Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

ئه‌مه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ یان ته‌ڵه‌یه‌؟!……ئه‌كره‌م محمد 6

Be First!
by June 9, 2009 گشتی

 

 

ماوه‌یه‌كه‌ باسی  هه‌ڵبژاردن هاتۆته‌وه‌ گۆڕێ‌ ، لێره‌و له‌وێش هه‌ندێك دڵی خۆیان خۆشده‌كه‌ن كه‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزسیۆن دروستبووه‌ و ئه‌یانه‌وێت دیموكراسیانه‌ ببنه‌ نوێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و زۆر ئاشتیانه‌ هه‌ڤاڵانی كۆنیان كه‌ ئێستا به‌ گه‌نده‌ڵ ناویانده‌به‌ن لابه‌رن و جێگایان بگرنه‌وه‌ به‌ هه‌ڤاڵانێك كه‌ داوێن پاكن و كه‌متر و دورترن له‌ چه‌قی تاوان و گه‌نده‌ڵی ، 18 ساڵ پێكه‌وه‌ ئه‌خۆم و ئه‌بڕم له‌ بیری خه‌ڵك به‌رنه‌وه‌ .
نامه‌وێ‌ زۆر درێژه‌ی پێبده‌م و زۆر ووتراوه‌و نوسراوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك ته‌نها به‌قه‌ده‌ر یه‌ك زه‌ڕڕه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌نگی خه‌ڵك و ویستی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بوایه‌ شه‌پۆلی لافاوی مه‌ره‌كه‌بی نوسینه‌كان به‌قه‌ده‌ر هێنده‌ ده‌بێت كورسی په‌رله‌مانه‌كه‌یان و وه‌زاره‌ته‌كانیانی هه‌ڵبوه‌شاندایه‌ته‌وه‌ و پێویستی به‌ چاوه‌ڕوانی 4ساڵ نه‌ده‌كرد تا جه‌ماوه‌ر ده‌نگیان پێبداته‌وه‌ یان نا ، خۆشی ئه‌م سیناریۆیه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌موو ده‌زانن كێ‌ براوه‌یه‌ به‌ڵام به‌شداری خۆشتر و ئاسانتره‌ له‌ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رسی له‌ چۆنیه‌تی شێوازی ده‌سه‌ڵاتی 18 ساڵی یه‌كێتی و پارتی وحیزبه‌كانی هاوپه‌یمانیان وه‌رنه‌گرتبێت هه‌ر هێنده‌ پێویستی به‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌ هه‌تا كورسیه‌كی چنگ بكه‌وێت ئه‌و كورسیه‌ش هێنده‌ جێگای تونده‌ هه‌تا له‌و په‌رله‌مانه‌ ڕه‌خنه‌ نه‌گرێت ، كێ ده‌توانێت گره‌نتی ئه‌وه‌ بدات به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ی ده‌نگی ئێمه‌ی كرێكاران و بێكاران و زه‌حمه‌تكێش ده‌بێت دوای هه‌رای ناو په‌رله‌مان وه‌ك من و تۆ ناكوژرێت و ڕاوه‌دوو نانرێت و ناگیرێت و له‌ زیندانه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاسایشی گشتی و پۆلیس وده‌زگای زانیاری و پاراستن نانرێت ؟ جا ئه‌گه‌ر وایه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ره‌كانمان ئه‌نێرین تا بیانكه‌ین به‌ په‌ند ، باشه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌ و سیاسیانه‌ و چینایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین بۆ جۆره‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌درێت  كه‌ سه‌ره‌كیترینیان و ساده‌ترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لینین جیای ده‌كاته‌وه‌ بۆ دووبه‌ش :
1/ هه‌لومه‌رجێك كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری دا مل ده‌دات به‌ هه‌ڵبژاردن و جه‌ماوه‌ر ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن نوێنه‌رانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كه‌ ئیتر ئه‌و سیسته‌مه‌ دوره‌ له‌ سیسته‌می په‌ڕله‌مانی و زیاتر ئاشنا تره‌ به‌ سیسته‌می (شورایی) یان كۆمۆنه‌كان .
2/ هه‌لومه‌رجێك كه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌یسه‌پێنیت بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان  له‌ جه‌ماوه‌ر و پینه‌و په‌ڕۆی كێشه‌كانی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌كه‌یان و كێبڕكێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تردا كه‌ ته‌نها جه‌ماوه‌ر تێیدا قوربانی یه‌كه‌م و كۆتاییه‌ و ته‌نها بێ هیوایی و ساردبونه‌وه‌ له‌ ئیراده‌ی خۆی و بێده‌نگه‌ كردن له‌به‌رامبه‌ر كاره‌ساتێكدا كه‌ سه‌رمایه‌داری و حیزبه‌كانی نوێنه‌ری له‌ په‌رله‌ماندا كردویانه‌ و خه‌ڵكیش له‌ و هه‌رایه‌دا خۆی به‌ به‌شێك له‌ و تاوانه‌ ده‌زانێت كه‌ كردویه‌تی و چۆته‌ پای صندوقه‌كانی ده‌نگدان ، هه‌روه‌ك چۆن له‌ پاش هه‌موو ده‌نگدانێك خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و په‌نجه‌ی مه‌ره‌كه‌باویه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌و هاواریان ده‌كرد ئه‌مجاره‌ بێته‌وه‌ ده‌یبرٍینه‌وه‌ و ده‌نگی پێناده‌ین و ده‌بووه‌ دوژمنی پارچه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی له‌شی خۆشی .
كه‌واته‌ به‌م دوو پێوه‌ره‌ ئێمه‌ باسمان له‌ چیه‌ و كامه‌یان نزیكتره‌ له‌ ئاوات و هیواكانی ئێمه‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ ئارایشتی خه‌م و كێشه‌ی ئه‌وان یان بیركردنه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ری خه‌م و كێشه‌كانی خۆمان ؟ پێم وایه‌ 18 ساڵ به‌شی هێنده‌ی فێركردوین كه‌ پێویسته‌ چی بكه‌ین كه‌واته‌ پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌تا دوباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ هاوچینه‌كانم و ده‌ڵێم ووریابن ئه‌مجاره‌ش نه‌بنه‌وه‌ نێچیری ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌ …

ئه‌كره‌م محمد 6/6/2009
com.yahoo@1999_nadir_akram

Previous
Next

Leave a Reply