Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

ئه‌وه‌ شێواندنی حه‌قیقه‌ت و شاردنه‌وه‌ی تاوانبارانه‌ له‌ سزا!

Be First!

 

 

ئه‌مرۆ بۆ جاركیتریش له‌ به‌رواری٥\١\٢٠١٣دا پێنج كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌م، له‌ لایه‌ن دادگای هه‌ولێر به‌ فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌شداری دانیشتنی دادگای دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌ین. 

لێره‌دا بۆ جاریكتر ڕای ده‌گه‌یه‌نین، که‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی تره،‌ درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه‌ی که‌‌ له‌ ئه‌لفه‌وه‌ تاكو یای هه‌ڵبه‌ستراوو چه‌واشه‌کارانه‌یه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس، له‌ قوربانیه‌کی ئازادی ده‌ڕبرین و ره‌خه‌نگری سته‌مکاریه‌وه‌ بگۆرێ بۆ تیرۆریست.‌ سه‌رتاپای ئه‌م سیناریۆیه‌ نه‌ک هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌دا نیه‌ که‌ راستی تاوانه‌که‌ و تاوانبار ئاشکراو سزا بدات، به‌ڵکو هه‌وڵێكه‌ بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ و ڕزگاركردنی تاوانباران له‌ سزا. ئه‌وه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌ت و ئازادی ده‌ڕبرین و سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ریوه‌ده‌بریت.

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌م به‌ناو دادگایه‌شه‌وه،‌ شه‌فاف و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئامانج لێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی واقع نیه‌ له‌‌ دۆسیه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان‌ و سه‌رتاپای دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و هه‌وڵێكه‌ بۆ داپۆشینی تاوانه‌كه‌.  بۆیه لای ئێمه‌وه‌ شه‌رعیه‌تی نیه‌و  به‌ره‌سمی ناناسین و قه‌بولی ناكه‌ین هه‌ر بۆیه‌ش بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین که‌  به‌شداری تیادا ناكه‌ین.

دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان لای ئێمه‌ و ئازادیخوازانی كوردستان  به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌درێنه‌ دادگایه‌كی عادلانه‌ و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ.

 

بەکر عوسمان

aramali1@yahoo.com

٢٠١٣\١\٥

 

Previous
Next

Leave a Reply