Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

ئه‌نفال و میدیا

Be First!

فه‌ریدون حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا………………

ڕه‌نگه‌ زۆرهه‌بن له‌م سات و وه‌خت و ڕۆژانه‌ی یاده‌کانی ئه‌نفال گله‌یی ئه‌وه‌بکه‌ن که‌له‌م مانگه‌دا زۆربه‌ی قه‌ڵه‌م و ڕۆژنامه‌کان وده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن پانتاییه‌کی فراوانیان بۆئه‌نفال داگیرکردووه‌،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێکی دی به‌سه‌رنج وتێبینی یه‌وه‌ ده‌ڵێن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌قه‌د قورسایی کاره‌ساته‌که‌کاریان بۆئه‌نفال نه‌کردووه‌،که‌من خۆم یه‌کێکم له‌وده‌نگانه‌ی  خه‌مساردی زۆر ده‌بینم له‌میدیاوه‌ بۆئه‌نفال،چونکه‌ میدیا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات زیاتر ڕاکێشێته‌پای داخوازی و داواکارییه‌کانی   پاشماوه‌ی ئه‌نفال .؛

مه‌به‌ستی ئه‌م کورته‌ نوسینه‌ تایبه‌ته‌ به ده‌ورو نه‌خشی میدیایی  له‌به‌رامبه‌رناساندنی ڕووداوی گه‌وره‌ی ئه‌نفال،ڕاگه‌یاندن  گه‌ر بییه‌وێت  ده‌توانێت ده‌وروکاریگه‌ری فراون له‌سه‌رپنتی ڕووداوه‌کان ببینێت، چ به‌ پۆزه‌تیف یان   نێگه‌تیف. به‌درێژایی هه‌ڤده‌ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، میدیای چاپه‌مه‌نی  به‌هه‌زاره‌ها ووتار و دۆکۆمێنت و کتێب و کاری وه‌رگێڕانی خستۆته‌ خزمه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال. وه‌لێ هه‌ر به‌قه‌د گه‌وره‌یی باڵای ئه‌نفال نیه‌..به‌ڵام  به‌درێژایی هه‌ڤده‌ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاندنی بینراو که‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت لێی که‌ناڵه‌ته‌له‌فزێۆنییه‌کانه‌،به‌لۆکالی و ئاسمانیه‌کانه‌وه‌ به‌له‌به‌رده‌ستدابوونی دنیایه‌ک ئیمکانییه‌تی به‌رفراوان، له‌به‌رامبه‌رناساندنی ئه‌نفال ومه‌ینه‌تییه‌کانی وه‌ڵامێکی به‌رهه‌قی نه‌بووه‌.؛

ساڵڕۆژویاده‌کانی ئه‌نفال ومه‌رگه‌ساته‌کانی کورد له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کان هه‌میشه‌وه‌ک پرسه‌وته‌عزێخانه‌یه‌ک  یاد ده‌کرێته‌وه‌ نه‌ک وه‌ک ڕه‌شه‌کوژی نه‌ته‌وه‌یه‌ک،ئه‌مه‌ش دوورکه‌ووتنه‌وه‌یه‌ له‌ قوڵایی سیاسی  پرۆسه‌ی ئه‌نفال ،ئه‌مه‌ به‌واتایی ئه‌وه‌نا که‌ئێمه‌ بێخه‌مبین له‌تاسه‌وخه‌می که‌س وکاری ئه‌نفال وئه‌وانه‌ی که‌سی یه‌که‌م و ئازیزان وخۆشه‌ویستانی خۆیان کردۆته‌ قوربانی ئه‌وکاره‌ساته‌.به‌ڵکوده‌کرێت به‌ئاستێکی به‌رزتر  و به‌دیکۆمێنتتر باس له‌وکاره‌ساته‌بکرێت.؛

له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ئه‌زموونی ته‌له‌فزێۆنیدا که‌سوکار وپاشماوه‌ی  ئه‌نفال له‌جیاتی خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆکاره‌ساته‌که‌ وڕووپێوکردنی ئه‌نفال  له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه‌ ببینن،له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌راوردی  جیاوازی و خاڵی لێکچوونی ئه‌نفال  له‌گه‌ڵ جێنۆسایده‌کانی،ئه‌رمه‌ن،جوله‌که‌،خه‌میره‌سوره‌کان،تووتسییه‌کانی ڕوواندا. بۆکه‌س و کاری ئه‌نفال و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردی پیشانبدرێت.،به‌رنامه‌کان به‌گریان ولاواندنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی  برینه‌کنیان یاد ده‌کرێته‌وه‌..چیترپێویسته‌له‌م ساڵڕۆژی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفال دا شێوازێکی دی له‌یادی ئه‌نفال نیشان بدرێت..؛

 کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ناڵه‌ته‌له‌فزێۆنیه‌کان له‌م یاده‌دا  چیتردوورکه‌ووتنه‌وه‌یان بێت  له‌په‌یامی سۆزو عاتیفه‌ و لاواندنه‌وه‌و گریان .کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ له‌به‌رنامه‌ویاده‌کانی ئه‌نفال  که‌سوکاری ئه‌نفال به‌کۆمه‌ڵ وگروپ له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه‌ له‌لایه‌ن  لێپرسراوانی باڵای حیزبی و حکومی  میوانداری بکرێن  تا گفتوگۆی ڕاشکاوانه‌ بکه‌ن له‌سه‌ر خواست و داواکانیان.  ئه‌نفال سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی مه‌زنه‌ باچیتر باشماوه‌کانیان فه‌رامۆش نه‌که‌ین،گوێمانیان بۆڕادێرین.؛'؛؛؛؛؛؛؛‌
faraidun_73@hotmail.com
1April 2008

Previous
Next

Leave a Reply