Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

ئه‌نفال و شعوری ده‌سه‌ڵات

Be First!
by April 18, 2008 گشتی

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید ، سویسرا……..

ئه‌م دێڕه‌کورته‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نها بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی یه‌ بۆنه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕین .بیست ساڵ پێش ئێستا 182 هه‌زار که‌س به‌هۆی گوناهی کوردبونیانه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی پرۆسه‌یه‌کی ڕه‌شه‌کوژی  له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌کان ؛؛؛
ڕه‌شه‌کوژی ئه‌نفال  کاره‌ساتێکی هێنده‌ مه‌زنه‌  ناکرێت چ وه‌ک تاک،چ وه‌ک ڕۆشنبیران،چ  وه‌ک  ته‌واوی کۆمه‌ڵگا  خۆمان له‌ئاست هه‌ستکردن به‌لێپرسراویه‌تی ئه‌وڕووداوه‌ بێبه‌ری بکه‌ین. به‌ڵام  که‌ئێمه‌ خاوه‌نی په‌رله‌مان بین،خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تێکی گه‌وره‌وگران به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه‌بین،زیاترله‌ چوارساڵه‌ بودجه‌ی حکومه‌ته‌که‌مان  به‌ملێۆنه‌ها دۆلاربێت، ئه‌رکی ڕاسته‌وخۆ و جیدی ده‌سه‌ڵاته‌ خه‌م و پێداویستییه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفال بخاته‌سه‌رشانی، له‌م سات وه‌خته‌ی یاده‌وه‌ریه‌ ڕه‌شه‌کانی ئه‌نفالدا  قسه‌یه‌کی زۆر بۆئه‌نفال ده‌کرێت،ئه‌گه‌رگوێ  بۆڕاگه‌یاندنه‌ حیزبی و حکومیه‌کان هه‌ڵدێرین.ده‌بێت بێ خه‌م خۆمان به‌ هه‌رنووسین و باسێک  بۆئه‌نفال خه‌ریک نه‌که‌ین.چوون شعوری ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌هه‌رکه‌سێک له‌وارسی ئه‌نفال له‌ ته‌نیشت و له‌نێوان ماڵه‌وه‌زیرو ماڵه‌به‌رپرسه‌ێکی حیزب  و حکومه‌ت ،زه‌وی وه‌رگرتووه‌و وه‌ک باڵه‌خانه‌ فیرعه‌ونییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان بۆی چووه‌ به‌ئاسماندا؛به‌ڵام  به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وشعوره‌وه‌، کاتێک به‌فیعلی ده‌چیته‌ناو خه‌م وپێداویستییه‌کانی ئه‌نفال.بێ شعوری له‌ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بینین ،که‌ ماوه‌ی  بیست ساڵه‌ که‌سوکار ی ئه‌نفال تاهه‌نووکه‌ له‌کامپه‌کانی شۆڕش وڕزگاری خاوه‌نی لانه‌یه‌کی ئاسایی ژیان نین  هه‌رله‌وخانووه و جێگه‌ بێ خزمه‌تگوزاریه‌دا ده‌ژین که‌به‌عس له‌کۆتایی هه‌شتاکان بۆی کردنه‌ پاداشتی  ئه‌نفالکردنی که‌سوکاریان.؛

که‌له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانی کوردستانه‌وه‌ ڕیکلامی بازرگانی بۆ شامپۆکانی یه‌دا شۆیده‌ر و پۆشاکی ئاخیرمۆدیلی ئه‌وروپی نیشان ده‌درێت،شعوری ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌هه‌رکچ وخوشکێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفال وه‌ک کچی بازرگانه‌ کاڵائێکسپایه‌ر هێنه‌ره‌کانی  کوردستان، خوێندکاری کۆلیژی ئه‌هلی و سه‌رگه‌رمی گۆڕینی جلوبه‌رگن له‌سه‌رمۆدیلی ئه‌فلامه‌کانی ئاکشن وکلیپه‌کانی  ڕۆتانا .؛.وه‌لێ  ئه‌گه‌رسه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه‌ به‌ناو ئۆردووگای شۆڕش و گه‌رمیاندا بکه‌ین، بێ شعوری له‌میدیای حکومی   و چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داری ده‌بینین، که‌کچان  و ژنانی ئه‌نفال له‌ژنانی ناو کێڵگه‌په‌مووه‌کانی  ووڵاتی میسر  ده‌ست و په‌نجه‌قڵیشاوترن،ماندووترو مه‌حرومترن؛؛

که‌گوێم له‌لێپرسراوانی ووڵاته‌کام ده‌بێت له‌یاد وستایشی  ئه‌نفال،له‌ بۆنه‌کانی نه‌ورۆزو ڕاپه‌ڕین،له‌ وه‌عدو به‌ڵێنی سه‌رکرده‌وبنکرده‌ی حیزب،له‌نێوه‌ندی  فرمێسکی درۆزنانه‌ و  یه‌ک ده‌رزه‌ن ووتاری بریقه‌دار  بۆڕووداوی ئه‌نفال،شعوری ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌کوڕان و کچانی پاشماوه‌وکه‌سوکاری ئه‌نفال،به‌ته‌نیشت و شان به‌شانی که‌سوکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان  و جێگرو مێگره‌کانیانه‌وه‌له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وخوێندنی باڵا  هاوشان دانیشتوون.؛.به‌ڵام یه‌ک  گه‌شت به‌ خوێندنگاکانی گونده‌ئه‌نفالکراوه‌کان  و بینینی خوێندنگه‌ی  ساردوسڕو دووره‌ده‌سته‌کانی پانتای  گونده‌کانی گه‌رمیان.، بێ شعوری هه‌موولایه‌کمان بۆئه‌وڕوداوه‌ ده‌رده‌خات ،له‌وه‌ی کوڕوکچی به‌رپرسان له‌زانکۆگران به‌هاکانی ئۆروپاو ڕۆژئاوا له‌باشترین کلاسی خۆێندن بخرێنه‌به‌رخۆێندن؛؛

قسه‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا؟؟،ده‌سه‌ڵات خۆی درکی ئه‌وبێ ده‌ربه‌ستییه‌ی کردووه‌.  یان  نوقمی غرووری و مه‌ستی ده‌سه‌ڵات و کورسیه‌که‌یه‌تی.ده‌سه‌ڵات نه‌ی گه‌یاندوینه‌ته‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ی که‌پێمان بڵێت  ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بووبێت پێشکه‌شی کردووه‌. ئه‌م به‌رخورده‌ش له‌ئه‌دای ده‌سه‌ڵات ، وێنای ده‌سه‌ڵاتی   زۆربێ ده‌ربه‌ست و کورسی په‌رست لای که‌سانێک وێناکردووه‌،که‌ پاشماوه‌ی  تراژیدی ترین کاره‌ساتی  ڕه‌شی گه‌له‌که‌یانن.به‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر قورسایی قوربانیه‌کانیان،به‌قه‌ده‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئینساندۆستیانه‌ شکۆمه‌ندی ئه‌نفال گوێی بۆڕانه‌گیراوه‌،گوێ نه‌گرتنیش له‌وشکۆمه‌ندیه‌و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی  پاشماوه‌وکه‌سوکاری ئه‌نفال جگه‌ له‌هاتنه‌کایه‌ی  پانتاییه‌کی فراوان له‌بێمتمانه‌ی  نێوان ده‌سه‌ڵات وخه‌ڵک.له‌ده‌ستچونی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی ئه‌نفاله که‌ئه‌کرێت بکرێته‌ دۆسیه‌یه‌کی  سیاسی مه‌زن له‌مه‌حفه‌ل و کۆڕوکۆبوونه‌وه‌دیبلۆماتییه‌کانی جیهان..بۆیه‌ده‌کرێت چیترده‌سه‌ڵات  خوێندنه‌وه‌و ئه‌دای خۆی به‌ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ ئاراسته‌بکات. ‌

faraidun_73@hotmail.com
16.04.2008

Previous
Next

Leave a Reply