی تر زه‌نگی مه‌ترسی بو ،
هه‌روه‌کو ئۆباما له هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن رایگه‌یاند بو که دوای 18 مانگ هێزه‌کانی خۆی له عێراق ده‌کێشێته‌وه راگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مرۆش 27/3 واده‌رچو به هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی 35 تا 50 هه‌زار بۆ کۆتایی سالی 2011 که به گوته‌ی ئه‌و ئه‌وانیش ئیتر له‌و به‌روار ده‌بێ کێشرابنه‌وه ، دیاره وه‌کو له راگه‌یاندنه‌که هاتوه قۆناغی داهاتوی ئه‌مریکا له عێراق ده‌بێته قۆناغی ریزله‌یه‌ک گرتن و ئال‌و گۆری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا .
ئه‌وه‌ی لێره بۆ ئێمه‌ی کورد گرنگه ئه‌وه‌یه له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بگه‌ین : ئاخۆ سیاسه‌تی ستراتیجیه‌تی ئێمه‌ی کورد وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان بۆ قۆناغی دوای ئه‌م بریاره‌و داهاتوی دور ده‌بێ چی بێت ؟
ده‌کرێ هه‌تا هه‌تایه ئێمه به (ئیتکالی ) بژین وچاره‌نوسی خۆمان راده‌ستی قه‌زاو قه‌ده‌ر که‌ین ؟ یا ده‌کرێ به‌رنامه وستراتیجیه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌و بروایه بنیات بنێین: که هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانمان تا چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر رای وابو ،ناکۆکیه‌کانی نێوان شیعه‌و سوننه مه‌زنترن له ناکۆکیه‌کانی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب ؟ یا ده‌کرێ گره‌و له‌سه‌ر روداوی ده‌وربه‌ر بکه‌ین ؟ یا پشت به گفت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ببه‌ستی که تا ئێستا ودوای زیاتر له 20 سال له ته‌مه‌نی مامه‌له کردن له‌گه‌ل ئیداره‌ی ئه‌مریکا کورد نه‌یتوانیوه خۆی بکا ته به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ؟ ئه‌مانه هه‌موی گریم ومه‌زنده‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا پرس وبه‌رنامه‌ن . پێویستیان به به‌رنامه‌یه‌کی توکمه‌و ته‌رخانکردنی توانا وئیمکاناتێکی بێ وێنه هه‌یه .
ئه‌وه‌ی له رابردو له‌ده‌ستمان داوه ئه‌و که‌مو کوریه بو که له منداله‌وه تا مه‌زن له خوێنده‌واره‌وه تا نه‌خوێنده‌وار له سیاسه‌تمه‌داره‌وه تا کاسبکار د‌رکی پێ ده‌کردو هاواری ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی سیاسیی کورد گوێی لێبگرێ ، به‌داخه‌وه که‌س گوێی پێنه‌دا ، به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی وتایبه‌تیه‌کان خرانه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیجیی نه‌ته‌وایه‌تی ، پاراستنی گیانی تاکه‌که‌س خرایه سه‌روی پاراستنی گیان وئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ، له‌جیات ئه‌وه‌ی کار بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانی کورد و ئاوه‌دانکردنی مالی کورد بکه‌ن ، هه‌مو تواناکانیان بۆ رێکخستنه‌وه‌ی مالی عێراقی روخاو ته‌رخانکرد و بۆ نه‌هێشتنی ناکۆکیه‌کانی نێوان تاقم وگروپه ئاینی وئه‌ته‌نی ونه‌ته‌وایه‌تی ومه‌زهه‌بیه‌کان ئه‌وانه‌ی تا ئه‌وکاتیش خوێنی کورد له له‌پی ده‌ستیان ووشک نه ببوه‌وه ، ئه‌وه‌تا ئه‌نجامه‌که‌ی ریزه‌کانمان تواناکانمان سه‌نگ وکاریگه‌ریمان که هه‌موی له لێژه ، به چاوی خۆمان ئه‌و جیاوازیه ده‌بینین که له‌نێوان سالی 2003 و 2009 داهه‌یه .
دوان ونوسین به ره‌شبینی کارێکی خه‌راپه به‌تایبه‌تی بۆ نوسه‌ر ورۆشه‌نبیران به‌لام له‌هه‌مان کاتدا شاردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی ئاسایش و ستراتیجیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و مه‌ترسی دارتره‌و له هه‌مان کاتدا بێ هه‌لوێستیشه هه‌م له‌روی راستگۆیی هه‌م له‌روی ئه‌نجام وره‌نگدانه‌وه‌کانی ، بۆیه من له روانگه‌ی تێروانین وهه‌لسه‌نگاندنی ئه‌و سێ ساله‌ی حوکمرانی مالکی واده‌بینم که هه‌رواشه مه‌ساجی کوردی له پاشه‌کشه‌دایه مۆمی کورد له کزبونه ، ئه‌و که‌مه ده‌سکه‌وته‌ی که ناگاته ئاست به‌شێکی بچوکی قوربانیه‌کانمان له‌وپه‌ری مه‌ترسیدان ، ئه‌وه‌نیه داخوازی وداواکاریه‌کان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌به‌ر کێشه‌ی نوێ له‌بیر ده‌کرێن له‌به‌ر کێشه دروستکراوه‌کان ده‌رفه‌تی ئه‌وه نابێ باس له کێشه کۆنه‌کان بکرێ ، ئه‌لبه‌ت چه‌ندین کارت وپیلانیش به‌رێوه‌ن ، کێشه‌ی هه‌لواسراو ئه‌مرۆ دوبه‌رامبه‌ر کێشه کانی سالی 2004 ن .
له‌وکاته‌دا که حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌وپه‌ری راشکاوی راده‌گه‌یه‌نێ له‌ماوه‌ی سال و نیوێکدا ده‌کشێته‌وه له برگه‌ی دووی رێککه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا که له کانونی دوه‌می 2008 ئیمزاکرا هاتوه که هه‌ر یاخیبونێکی ناوه‌خۆیی به هه‌لگه‌رانه‌وه دژی یاسا دێته ئه‌ژمار، ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێ ؟ واته ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئه‌مجاره له عێراق ده‌رکه‌وت و کورد بۆ داکۆکی له مافه‌کانی که له‌ده‌ستورهاتون هه‌ر جوله‌یه‌کی کرد حکومه‌تی عێراق ده‌توانێ داوا له هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکات یارمه‌تیی بدات بۆ سه‌رکوت کردنی ئه‌و جولانه‌وه که ناوده‌نرێ یاخی بون له یاسا ، به‌م پێوه‌ره ئه‌مجاره نابێ دلمان به هێزه‌کانی ئه‌مریکا خۆش بێ ئه‌مان بۆ سه‌رکوت کردنمان دێن نه‌ک بۆ رزگار کردنمان ، هه‌ره‌وکو هێزه‌کانی کوردی باکورمان له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن .
چ گره‌نتیه‌ک هه‌یه که ئه‌م هێزه‌عێراقیه‌ی ده‌ستکردی خۆمان که له یاده‌ره‌شه‌که‌ی دامه‌زراندنی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرین وله کوردستان دام وده‌زگا حکومیه‌کانی بۆ ده‌که‌ینه رۆژی پشو ئه‌و هێزه به‌گژماندا نایه‌ته‌وه ؟ ئه‌وه نین خۆمان داوا ده‌که‌ین ئه‌م هێزه پرچه‌کتر بکرێ ؟ ئه‌وه نیه مالکی ته‌نها بۆخۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی 54 فه‌وج ئه‌سناد بۆ لایه‌نگرانی خۆی دروست ده‌کاو که‌سیش نالێ بۆ ؟ هه‌موشی به چه‌ند گرێبه‌ستێکی حکومی پرچه‌کیان ده‌کا هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی؟ ئه‌وه ده‌کرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه زۆرانه‌ی به‌رێوه‌ن به بێ پلانی لێی پالکه‌وین ؟
ئه‌مانه ته‌نها درک وهه‌لسه‌نگاندنن که دید وبۆچونی خۆمه داهاتوێکی نزیک ئه‌گه‌ر هه‌موشمان له ژیان نه‌مێنین زۆربه‌مان ده‌بینه شاهید حال . ….. بۆ ستراتیجیه‌تی داهاتوی کوردیش من به‌باشی ده‌زانم :
1- تا کێشه هه‌لواسراوه‌کان یه‌کلایی نه‌کرێنه‌وه له به‌یانیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن لستی هاوپه‌یمانه‌وه بلۆک بکرێ و لێی بکشێنه‌وه .
2 – ئه‌و بریارانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه جێبه‌جێیان بکاو تا ئێستا گوێی پێنه‌داوه وخۆی له به‌رامبه‌ریان دێنێ و ده‌با ، جه‌ختیان له‌سه‌ر بکرێ بۆ جێبه‌جێ کردنیان وه‌کو مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کان تا یه‌کلایی نه‌کرێنه‌وه با وه‌زیره‌کانمان نه‌چنه سه‌رکار .
3 – ئه‌گه‌ر گوێیان به‌م داواکاریانه نه‌دا با سه‌رۆک کۆمار وپۆسته سیادیه‌کانیش لێی بکشێنه‌وه یا کاره‌کانیان بوه‌ستێنن ، واته مانگرتنی مه‌ده‌نی رابگه‌یه‌نن .
4 – ئه‌گه‌ر دیسان گوێیان پێ نه‌داین به هه‌مو رێگاکان تاقی بکه‌نه‌وه بۆ: سه‌ره‌تا گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان له مه‌خمور وخانه‌قین دواتر شه‌نگار ئه‌وسا که‌رکوک ده‌ست پێبکه‌ن ، دواتر پرسه کانی تری هه‌لواسراو .
5 – دیاره بۆ جه‌خت کردن و سوربون له‌سه‌ر داواکاریه‌کان پێشتر ده‌بێ وه‌سیقه‌یه‌کی شه‌ره‌ف وبه‌لێندان له نێوان هه‌مو لایه‌نه هێزداره‌کانی کوردستان مۆر بکرێ چاو له به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی تایبه‌تی بپۆشن ، هه‌مو ئیحتماله‌کان له‌به‌رچاو بگرن .
6 – له رێگه‌چاره‌ی دیالۆگ ودبلۆماسیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن دواتر دونیای ده‌ره‌وه‌و ئه‌وروپاو ئه‌مریکا له رێگه‌ی هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن ونوێنه‌ران وخۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی کورده‌وه ئاگادار بکه‌نه‌وه ….تا ده‌گاته…. شه‌ری مان ونه‌مان که دوا قۆناغ ده‌بێ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه ، چونکه ئه‌م شه‌ره که هیوا ده‌خوازم هه‌رگیز رو نه‌دا به‌لام من دلنیان به‌رێوه‌یه ئه‌مرۆ نا سبه‌ی ، ئه‌مه قه‌ده‌ری کورده دونیا ئه‌گه‌ر گۆراشبێ بۆ ئێمه‌ی کورد به‌شه مالوێرانیه‌که هه‌ر ماوه ، ئه‌و گوته‌ی ده‌یگوت چیتر نه‌لێن له چیاکان به‌ولاوه که‌س دۆستتان نیه به‌سه‌ر چو ، یا ده‌یان ووت جارێکی تر پێویستمان به خه‌باتی چه‌کداری نابێته‌وه ، یا جارێکی تر کورد ده‌ربه‌ده‌ر نابێ وئه‌نفال ناکرێته‌وه ، له‌گه‌ل ریزم بۆ خاوه‌نی گوته‌کان من پێم وایه هیچیان وانین هه‌موشیان ئه‌گه‌رن و به‌رێوه‌ن .زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه که شه‌ر نابێته‌وه من پێم وایه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان زۆر به‌گه‌رمی له سورانه بۆیه وا راده‌گه‌یه‌نن .
7 –هه‌نگاو وپلانه‌کان ده‌بێ له ئێستاوه ده‌ست به کاری دبلۆماسی وئه‌وانه‌ی به شێنه‌یی ده‌کرێن بیکه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستان ئه‌نجام بدرێن چونکه ئه‌مه‌ش مه‌رجێکی سه‌رکه‌وتنی ستراتیجیه‌که‌یه ،ئه‌م مان و نه‌مانه‌ش ته‌نها ئه‌وکاته پیاده ده‌کرێ که خه‌لک حکومه‌ت و سه‌رکرده‌کان به‌هی خۆیان بزانن ( شاراوه نیه ئێستا درزێک هه‌یه له نێوان گه‌ل وسه‌رکرده‌و ده‌سه‌لاتدا ) و متمانه‌ی ته‌واویان پێیانه‌وه هه‌بێ ئه‌وسا ده‌بێ گه‌لی کورد یه‌ک ریز و حزبه‌کانیش یه‌کگر ویه‌ک برواو هه‌لوێست بن ، به‌ر له 31/ 08/2010 ئه‌گه‌ر هیچ نه‌کرا ده‌بێ دوا هه‌نگاو له قۆناغی جێبه‌جێ کردن دابێ ،به پێچه‌وانه کاته‌کان به‌سه‌ر چونه .
ده‌نا مێژو شه‌رم له که‌س ناکا له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی کۆنگره‌ی پاریس وسیڤه‌ر هێرشه‌که‌ی پاشای کۆر بۆسه‌ر ئیماراتی ئامێدی‌و مه‌لای خه‌تێ و…. له‌بیر نه‌کراون تا ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م سه‌رده‌می ئه‌لکترۆن وئامێری پێشکه‌وتو له‌بیر بکرێن ، 700 سال له‌مه‌وبه‌ر کاتێک برازاکه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی پێی ده‌لێ له جیات ئه‌وه‌ی بۆ عه‌ره‌ب ده‌یکه‌یت شتێک بۆ خۆت ومیله‌ته‌که‌ت بنیاد بنێ باشتره ، سه‌لاحه‌دین زیندانیی ده‌کاو تا مردن له زیندان ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ که‌سی ئازاد وسه‌ربه‌خۆی کورد پێی شه‌رمه بلێ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به ره‌چه‌له‌ک کوردبوه. له سالی 2000 سه‌ردانی دیمه‌شقم کرد سه‌رێکم به گۆره‌که‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی داگرت له تابلۆیه‌کی هه‌لواسراو له‌سه‌ر گۆره‌که‌ی نوسرابو ( ولد من بگون کوردیه ) واته دایکی کورده تا راده‌یه‌ک دلم خۆش بو ووتم ئه‌گه‌ر هه‌موشی له کۆلمان نه‌بێته‌وه هه‌رباشه نیوه‌یمان له یاخه بێته‌وه . مه‌به‌ستم که تاکی کورد دوای 700 سال ئه‌م هه‌لوێسته له‌بیر نه‌کا چۆن ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌م سه‌رده‌مه پێشکه‌وتوه له‌بیر ده‌کا ونایکا به میدالیا به یاخه‌ی پاله‌وانه‌کانیه‌وه هه‌لناواسێ ؟خالید هه‌رکی
khalidherki@chello.nl
serben.com