Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

ئۆج ئالان له ئیمرالی …فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

Be First!


ئۆج ئالان له ئیمرالی

فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید     . سویسرا
faraidun_73@hotmail.com

به‌به‌ڕێکردنی  مانگی شوبات،ده‌ساڵ   تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌رزیندانیکردنی  عه‌بدوڵا ئۆج ئالان به‌ڵام تابێت  میدیای کوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مرۆڤه‌مه‌زنه‌دا  بێ خه‌م وپشتێن کراوه‌تر ده‌بێت.گرتنی ئۆج ئالان وهێشتنه‌وه‌ی بۆده‌ساڵ له‌ناو زیندان و گرتووخانه‌ی  دوورگه‌ی ئیمرالی، ته‌نها که‌لبه‌چه‌توندکردن نیه‌ له‌مه‌چه‌کی پیاوێکی باڵابه‌رزی چووارشانه‌ی سمێل قنج،به‌ڵکو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و له‌زیندانی ڕه‌شی ئیمرالی به‌تاساو وتێکسمڕاوی  ،بێ ئیراده‌کردنی بانگه‌وازی گووتاری سیاسی کورده‌ بۆسه‌ربه‌خۆی وئازادی .؛

کاتێک باراک  ئۆباما ده‌ستی کرد به‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ناو کێبڕکێکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا داخستنی زیندانی گوانتانامۆ یه‌کلێک بوو له‌گفته‌کانی ئۆباما . بۆسه‌رنج ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهان ‌،.له‌کاتێکدا گیراوه‌کانی ناو زیندانی گوانتانامۆ که‌نزیکه‌ی 250 که‌س ده‌بن ،که‌سانی وه‌ک خالیدشێخ ممحه‌مه‌دو حه‌مبه‌لی تێدایه‌ که‌دۆسیه‌کانیان به‌وه‌تاونبارن که‌ده‌ستیان له‌ کاره‌ساتی11 ی سێپته‌مبه‌رو ته‌قینه‌وه‌کانی دوورگه‌ی بالی  هه‌بووه‌ .به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تاوه‌کوو ئێستا  هیچ  قسه‌و هه‌ڵوێستێکی مرۆڤدۆستی بۆچاره‌سه‌ری زیندانی ئۆج ئالان له‌ئیمرالی له‌ناوکۆڕوکۆمه‌ڵه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نابیستین ،به‌ڵکوگرتنی ئۆج ئالان و خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رانی تورک له‌چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌ی کورد له‌تورکیا بووه‌ته‌ قوربانی بالانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جیهانی وناوچه‌ییه‌کان.؛

له‌دیفاکتۆی سیاسی کوردستانی باشوردا میدیای حیزبی هه‌م به‌که‌مته‌رخه‌می و هه‌م به‌هۆکاری لیپرسراویه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیادا  به‌درێژایی ده‌ساڵه‌ی گرتنی ئۆج ئالان  وهێشتنه‌وه‌ی ئه‌وله‌زیندانی ئیمرالی نه‌یتوانیوه‌ و نه‌ی ویستووه‌  له‌زیندان هێشتنه‌وه‌ی ئۆج ئالان  بکاته‌ سیمبولێکی سیاسی بۆپرسی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسی.  به‌ڵکو هه‌ندی جاریش به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وه‌نه‌دا کاری میدیایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر زیندانی کردنی ئه‌وکه‌سایه‌تییه‌دا  بردۆته‌پێشه‌وه‌ .؛؛

 میدیای ئه‌هلی وئازاد له‌کوردستانی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆی باشووردا  نه‌یتوانیوه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکات  که‌ ساڵڕۆژی  15 ی شوبات وه‌ک گه‌له‌کۆمه‌کییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی  و ئیقلیمی پێناسه‌بکات، که‌ده‌کرا له‌م مانگه‌دا ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی  بۆچه‌ند ڕۆژێک خۆپیشاندان وپرۆتستۆی هیمننانه‌ودیموکراسییانه‌ی به‌ڕێبکردایه‌..؛

تورکیا به‌رده‌وام به‌له‌به‌رکردنی کراسی دڕاوی دیموکراسییه‌وه‌ هه‌رجاره‌ی به‌ئاراسته‌یه‌کی چه‌واشه‌ له‌باکووردا گه‌مه‌ی دیموکراسی ده‌باته‌ پێشه‌وه‌، جارێک به‌ناوی دایه‌لۆگ و  گۆڕینه‌وه‌ی کلتووری،جارێک  به‌ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی ته‌لفزێۆنی کوردی ، وه‌به‌رده‌وامیش له‌ڕێگه‌ی هه‌ست وسۆزی ئیسلامییه‌وه‌ له‌نموونه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان  پرسی کوردو قورسایی وسه‌نگی  پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌خاته‌ به‌رده‌م  گه‌مه‌یه‌کی سیاسی  چه‌واشه‌کارانه‌ وسیخناخ به‌تۆرانیه‌تی ..؛

که‌واته‌ ئه‌رکی میدیای ئازادو  و نوسه‌رانی کورده‌ له‌باشور به‌دیقه‌ت وهه‌ڵوێستگیریه‌وه‌ به‌رخووردوکاردانه‌وه‌ی دیموکراسی وجه‌ماوه‌رییانه‌ له‌م یاده‌وه‌رییه‌تاڵ وپیلانگێڕیه‌دا بکاته‌ ده‌ستپێک وسه‌رمه‌شقی ئه‌رکی میدیاوچالاکییه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌کان بۆبه‌گه‌ژداچوونه‌وه‌ی  تورکیایه‌ک که‌نایه‌وێت ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌ته‌مه‌نی خۆیدا بکات،؛

ناوبانگ و مێژووی زیندانی دوورگه‌ی ئیمرالی گه‌لێک له‌زیندانی گوانتانامۆ ڕه‌شتروخوێناوی تره، چوون دوای گرتن ومانه‌وه‌ی  هه‌رسێ که‌سایه‌تی  سه‌رۆک وه‌زیر عه‌دنان مونده‌رس ‌،وه‌زیری ئابووری حه‌سه‌ن پۆڵته‌کان، فاتن ڕووچوو وه‌زیری  ده‌ره‌وه‌ له‌سێپته‌مبه‌ری  1961  هه‌رسێ که‌سایه‌تی  له‌زیندانی ئیمرالی له‌سێداره‌دران..؛

که‌واته‌ دوای نزیکه‌ی 50 ساڵ  به‌سه‌رئاڵوگۆڕه‌سیاسی وکلتوری و ئابووریه‌کان له‌جیهاندا هێشتا زیندانی ئیمرالی وعه‌قڵییه‌تی خۆسه‌پاندن وفیل سواری  له‌تورکیادا درێژه‌ی هه‌یه‌،بۆیه‌ خه‌وبینینه‌کانی تورکیا بۆ به‌ئۆروپایی بوونی تورکیا له‌ویه‌کێتییه‌دا ، به‌بوونی زیندانی ئیمراڵی  و  عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه‌له‌سه‌رشه‌قامه‌کانی ئه‌سته‌نبول وئه‌نکه‌ره بۆبژێووی ژیانی هه‌ژارانی ووڵات،تورکیا دوورترو دوورترده‌خاته‌وه‌ له‌جاڕدانی درۆینه‌ بۆ  دیموکراسی ‌‌وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ..؛
ڕێگه‌چاره‌ڕاسته‌قینه‌کانی به‌رده‌م تورکیا داخستنی قه‌ره‌زیندانی ئیمرالی وگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆدایه‌لۆگی ڕاسته‌قینه‌له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد له‌تورکیا ، تاتورکیا له‌چنگ گرێ کوێره‌ی سیاسی و قه‌یرانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کتره‌وه‌ ببێته‌ ووڵاتی پێکه‌وه‌ژیانی ڕاسته‌قینه‌ بۆ هه‌موان.چوون ئوج ئالان له‌بری هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌ساڵی له‌زیندانی ئیمراڵی به‌ڕێکرد ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ردرۆی دیموکراسی ده‌کات..؛بۆیه‌ زیندانی ئیمراڵی له‌گوانتانامۆ خوێناوی تره‌،؛

 

Previous
Next

Leave a Reply