Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

ئه‌نفال… عه‌لی که‌رکوکی

Be First!
by April 15, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

ئه‌نفال .. زامێکه‌ …

که‌ هه‌رگیز  سارێژ نابێته‌وه‌ .

کاره‌ساتێکه‌ …

له‌ چوار چێوه‌ی کوردستاندا ده‌خولێته‌وه .

تاوانێکه‌ …

هه‌ر که‌س به‌ جۆرێک ، بۆ مێژوو ده‌ینووسێته‌وه‌ .

ڕووداوێکه‌ …

هه‌تا کوردێک مابێ  ، بیرناچێته‌وه‌ .

 

ئه‌وان هاتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ..

ڕۆشنایی ڕۆژ له‌ كورد بڕه‌نجێنن .

ئه‌وان هاتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ..

شاده‌ماری ژیان ، له‌ جه‌سته‌ی کوردا ببچڕێنن .

ئه‌وان هاتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ..

له‌جێ ی ئاوه‌دانی ، لانه‌و ده‌وارمان بڕوخێنن .

 

لای ئه‌وان  ، ئێمه‌ کافر بووین !!

خۆیان موسڵمان .

لای ئه‌وان ، ئێمه‌ تاوانبار بووین !!

خۆیان بێ تاوان .

 

کاتێک هاتن ، زۆر بێ به‌زه‌یی یانه‌ هاتن .

پێش ئه‌وه‌ی بێن ..

گه‌ردوونیان ژه‌هراوی کرد !!!

کاتێک ڕۆیشتن..

182000 مرۆڤی کوردیان ، بۆ مردن برد !!!

کچیان برد ، کوڕیان برد

ژنیان برد ، پیاویان برد

پیریان برد ، مناڵیان برد

هه‌ر چی ماڵ و حاڵی کورد بوو ..

له‌ ژێر ناوی ئه‌نفالدا ..تاڵانیان کرد !!! .

 

182000 ده‌نگ هاواری کرد

مناڵ له‌ ترسانا به‌گریانه‌وه‌ ..

باوه‌شی  به‌باوکا یا دایکا ده‌کرد!!

بۆ ڕزگار بوون ، هه‌ر هه‌موو دوعایان ده‌کرد

نه‌ به‌زه‌یی زه‌وی و نه‌ به‌زه‌یی ئاسمان

نه‌هاته‌ دادی هاواری کورد

له‌گه‌ڵ خوێن و فرمێسک و ترسا ..

182000 ڕوحی کوردیان، زینده‌چاڵ کرد !!!!! .

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply