Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

ئیتر هه‌ر هی منبه ….. کاردینا‌

Comments
by October 13, 2009 ئەدەب

 

ده‌ستێك بخه‌ سه‌ر سنگی ئاسمان…..
له‌ باوه‌شی مۆسیقایه‌كی سپیت ده‌گرم
لێره‌وه‌ من له‌سه‌ر ئه‌و دیوه‌ی ناخت بنوسه‌وه‌
كه‌ بۆنی ڕابڕدووی نه‌گرتووه‌…..
مه‌ترسه‌ كاتژمێر پڕده‌كه‌م له‌ سه‌وزاییه‌ ئه‌به‌دییه‌كانی به‌هه‌شت و
دره‌ختی پیاوه‌تیت دڵنیابوون ئه‌گرێته‌وه‌
(ئیتر هه‌ر هی منبه‌)……..
به‌قسه‌ی دوێنێی ڕقێ‌ مه‌كه‌ كه‌ خه‌مۆكی له‌ كراسه‌ جێماوه‌كانیشی ئه‌چۆڕێ‌
چیتر حوكمی سپێده‌یه‌كی سپی مه‌سپێره‌ به‌ ڕاڕایی
پڕم له‌ هه‌نگاوی زیندووبونه‌وه‌ ……..
حه‌قیقه‌ته‌ گوێ‌ گرتن له‌ ئێسته‌
حه‌قیقه‌ته‌ باوه‌شكردن به‌ نارنجیترین داواما
كه‌ وا له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ تامه‌زرۆكانی ئه‌م شه‌وه‌وه‌ چاوه‌ڕێته‌
دڵنیابوونت  له‌ دان پێدانانی گه‌ڵا ئه‌چێت
له‌به‌رده‌م نزای ته‌رزه‌ تامه‌زرۆكانی شه‌ودا
له‌ تێكه‌ڵبونی قاقاكانی به‌هه‌شت ئه‌چێت به‌ كاتژمێری دۆزه‌خ
پاڵكه‌وتنم له‌ باوه‌شی بڕیارێكتا كه‌ ته‌مه‌نناكانم ئه‌داته‌ به‌ر بارانی دڵنیابوون و
ده‌ستی ڕوبار ئه‌گرێت به‌ره‌و ئاسوده‌یی…….
(ئیتر هه‌ر هی منبه‌)……
ئه‌مشه‌و له‌ باوه‌شی ئه‌وشه‌وه‌دا ڕاكشاوم  كه‌ ته‌نانه‌ت نزاكانی_ با_ش ئه‌گاته‌ خودا
(ئیتر هه‌ر هی منبه‌)…..
فرمێسكه‌ ترساوه‌كانت هه‌ڵواسه‌ به‌ته‌ناف و ده‌رگا ژه‌نگاویه‌كانی ناو ماڵه‌ چۆڵه‌كه‌ی دوێنێیا و جێی بهێڵه‌ و
ده‌ستی نارنجیترین نزام بگره‌……..

كاردینا

Previous
Next

Leave a Reply