Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

ئیسناد جاشایه‌تیی تازه‌‌یه‌‌،ئه‌ی جاشه‌ کۆنه‌کان کێ په‌نایان ئه‌دات ؟….ئه‌میر قادر

Be First!
by February 3, 2009 گشتی

 ئیسناد جاشایه‌تیی تازه‌‌یه‌‌،ئه‌ی جاشه‌ کۆنه‌کان کێ په‌نایان ئه‌دات ؟
سه‌رنجێک له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم.
 
 ئه‌میر قادر –  هۆڵه‌ند
  
 hangau@gmail.com
 
 پێ به‌پێی توندبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا و له‌سه‌رپێ وه‌ستانی زیاتری حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌به‌غدا،هه‌ردوو لا له‌هه‌وڵی پێکهێنانی کێشه‌دان بۆیه‌کتری،حکومه‌تی مه‌رکه‌زی بۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و تریتۆریای ،ڕۆژانه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نامه‌رکه‌زیانه‌ی دی له‌وانه‌ هه‌رێمی کوردستان که‌م بکاته‌وه‌و هه‌رێم بێهێزبکات،ئه‌م جموجوڵه‌ قۆناغی جیاجیای به‌خۆوه‌بینی به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان که‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و کێشه‌ی نه‌وت وکێشه‌ی سه‌ربازی و سنووری هه‌رێم و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌ خانه‌قین و که‌رکوک و موسڵدا له‌هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا خۆیان ئه‌بینه‌وه‌،ئێستا که‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانیش هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و حکومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی و سنووری خۆی دیاربێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعوود بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی زۆر کۆبوونه‌وه‌ی کرد،له‌ناوچه‌کانی شه‌نگار و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری و هه‌ندێک له‌عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی ئه‌وده‌وروبه‌ره‌ش له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا به‌شداربوون.
 خاڵیک که‌ جێگه‌ی ئه‌م باسه‌ی منه‌ ئه‌م چه‌ند قسه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتی دیموکرات مه‌سعود بارزانیه‌
 – سه‌رۆك بارزانی پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى ئیسنادى له‌ ناو هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ توندى ره‌ت كرده‌وه‌ و به‌ نوێكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى جاشایه‌تى له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس چواند، له‌یه‌کێک له‌دیداره‌کانی تردا به‌م جۆره‌ باس ده‌کات (ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ ئیسنادان وه‌ک ئه‌وجاشانه‌‌ وان که‌ به‌شداری ئه‌نفال بوون).
 
 ئیسناد ئه‌و هێزه‌ کاسبکارانه‌ن که‌ له‌ده‌ورانی به‌عسدا شاخه‌کانی کودستان و ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانیان به‌ قۆنته‌رات بۆ ڕژێمی به‌عس پاکده‌کرده‌وه‌،ئه‌و هێزانه‌ن که‌ کێ پاره‌ی زیادیان پیبدات کاری شه‌ڕڤانی بۆئه‌وده‌که‌ن،ڕاستیه‌که‌ی به‌شی زۆریان هه‌رئه‌وانه‌ن که‌ له‌ساڵانی هه‌شتادا مه‌فره‌زه‌ خاسه‌و فه‌وجی خه‌فیفه‌بوون،حکومه‌تی مالکیش بۆ فشارهێنان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م هێزانه‌ ئاماده‌ئه‌کاته‌وه‌،به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م جاشه‌ (کۆن و تازانه‌) هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی داڵده‌ی نه‌دابوون به‌ڵکو ئه‌وه‌ یه‌کێتی و پارتی بوون که‌ ئه‌وانیان ئه‌پاراست و دیوه‌خانه‌کانیان بۆ ئه‌ڕازاندنه‌وه‌ و له‌ ده‌ستی دادگا و خه‌ڵک ئه‌یان پاراستن،
 ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌به‌شێک له‌وانه‌ی که‌مه‌یلی حکومه‌تی مالکیان هه‌یه‌و مه‌رکه‌زیان لاگرنگه‌و باش سه‌رله‌م کاسبی شه‌ڕڤانی و بازرگانی خوێنه‌ده‌رئه‌که‌ن و ده‌زانن که‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی قاسه‌ی پاره‌که‌ی سه‌نگین تره‌ مه‌یلی ئیسنادبوونیان هه‌یه‌.
 
 من قسه‌یه‌کم له‌سه‌ر خراپی و تاوانباری ئه‌مانه‌ نیه‌ له‌ 7ساڵی رابردووشدا ڕه‌نگه‌ که‌س وه‌ک من هه‌م له‌ناو ڕێکخراوی چاکداو له‌کۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کاندا هێنده‌ی من ته‌ئکیدی له‌سه‌ ئه‌م داخوازیه‌ نه‌کردبێته‌وه‌ -تاوانبارانی ئه‌نفال و جینۆساید ئه‌بێت له‌دادگادا تۆمه‌ته‌کانیان ساغ بکرێنه‌وه‌- له‌سۆنگه‌ی ئه‌م داخوازیه‌وه‌ که‌م جاربووه‌ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی یه‌خه‌یان پینه‌گرتبین و باسی ئه‌وه‌یان نه‌کردبێت که‌ یه‌کێتی و پارتی له‌م تاوانبارانه‌ خۆش بوون،هه‌میشه‌ ووتوومه‌ و ئێستاش ته‌ئکیدی بکه‌مه‌وه‌ خراپ نیه‌،مافی گشتی و مافی تاکی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت دادگا و تریبۆنێکی قانوونی ساغی بکاته‌وه‌،نه‌ک دوو حیزب،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لام گرنگه‌ خاڵێک باسبکرێت ته‌نها دادگایه‌ک که‌باشتروایه‌ به‌ یاسای مۆدێرن کاربکات و سزای سێداره‌و کوشتنی لادابێت له‌به‌نده‌کانیدا ده‌توانێت گرێکوێره‌ی تۆمه‌تبار و قوربانی و خاوه‌ن ماف ساغ بکاته‌وه‌،ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ بۆسه‌دساڵی تیریش له‌م گێژاوه‌دا ئه‌ژین،نازانین (تۆمه‌تبارین یان قوربانین،باشین یان جاشین) و هه‌میشه‌ ده‌ستبردنه‌وه‌ بۆ تاوان وجاشایه‌تی و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی مافی که‌سانی ترمان له‌گه‌ڵدا ئه‌مێنێته‌وه‌،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک قسه‌یه‌ک له‌سه‌ربنبڕی تاوانی جاشایه‌تی ئه‌کات،دوو فاقیه‌کی گه‌وره‌یه‌ که‌ئه‌و هه‌موو کۆنه‌جاش و ته‌واری و مه‌فره‌زه‌خاسانه‌ی له‌ حیزب و حکومه‌ته‌که‌یدا راگرتوو‌ه‌ و خه‌ڵکی غه‌درلێکراوو ئه‌نفالکراویش له‌ خراپترین بارودۆخدان.
 
 سه‌رۆکی هه‌رێم زۆرباش ئاگاداری لیستی تاوانباران هه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌و جاشانه‌ی که‌ لیسته‌کانیان له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵکن به‌ڵکو مه‌له‌فداره‌کانی ناوحیزبه‌کانیش له‌ ساڵی پاره‌وه‌ مه‌له‌فه‌کانیان لای ئێوه‌یه‌و له‌به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکدا جه‌نابتان له‌میدیاکاندا ڕاتان گه‌یاند که‌لیژنه‌ی بۆپێکدیت و لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌کرێت،به‌ڵام وه‌ک سه‌رجه‌م لیژنه‌کانی تر هه‌رقسه‌ی سه‌رشاشه‌کانی میدیاکان بوو و ئه‌وانه‌ ئێستا له‌حیزبی ئێوه‌و یه‌کێتیشدا به‌ گوڵبارانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کانی ناو حیزبه‌کانی خۆشتاندا پۆستی گه‌وره‌تریان پێدرا،عه‌نتیکه‌ تریش له‌مه‌ حیزبی شویعی کوردستانیش له‌به‌رانبه‌ر مه‌له‌ف داره‌کانی ناوخۆیدا که‌به‌حیزبی شه‌هیدان وفه‌هد ناسرابوو له‌ ئێوه‌ کۆڵه‌وارتربوو فایلداره‌کانی ناوخۆیان کردنه‌وه‌ به‌که‌ڵه‌گای ناو حیزب.
 
 ئیسناده‌کان خراپن به‌ڵام مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو جاشانه‌ی ڕیزه‌کانی ئێوه و ناو حکومه‌ت فه‌رقیان چیه‌،ئایا جاشایه‌تی ته‌نها قسه‌ی حه‌ماسیه‌و هیچ مانایه‌کی واقعی نیه‌،ده‌تانه‌وێت به‌م هێزه‌کرمێ وخیانه‌تکاره‌وه‌ به‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی بگرن،یان ئه‌مه‌ش هه‌ر قسه‌یه‌که‌ بۆمیدیاکان وله‌داهاتوودا بڵین هه‌ر ئه‌ونده‌مان بۆکرا،ڕاستیه‌که‌ی من ئه‌و گرێیه‌م بۆناکرێته‌وه‌ بۆ جاشێک و قوه‌ت خاسه‌یه‌ک و مه‌فره‌زه‌ته‌واریه‌ک ڕێزیان زیاتره‌ له‌م حیزبانه‌ی ئێوه‌دا،بۆ هه‌میشه‌ هێزو که‌سایه‌تیه‌ به‌عسیه‌کان له‌ناو ئێوه‌دا ئه‌مێنه‌وه‌و کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌و کوڕه‌ئه‌نافالکراوه‌کان سه‌ریان هه‌ڵده‌گرن و ئه‌بن به‌ده‌نگی هیچ؟!
 ئێشتا ڕه‌نگه‌ خراپنه‌بێت بپرسین لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌مه‌له‌فی تاوانبارانی ئه‌نفال و جینۆساید چی لێهات ؟لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ مافی ئه‌نفالکراوه‌کان چی ڵێهات؟لیژنه‌ی به‌دواداچوونی مه‌له‌فه‌کان چی لێهات؟ سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌ردی‌ حیزبه‌که‌ی ئێوه‌ که‌ ئیوه‌سه‌رۆکی ئه‌وحیزبه‌ن به‌قسه‌ی په‌رله‌مانتاری حیزبه‌که‌ی خۆتان پاره‌یان کردووه‌ به‌ هه‌دیه‌ بۆقادسیه‌ و بۆئه‌نفال و به‌یعه‌تی سه‌دامیان کردووه‌؟ بۆله‌سه‌رکارلانه‌برا؟ بۆلێنه‌گه‌ران عه‌باسی بایزی باڵو بچێته‌ دادگاو پشتیوانیتان لێکرد،بۆ ئه‌نوه‌ربگی بێتواته‌و که‌س و کارو هاوکاسه‌کانی ته‌حسین شاوه‌یسی تاوانبار له‌سه‌رسفره‌ی شه‌خسی ئێوه‌‌‌‌‌‌ ڕیزیان لیده‌گیرێت ؟!
 
 حکومه‌تی هه‌ڕیم ده‌بیت بۆخه‌ڵکی پیشان بدات به‌سه‌رۆک وپه‌رله‌مانیه‌وه‌ که‌ ئایا حکومه‌تی خه‌ڵکی کوردستانه‌ یان حکومه‌تی مشتێک سه‌رمایه‌دار و به‌گزاده‌و کۆنه‌جاش وبه‌عسیه‌؟ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ دوا تاقیکردنه‌وه‌بێت که‌حکومه‌ت وحیزباکانی خۆیانی تێدا ساغبکه‌نه‌وه‌،به‌ده‌رله‌مه‌ پێموایه‌ شه‌ڕی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالکیدا یان حکومه‌تی داهاتووی مه‌رکه‌زدا له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وتی زیاتره‌ بۆخۆتان و حیزبه‌که‌کانتان،نه‌ک شه‌ڕی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان،خۆتازه‌ ئه‌وکاته‌ش که‌ پایه‌کانی حکومه‌تی عێراقتان دامه‌زرانده‌وه‌ پرستان به‌ڕای خه‌ڵک نه‌کرد،کورسیه‌کانی ده‌سه‌لات و پۆستی مه‌رکه‌ز گرنگتربوو له‌وهه‌موو خوێنه‌ی که‌ڕژاوه‌،ئێستا چۆن ئه‌تانه‌وێت به‌ قسه‌ی حه‌ماسی میدیاکان خه‌ڵک بۆشه‌ڕی کۆنه‌جاشه‌کانی لای خۆتان و تازه‌جاشه‌کانی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی‌‌ هه‌ڵخڕینن،ده‌زانم خه‌ڵکی کوردستان کورت بینن،به‌ڵام هێنده‌ش کورتبین نین ئه‌گه‌ر هیچ په‌رچه‌کردارێک نه‌بینن خۆیان بۆئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌لات و کورسیه‌ به‌کوشتبده‌ن.
 
 تاباسی ئه‌وه‌نه‌که‌ن که‌به‌بێ به‌ڵگه‌ قسه‌ئه‌که‌م فه‌رموون ئه‌م سێ لینکه‌ سه‌یربکه‌ن.
 1- سه‌رۆك بارزانی پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى ئیسنادى له‌ ناو هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ توندى ره‌ت كرده‌وه‌ و به‌ نوێكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى جاشایه‌تى له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا چواند سه‌رچاوه‌ کوردستان تیڤی.
 http://www.kurdistantv.net/Default1.aspx?page=articles_slide_show&c=slideshow&id=2742
 
 2-
  -لیستی مشتێک له‌ جاش و هیزه‌تایبه‌ته‌کانی به‌شداری ئه‌نفال که‌ناوه‌ندی چاک بڵاوی کردۆته‌وه‌به‌سه‌ردێڕی – شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و موسته‌شاره‌ به‌شداربووه‌کان،بۆسه‌رجه‌می لیسته‌که‌ لێره‌کلیک بکه‌
 http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1947&Itemid=37
 3-
 سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی‌ قه‌ره‌بووی‌ زه‌ره‌ر لێكه‌وتوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌‌و داوا ده‌كات زه‌وی‌ بدرێت به‌هه‌ریه‌ك له‌ (ته‌حسین شاوه‌یس‌و خدری‌ ره‌شید به‌حری‌) كۆنه‌ موسته‌شاری‌ رژێم‌‌
 http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1936&Itemid=37
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply