ئۆنۆرێ دۆ به‌لزاک و بابه گۆریۆ……ژێوار فازیل
ئۆنۆرێ دۆ به‌لزاک و بابه گۆریۆ
ژێوار فازیل
به‌ڕای من له نێو هه‌موو ئه‌و ڕۆماننووسه گه‌ورانده‌دا که به به‌رهه‌مه‌کانیان گه‌نجینه‌ی مه‌عنه‌وی جیهانیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه، به‌لزاک له هه‌موویان مه‌زنتره. چونکه ئه‌و داهێنانی هه‌بوو هه‌ندێک نووسه‌ر هه‌ن که به‌هۆی یه‌ک دوو کتێبه‌وه ناوبانگیان ده‌رکردووه، هێندێک جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ی که نووسیویانه، ته‌نیا به‌شێكی بایه‌خی نه‌مری وه‌رگرتووه. یان به‌هۆی ئه‌و ئیلهامه‌وه بووه که له ئه‌زمونێکی تایبه‌تی وه‌ریگرتووه یانیش ده‌ره‌نجامی سروشت و خودی نووسه‌ربووه که ته‌نیا به‌که‌ڵ کتێبێکی قه‌واره بچووک هاتوووه. ئه‌و جۆره نووسه‌رانه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌یاندایه به‌جارێک هه‌ڵیده‌ڕێژن و ئه‌گه‌ر جارێکی دیشت بنووسن، هه‌مان ئه‌ق قسانه‌ی پێشوو دووباره ده‌که‌نه‌وه. (وه‌به‌رهێنان) یه‌کێکه له جیاوکه گه‌وره‌کانی نووسه‌ره‌و(بڕیاری) به‌لزاکیش سه‌رسوڕهێنه‌ربوو.گۆڕه‌پانی کارکردنی وی هه‌موو پانتایی سه‌رده‌می خۆی بوو مه‌ودای بینینیشی به فراوانی وڵاته‌که‌ی بوو. زانیاری وی ده‌رباره‌ی مرۆڤه‌کان به‌رفراوان بوو، به‌ڵام ئه‌و زانیاریه له هێندێک بواردا که‌متر بوو له‌هێندێک بواری تر. به‌لزاک چینی مام ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگای وه‌کو: پزیشکان و پارێزه‌رو سکرتێره‌کان و ڕۆژنامه‌نووس و دوکاندارو قه‌شه گوندنشینه‌کانی چاکتر ده‌ناسی له دنیای گه‌وره‌و کرێکارانی شار‌و جوتیاران. ئه‌ویش وه‌کو هه‌موو ڕۆماننووسانی دی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌مڕ مرۆڤه خراپه‌کان ده‌ینوسین پتر له‌سه‌رکه‌وتن نزیک بوون تا ئه‌وانه‌ی که ده‌رباره‌ی مرۆڤه چاکه‌کان ده‌ینوسین. (دید)ی وی، زۆر ورد‌و هێزی ئه‌فراندنی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو و ژماره‌ی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ی که ئه‌و خوڵقاندونی مرۆڤ سه‌رسام ده‌کات، به‌ڵام له بڕوایه‌دا نیم که به‌لزاک پیاوێکی سه‌رنج ڕاکێش بووبێت. هه‌روه‌ها زۆر مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆز‌و گه‌وره له تایبه‌تمه‌ندیه روحی و فیکری و ئه‌خلاقییه‌کانی وی‌دا نه‌بوون وه‌کو: خاڵی ورد‌و ئاڵۆز‌و کۆمه‌ڵه شتێکی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتری و زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر. له ڕاستیدا شاره‌واکانی ده‌روونی به‌لزاک تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئاشکرابوو. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش دڵنیا نیم که مرۆڤێکی ژیربووبێت. تیۆری و بیروباوه‌ڕه‌کانی هاکه‌زایی و رووکه‌شێن. به‌ڵام هێزی خوڵقاندنی له راده‌به‌دره‌و وه‌کو یه‌کێک له هێزه‌کانی سروشت ده‌چوو، ببه‌زێنێ و هه‌رچی بێته سه‌ر ڕێگای له‌گه‌ڵ خۆیدا رایماڵێ و یان وه‌کو بایه‌کی به‌هێز که به‌تووڕه‌ییه‌وه به‌سه‌ر ده‌شته ئارام و شه‌قه‌ما قه‌رباڵخه‌کاندا هه‌ڵکات. لێهاتووی و به‌رجه‌سته‌یی به‌لزاک وه‌کو وێنه کێشێكی کۆمه‌ڵ، هه‌رئه‌وه نه‌بوو که‌وێنه‌ی دیمه‌نی خه‌ڵک به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکێشێگ (هه‌موو رۆماننووسه‌کان ئه‌وکاره ده‌که‌ن جگه له‌وانه‌ی چیرۆکی پڕ له رووداو‌و ساده ده‌نووسن) به‌ڵکو به‌تایبه‌تی ده‌یتوانی دیمه‌نی خه‌ڵک له روانگه‌ی په‌یوه‌نییان به‌دنیاوه بکێشێت، ئه‌و دنیایه‌ی که تێدا ده‌ژین. زۆربه‌ی ڕۆماننوسان کۆمه‌ڵه مرۆڤێک بۆ ڕۆمانه‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن که جاران وایه ژماره‌یان له دوو یان سێ که‌س تێناپه‌ڕێت و به‌جۆرێکی وا هه‌ڵوکوتیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن که ده‌ڵێی ئه‌و مرۆڤانه له نێو (چوارچێوه‌ی ئاوێنه) دا ژیان به‌سر ده‌به‌ن. ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌ش کاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌یه به‌ڵام به‌دبه‌ختانه کاریگه‌رییه‌کی دروستکراوه. خه‌ڵک ته‌نیا له‌نێو چوار دیه‌واری بوونی خیاندا ژیان به‌سه‌ر نابه‌ن: خه‌ڵک له ژیانی خۆیاندا رۆڵی به‌رچاو ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه جاری وایه له ژیان یکه‌سانی تیرشدا گرنگه، گه‌رچی ره‌نگه له‌هه‌مان کتیشدا زۆر بچووک بن. بۆ نموونه کاتێک ئێوه ده‌چنه دوکانی سه‌رتاشێک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان کورد بکه‌نه‌وه، ئه‌وکاره بۆ ئێوه هێنده گرنگ نییه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وکاره‌تان خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بێت له ژایانی ئه‌و سه‌رتاشه‌دا. به‌ده‌رک کردن و ده‌ستنیشانکردنی هه‌موو چه‌مکه ئاماژه پێکراوه‌کانی ئه‌م خاڵه، به‌لزاک توانی له لایه‌نه جۆراو جۆره‌کانی ژیان وه‌کو: ئاڵۆزی و په‌رێسانی و ئارمانج و مه‌به‌سته پێچه‌وانه‌کانی و له‌و (هۆکاره) دوورانه که (سه‌لماندن) ی گرنگی وه‌به‌رهێنا، ڕۆڵێكی زه‌ین زیندوویی و شاگه‌شکه‌هێنه‌ر بداته خوێنه‌ر. من وای بۆ ده‌چم که ئو یه‌که‌مین رۆماننوس بوو که په‌ی به گرنگی (ئابووری) برد له ژیانی خه‌ڵکدا.
هه‌ڵبژاردنی ڕۆمانێک له‌نێو ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مانه‌یدا که ناسێنه‌ری به‌لزاک بێت کارێکی ئاسان نییه. ده‌توانین بڵێین که له‌هموو ڕۆمانه‌کانیدا به‌لانی که‌مه‌وه دوو یان سێ پاڵه‌وان هه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دهووچاری عه‌شقێکی (Passion) ساده‌و سه‌ره‌تاین، به‌هێزێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌ستیشان کراون. توانای به‌لزاک رێک له وێنه‌کێسانی دیمه‌نی ئه‌و جۆره کاره‌کته‌رانه‌دا بوو. به‌ڵام کاتێک که ده‌یویست دیمه‌نی پاڵه‌وانێک بکێشێت که خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی رۆحی و فیکری و ئه‌خلاقی ئاڵۆز بێت که‌متر سه‌رکه‌وتوو ده‌بوو. ده‌توانین ئه‌وه بڵێین که له ته‌واوی ڕۆمانه‌کانی به‌لزاکدا، چه‌ند دیمه‌نێکی زۆر به‌هێز و له زۆر به‌شیاندا، چیرۆکێکی سه‌رنجڕاکێش هه‌یه له من له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ڕۆمانی (بابه‌گۆریۆ) م هه‌ڵبژاردووه، ئه‌و چێرۆکه‌ی که ئه‌م کتێبه ده‌یگێڕێته‌وه به‌بێ پسانه‌وه دڵگیره. به‌لزاک له هێندێک رۆمانی خۆیدا درێژه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ی ده‌پچڕێنێ تا سه‌باره‌ت به جۆره‌ها بابه‌تی لاوه‌کی بدوێت. به‌ڵام (بابه‌گۆریۆ) به گشتی له‌م که‌موکوڕیه به‌دووره. به‌لزاک هه‌رکه وه‌کو سروشتی خۆشی واهه‌ڵکه‌وتبوو. لێده‌گه‌ڕا تا پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌کانی چۆنیه‌تی و بوونی خۆیان به قسه و کرادار ده‌ربخه‌ن و ڕوونبکه‌نه‌وه (بابه‌گۆریۆ) چاک داڕژاوه و دروستکراوه و دوو زنجیره چیرۆک، یانی فیداکاری پیره‌مێرد به‌رامبه‌ر به كچه سپڵه و پێ نه‌زانه‌کانی و کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی (راستینیاک_Rastignac) ی چاو برسی و له پله و پایه ، له‌پاریشێ قه‌رباڵخ و گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می خۆی به چۆرێکی ماقوڵ و پاساو هه‌ڵگر پیکه‌وه گرێدراون. (بابه‌گۆریۆ) له‌م رووه‌شه‌وه سه‌رنجڕاکێشه که له‌و ڕۆمانه‌دا بوو بۆ یه‌که‌مجار به‌لزاک که‌وته سه‌ر ئه‌وه بیره‌ی که ده‌سته‌یه‌ک کاره‌کته‌ر له چیۆکه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی بێنێته ناوه‌وه و ئه‌و کاره‌شی به‌ڕه‌وشێکی تایبه‌تی ئه‌نجام داوه. گرفتی کاره‌که لێڕه‌دایه که ده‌بێ نووسه‌ر کۆمه‌ڵه پاڵه‌وانێک بخوڵقێەی که حه‌زی خوێنه‌ر ببزوێنێت و ئه‌و حه‌زه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر بێت که خوێنه‌ر گه‌ره‌ک ی‌بێت هه‌روه‌کو چۆن ژیانیان به‌رده‌وامه، بشزانێت چیان به‌سه‌ر دێت. به‌لزاک له‌م ڕووه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی دره‌وشاوه‌ی به ده‌ستهیناوه.
من وا مه‌زه‌نده ده‌که‌م که به‌لزاک یه‌که‌م ڕۆماننووس بوو که بۆ (دیمه‌نی) چیرۆک سوودی له (پنسیۆن(1)Pension) ێک وه‌رگرت. ئیدی له‌و کاته به‌دواوه ئه‌و شێنه زۆرجار که‌ڵی لێوه‌رگیراوه. چونکه نووسه‌ر ده‌توانێت به‌بێ سه‌رهێشه کۆمه‌ڵێک کاره‌کته‌ر که گرتتاری باردودۆخی ناله‌بار و جۆراو جۆرن پێکه‌وه و له یه‌ک جێگادا کۆباکته‌وه و بیاننناسێنێت. به‌لام قه‌ت نه‌مدیتووه که ئه‌م شیوازه ئه‌و کاریگه‌رییه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر خوێنره‌وه هه‌بێت که له (بابه‌گۆریۆ)دا هه‌یه‌تی. به‌لزاک به‌ئارامی و له‌سه‌رخۆیی ده‌ستی به نووسینی ڕۆمانه‌کانی ده‌کرد. شیوازی کارکارنی وابوو که به وه‌سفکردنی وردی دیمه‌ناکنی چێرۆکه‌که ده‌ستی پێده‌کرد. پێده‌چێ که ئوه‌نده‌ی بۆ خۆی چێأی له‌وه‌سفه‌کانی وه‌رده‌گرت پتر له‌وه‌ی که خینه‌ر حه‌زی له بیستنی ده‌کات. ئه‌و قه‌ت ففێڕی ئه‌و هونه‌ره نه‌بوو که‌وئه‌ی پێویسته بگوترێ بیڵێ و ئه‌وه‌ی پێویست نییه نه‌یڵێێت. پاشان به خوینه‌ر ده‌ڵیت که سه‌روسه‌کوت و سروشتی کاره‌کته‌ری ڕۆمانه‌کانی چۆنه. بنه‌چه و نه‌ریت و بیروباوه‌ڕ و که‌موکوڕیه ئه‌خلاقییه‌کانیان چییه. ئه‌وجا له پاش هه‌مو ئه‌و باسکردن و ڕوونکردنه‌وانه چێرۆکه‌که‌ی ده‌ست پێده‌کات. به‌لزاک له ده‌لاقه‌ی به‌فیز و ده‌عییه‌ی خۆیه‌وه راوینویه‌تییه پاڵه‌وانه‌کانی هه‌ر بۆیه‌ش سروشتی بوونی ئه‌وان زۆر وه‌کو سروشتی ژیانی راسته‌قینه ناچێت.پاڵه‌وانه‌کانی هه‌ربۆیه‌ش سروشتی بوونی ئه‌وان زۆر وه‌کو سروشتی ژایانی راسته‌قینه ناچێت پاڵه‌وانه‌کانی وی به‌ره‌نگه سه‌ره‌تایی و تونده‌کان و وێنه‌یان کێشراوه و جاری وایه رازاندونیه‌وه و له خه‌ڵکی ئاسایی پتر مرۆڤ به شاگه‌شکه ده‌خه‌ن، به‌لام زیندوون و هه‌ناسه ده‌ده‌ن خوێنه‌ر بڕوا به زیندووبونیان ده‌کات. بابه‌گۆریۆ له ڕویه‌کی تریشه‌وه شیاوی سه‌رنجدانه چونکه له‌و کتێبه‌دا بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ یه‌کێک له گۆرج و گۆڵترین کاره‌کته‌ری ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه که به‌لزاک وێنه‌ی کێشاوه ئه‌ویش (ڤاوترین)ه . تاکو ئێشتا هه‌زار کاره‌کته‌ریان له‌سه‌ر (شیوه) ڤێترین دروستکردووه. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه کاته‌کته‌رێک دروست بکه‌ن که کاریگه‌رییه‌کی وا ڕوون و دڵگیری له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌بێت و بوونی له گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌دا هێنده شیاو بێت بۆ قبوڵكردن. ڤێترین مێشکێكی باشی هه‌یه و هێزی ئیراده‌و وزه‌یه‌کی زیندووی زۆری تێدایه. جێی خیه‌تی خوینه‌ر ئه‌وه بزانێت که به‌لزاک به چ لێهاتووییه‌ک توانیوویه‌تی ئه‌و نهێنیه شارواوه‌یه تاکۆتایی کتێبه‌که‌ی نه‌درکێنێت. هه‌روه‌ها توانییویه‌تی نیشانی خوینه‌ر بدات که ئه‌و پیاوه چ شتێكی له ده‌رووندا هه‌یه. ڤاوترین ئه‌هلی که‌یف و زه‌وقه و دڵاوایه و خوڵق و خۆی خۆشه و ئێوه‌نه‌ک هه‌ر ته‌نیا ستایشی ده‌که‌ن به‌ڵکو هاوده‌ردیشی له‌گه‌ڵدا ده‌نوێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤاوترین به جۆرێکی سه‌یر تۆقینه‌ره. ئێوه‌ش وه‌کو راستینیاک دڵتان ده‌یگریت، هه‌مان ئه‌و گه‌نجه نه‌جیب زاده‌یه‌ی که چاوی بڕیبووه په‌لوپایه ئه‌و کاته‌ی که هاتبوو بۆ پاریش تا له‌م دنیایه‌دا ڕێگای خۆی بکاته‌وه. به‌ڵام له کاتی گفتوگۆدا کردنیدا له‌گه‌ڵ ڤاوترین ئێوه‌ش ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه خه‌ریزه‌ییه هه‌ست پێده‌که‌ن که ڤاوترین هه‌ستی پێ‌کرد ڤایوترێن ڕه‌نگه به که‌ڵکی ئه‌کته‌ری (میلۆدراما(2) Melodrama) بێت، به‌ڵام دروستکراوێکی مه‌زنه. هه‌موو له‌و بڕوایه‌دان که به‌لزاک چاکی شت ده‌نووسی.
په‌راوێزه‌کان:
1-Pension – میوانخانه یان شوێنێکی تر که جێی حه‌وانوه‌ی خه‌ڵک بێت و خواردنیان بده‌نێ و کرێیه‌که‌ی مانگانه‌بێت.
2- Melodrama- جۆره نمایشێكی هه‌ست بزوێنه که به‌شادی کۆتایی پێ دێت
کتێب: ده ڕۆمانی گه‌وره‌ی جیهانی
نووسه‌ر: سۆمرست مۆم
وه‌رگێڕ: ئه‌سکه‌نده‌ر مه‌حمود کانی تووه‌یی
چاپ: ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی