Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

ئه‌ی هه‌ور هێور به ….. ‌هێمن ڕه‌ئووف

Be First!
by September 11, 2009 هۆنراوە

 

ئەی ئاسمان

سبەی یارم دێتە حزوری ساماڵییت

بێگەرد بمێنەرەوە و ڕووساف بە

سبەی خۆشبەخت تۆی

ئەو پەرییە بەنێو ئاپۆرەی ئەستێرەکانتدا تێدەپەڕێت

ئەی هەور هێور به

سبه‌ی شازادە دەگاتە ئاسمان

مه‌گرمێنه‌ و مه‌بروسکێنه

ئه‌و بارانه‌ له‌سینه‌تدا بهێڵه‌وه‌ و مه‌یبارێنه

ببه‌ به ‌که‌پر و به‌ سابات

ته‌رزی سه‌رپه‌لی ئه‌م مێوه‌ی خه‌یاڵی من مه‌وه‌رێنه

ئه‌ی زه‌وی به‌رین به

سبه‌ی ڕۆژێکی پیرۆزه

ئه‌م فریشته‌ خوداییه‌ی خه‌ونه‌کانم

له‌ بستێکی تۆدا داده‌به‌زێت

په‌یامێکی ئه‌فسانه‌یی هه‌ڵگرتووه

به‌یته‌کانی قه‌سیده‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ی منه

‌sep 2009

        
www.hemnrauf.kurdblogger.com

 

Previous
Next

Leave a Reply