Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

ئه‌ولادی عه‌صڕ …..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Be First!
by September 9, 2009 گشتی

 شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ده‌ڵێ‌:
تڕی ئه‌ولادی ئه‌و عه‌صڕه‌ به‌ كێرم
كه‌ مردم مه‌گه‌ر گوو بكه‌ن به‌خێرم

ناچاربووم به‌و دێره‌ شیعره‌ی شێخ ره‌زا ده‌ست پێبكه‌م ، چونكه‌ ده‌مێكه‌ هه‌ستم كردوه‌ كه‌س حیساب لۆ كه‌س ناكات ، له‌م عه‌صڕه‌دا ئه‌گه‌ر پیاو ده‌سته‌واژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ به‌كار نه‌هێنێ‌ كه‌س نایخوێنێته‌وه‌ ، بۆیه‌ گووتم با له‌م جاره‌وه‌ هه‌ندێ‌ ده‌سته‌واژه‌ی له‌شێوه‌ی له‌ شێوه‌ی شیعره‌كه‌ی شێخ ره‌زا به‌كار بێنم ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خوایه‌ له‌مه‌ودوا دووكه‌س ئێمه‌ش بخوێنێته‌وه‌ و ناومان بكه‌وێته‌ ناو ناوان ، هه‌رچه‌نده‌ موشكیله‌ش نییه‌ به‌ باشی بێت یان به‌ خراپی موهیم ئه‌وه‌یه‌ پیاو ناوی بێت .
 هه‌ندێ‌ كه‌سیش هه‌ن فشه‌یان به‌وه‌ی دێ‌ ده‌خوێندرێنه‌وه‌ یان ناخوێندرێنه‌وه‌ ، هه‌تا فشه‌یان به‌ نووسین و شتی دیكه‌ش دێ‌ ، به‌ڵام نا ، كا تۆ له‌ ولاتێكدا بژی و كه‌س نه‌ت ناسێ‌ ، كا له‌ هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و كووچه‌و كۆلان وجاده‌و بان و ماڵێك باس باسی تۆ بێت ، یه‌ك بڵێ‌ شانی وا ، یه‌ك بڵێ‌ باڵی وا یه‌ك بڵێ‌ باشه‌ ئه‌وه‌چۆن ده‌وێری ئه‌و قسانه‌ بنووسێ‌ ، به‌ڕاستی پیاوێكی ئازاو چاونه‌ترسه‌ ، شای به‌ سه‌پان نازانێ‌ ، ده‌توانێ‌ به‌ یه‌ك نووكه‌ی بگاته‌ لای چی به‌رپرسی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی هه‌یه‌ ، ده‌توانێ‌ به‌ یه‌ك چه‌قه‌نه‌ شه‌ڕه‌ف و نامووست بشكێنێ‌ ، ده‌توانێ‌ له‌ یه‌ك كاتدا هه‌م سیر بخوا ، هه‌م زوڕنا لێبدا .
با بینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ ، زۆرجار هه‌ندێ‌ شت هه‌ندێ‌ شتی دیكه‌ت بیر دێنێته‌وه‌ كاتی خۆی به‌ر له‌ راپه‌رین هیدایه‌ت عه‌بدولڵا حه‌یران-ی به‌هه‌شتی نووسینێكی له‌ سه‌ر شیعره‌كانی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی به‌هه‌شتی له‌ رۆژنامه‌ی هاوكاری بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (فه‌رموون به‌رد بخۆن) ، ئه‌وكات پێم وابوو ئه‌وه‌ سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ مه‌سیفی و شیعره‌كانی ، من چووزانم زه‌مه‌نێك دێ‌ ئه‌و به‌رده‌ ده‌بێته‌ (گوو) ، ئه‌ولاده‌كانی (عه‌صر) په‌لاماری هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن.
پیاوێكی سمێڵ بابڕی ناسك و نازداری وه‌ك فه‌راد پیرباڵ دێت به‌ نوێژی نێوه‌ڕۆ ئه‌و گووه‌ ده‌رخواردی سایتی په‌یامنێر و رۆژنامه‌ی ئاسۆی ده‌دات، هه‌ر له‌و گۆڕه‌ی به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاویان كردۆته‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌نگی به‌ لیستی كوردستانی داوه‌ ، پێیان ده‌ڵێ‌ سایتی په‌یامنیر و رۆژنامه‌ی ئاسۆ گوویان خواردوه‌ .
به‌ڕاستی موهیمه‌ ، رۆژنامه‌گه‌ری كوردی وه‌ها چۆته‌ پێش به‌ تۆپ و ته‌یاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ دوا ، هه‌نگاوی زۆر هه‌ستیاری بڕیوه‌ ، له‌ هه‌موو بواره‌كاند چاودێری زۆر وردی هه‌یه‌ ، هه‌ر له‌ چاودێری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ چاودێری ئه‌خلاقی .
ئێستا ئه‌و چاودێری ئه‌خلاقییه‌ له‌ هه‌مووان موهیم تره‌ ، چونكه‌ چاودێری شه‌ڕه‌ف و نامووسی رابردوو ، ئێستا و داهاتووی كۆمه‌لگا  ده‌كات ، ئه‌وه‌یه‌ داهێنانی ئه‌ولاده‌كانی عه‌صر.
   smkobsat@yahoo.com

 

Previous
Next

Leave a Reply