ئه‌م جیهانه زۆر بچوكه … چه‌ن به‌یته شیعرێكی: سه‌ید محه‌مه‌د مركبیان
ئه‌مرۆ
زه‌وی چاڵێكی بچوكی
جێ پێی تۆیه.
تۆ رۆیشتی
تاهه‌موو دونیا ببینی
ئه‌مما من
له‌م دونیایه‌دا ته‌نها تۆ ئه‌بینم.
وه‌ختێ كه شیعر ئه‌نووسم
یانی
حه‌زه‌كه‌م قژت تێكده‌م.
نا
من ناتوانم یاری به‌وشه بكه‌م
یه‌كجار یاریم له‌گه‌ڵ تۆ كرد
هه‌موو ته‌مه‌نم به‌شوێنته‌وه بووم.
درێژترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نم ته‌واو بوون
عومرێك له‌باوه‌شی تۆدا بووم
ئیتر به‌م شیعرانه ناگه‌رێنه‌وه.
ئه‌م شاره
به‌بێ تۆ شتێكی كه‌مه
بۆكامڵ بوو.
هه‌موومان
له‌كه‌نار خۆمانه‌وه‌ین.
یارمه‌تیم بده
تادواهه‌مین شیعرم ببینم
دێت بۆلات.
عه‌شق وه‌ك شیعره
پێویستی به‌لێكدانه‌وه نیه
یا تۆی ده‌وێت . یافه‌رامۆشت ده‌كا.
دڵته‌نگی
یانی خۆشم ئه‌وێت
حه‌تا ئه‌گه‌ر دوریشبی.
كه خۆت نه‌بی
به‌یادگاریه‌كانته‌وه
ژیان ناكرێت.
مادام تۆ لێره‌نیت
دونیا ئاخیر ئه‌بێ.
له‌بری ئه‌و شیعرانه‌ی
كه‌نایان نوسم
جگه‌ره ئه‌كێشم.
ئه‌م جیهانه
زۆر بچوكه
بۆته‌نیایی.
لێگه‌رێ
بروات پێبكه‌م
خۆش باوه‌رترین باوه‌رم تۆیت
بۆیه ته‌نیا نیم.
سه‌رما به‌س هی زستان نیه
وه‌ختێ تۆ دیار نیت
دڵم مه‌یلی هیچ قسه‌یه‌ك ناكات.
له داخی تۆ
گیانی من ئه‌له‌رزێت
له‌داخی زه‌ویش
شارێك.
له‌مه‌ودوا
دونیا
به‌كاتژمێری تۆ ده‌خه‌وێت.
ئیتر تۆ نارۆیت
هه‌موو شیعره‌كان و
رێگاكان وا ئه‌ڵێن.
خۆشه‌ویستی تۆ
شتێكی ئاسان نیه
سه‌یركه چۆن ده‌تنوسمه‌وه
سه‌یركه
چه‌ن دره‌نگ دره‌نگ ده‌رده‌كه‌ویت.
هه‌موو زمانه‌كانیش بزانم و
خۆشیشم بوێیت
له‌وانه‌یه هه‌ر بێگانه‌بم به‌تۆ.