Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

ئه‌نفال و مۆنۆمێنت

Be First!

 فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید   سویسرا……..

ئه‌نفال ڕوداوێکی مه‌زن و کاره‌ساتباره‌، هیچ کات به‌ته‌نها یه‌ک شێوه‌  قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ و  ته‌نهایه‌ک ڕهه‌ندی قسه‌کردن له‌سه‌رئاسه‌واره‌کانی ئه‌نفال ناتوانرێت گوزارشت بێت بۆدڵ نه‌وایی و سه‌بووری  که‌سوکارانی  ئه‌نفال،وه‌ناشبێته‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ یه‌کی مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆخه‌ڵکی کوردستان، ئه‌نفال پێویستی به‌زنجیره‌یه‌ک قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ هه‌یه‌.؛

په‌یامی ئه‌م گووتاره‌ ئه‌نفال و به‌زیندوڕاگرتنی یاده‌روه‌ریه‌کانیه‌تی،‌له‌ناو مۆنۆمێنتێک دا که‌گوزارشت بێت بۆ ئه‌وڕووداوه‌،وه‌لێ تاوه‌کوئێستا  20 ساڵ به‌سه‌رمێژووی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێ،17 ساڵ له‌سایه‌وسێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا له‌مانگی نیساندا یادی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه‌، به‌ڵام  ئه‌نفال لامان نه‌بووه‌ته‌ وێنه‌یه‌کی تراژیدی ،تاهه‌میشه‌ له‌دڵمان و له‌به‌رچاوومان یادی بکه‌ینه‌وه‌،تا فونه‌کرێت به‌ بڵندگۆی ڕاگه‌یاندنه‌کان، ناوی ئه‌نفال نابیسترێت،وه‌ک چۆن له‌باری ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌بێت له‌سۆزوعاتیفه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌ربچین، ئه‌وهاش ده‌بێت له‌نه‌بوونی  ده‌ستمایه‌یه‌کی  سیمبوڵی یاده‌روه‌رییه‌کانی ئه‌نفال خۆمان ڕزگارکه‌ین.؛

ئه‌رمه‌نه‌کان دوای زیاترله‌ 90 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌رجینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ییان به‌ده‌ستی تورکه‌کان، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین  مۆنۆمێنتن له‌ڕووی مه‌عنه‌وی و سیاسییه‌وه‌  له‌ئیره‌وانی پایته‌ختی ووڵاته‌که‌یان،که‌ساڵانه‌ له‌24 ی  نیساندا،به‌ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌گه‌ووره‌کانی جیهان و ڕۆژئاوا سیمبوڵی ڕه‌شه‌کوژی ئه‌رمه‌ن گوڵباران ده‌کرێت،به‌ڵام ئێمه‌ گه‌ر   خوێنده‌وه‌مان   بۆ ئه‌نفال و کیمیاباران به‌م نه‌فه‌س وخه‌مساردییه‌وه‌ بچێته‌ پێشه‌وه‌،پێده‌چێت له‌چه‌ند ده‌یه‌ی ئاینده‌دا گه‌وره‌یی قوربانی  و مرۆیی ئه‌نفال،قازانجی سیاسی ئه‌نفال،له‌بیروهزری نه‌وه‌ی نوێ و داهاتوو بسڕدرێته‌وه‌.؛

له‌دوای ڕاپه‌ڕین و ساڵی 1991 به‌دواوه‌ تائه‌مڕۆ به‌سه‌دان جار به‌رپرسانی  سیاسی و بیانی و ڕێکخراوه‌ (ئێن.جی.ئۆ)کانی جیهان سه‌ردانی کوردستانیان کردووه،که‌م تازۆر باسی ئه‌نفال و ڕه‌شه‌کوژی خه‌ڵکی کوردستانیان بیستووه‌و بۆکراوه‌،به‌ڵام  چه‌پکه گوڵێک نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئه‌نفال. چوون په‌یکه‌رێک،مۆنۆمێنتێک، تا کێله‌قه‌برێک نه‌بووه‌وه‌و نه‌کراوته‌ سیمبوڵ و یاده‌وه‌ری  بۆئه‌نفال.؛

ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووکات زیاتر ده‌وڵه‌مه‌نتره‌.ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی ئابووری ده‌بێژن بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی  هه‌ردوو ووڵاتی سوریاو ئوردن زیاتره‌،به‌ڵام  تاهه‌نووکه‌  نه‌توانراوه‌  ده‌ستببرێت  بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک که‌پێناسه‌ی ئه‌نفال به‌سانایی و به‌ڕاسته‌وخۆی  هه‌م به‌ نه‌وه‌ی نوێ  و هه‌م به‌ هه‌موو ئه‌و که‌س و میوانانه‌  بگه‌یه‌نێت که‌دێنه‌ کوردستان،و  که‌م ئاگان  له‌ زانیاری و مێژووی ئه‌نفال،له‌کاتێکتدا کاره‌ساتی مه‌ینه‌تباری ئه‌نفال و کیمیاباران سه‌رمایه‌ی سیاسی  و کارتی فشاری  ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌ بۆگه‌یشتن به‌مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان  چ له‌ئێستاو چ له‌ئاینده‌ی دوردا.،بۆیه‌ ده‌کرێت به‌دروستکردنی مۆنۆمێنتی مه‌زن وشایسته‌ به‌و کاره‌ساته‌،ئه‌نفال به‌زیندوی و ڕۆحێکی وه‌ستاو له‌ناوماندابێت،  وه‌ک سیمبوڵێک  بۆبه‌ره‌نگاری و  مێژوویه‌ک  له‌ فاشیزم بۆ عروبه‌
faraidun_73@hotmail.com
 02/04/2008

Previous
Next

Leave a Reply