Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ئێران بە سوپاى مەهدى شەڕى عێراقو ئەمریكا دەكات

ئێران بە سوپاى مەهدى شەڕى عێراقو ئەمریكا دەكات

Closed
by April 6, 2008 گشتی

  ئومێد مەحمود ……
 
 دوو هەفتەى تەواوە شەڕ لەنێوان سوپاى مەهدىو پۆلیسو سوپاى عێراقو ئەمریكا ، وێڕاى رێككەوتنى ئاگربەستو بانگەوازى فەرماندەى سوپاى مەهدى (موقتەدا سەدر)، شەڕ لەشارەكانى باشوورى عێراق بەتایبەتى شارى بەسرە هەر بەردەوامەو بەسەدان كەس كوژراوو بریندار بوونەو ئەو شارە توشى مەرگەسات بووە.
 شارى بەسرە تەنها دەروازەى دەریایى عێراقو گەورەترین دووەم شارى عێراق، هەروەها سەرچاوەى 90% یەدەكى نەوتە، وێڕاى سىَ كێڵگەى گەورەی نەوت كە تواناى بەرهەمهێنانى دوو ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانەیەو لەم ماوەیەى رابردوودا دۆزراونەتەوە، ئەوانیش كێڵگەكانى (مەجنونو كێڵگەى رۆژئاواى قوڕنەو كێڵگەى روبارى بن عمر)ن.
 ئێمە لە ژمارەى رابردووى (هەواڵ)دا لە راپۆرتە هەواڵێكو وتارى هەفتەدا  تیشكمان خستە سەر ئامانجو مەبەستەكانى ئەم شەڕەو رۆڵى نێگەتیڤانەى كۆمارى ئیسلامى ئێران لەم نێوەدا، ئەویش بە كۆمەككردنى لۆجیستىو پاڵپشتكردنى چەكدارانى سوپاى مەهدى، تەنانەت هەندێك سەرچاوە لە شارى بەسرەدا باس لەوە دەكەن كە چەكدارانى سوپاى پاسداران لەو شەڕانەدا باشداربوونەو فەرماندەیی زۆربەى شەڕەكان لەژێر چاودێرىو فەرماندەیى ئەفسەرانى سوپاى پاسداران ئەنجامدراوە..
 هەرچەندە لایەنە بەرپرسەكانى ئێران ئەم تۆمەتانە رەتدەكەنەوە، بەڵام هەر خودى بڕیارى ئاگربەستى شەڕەكە كە لە خاكى ئێراندا مۆركرا لەنێوان وەفدى عێراق كە لە چەند پەرلەمانتارێكى شیعە پێكهاتبوون لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەوە نیشان دەدەن كە ئێران سەنتەرو قورساییەكى زۆرى لەسەر رەوتى سەدر هەیە.
 (حەیدەر عەبادى) ئەندامى حزبى دەعوەو پارلەمانتارى عێراقى لیستى (الائتلاف) بۆ ئاژانسى (CNN  ( ى ئاشكرا كرد كە:"رۆڵى بەرپرسە ئێرانیەكان لە گفتوگۆكاندا هەبووە كە بوە مایەى ئارامگیریی"
 هەر بەپێى سەرچاوەیەكى نزیك لە گفتوگۆكان بە ئاژانسى (CNN)نان راگەیاندوە كە ئێران توانیویەتى قەناعەت بە سەدر بكات بۆ بەردەوامبونى كاركردن لەگەڵ حكومەتى مالكیدا.
 هەروەها بە دانپێدانانى یەكێك لەسەركردە دیارەكانى سوپاى مەهدى (محەمەد نەجەفى) كەلەلایەن موقتەدا سەدرەوە لەو رەوتە وەدەرنراوە: "ئەمڕۆ سوپاى مەهدى .. بێگومان سوپایەكى ئێرانیەو سەركردایەتیەكەیشى بەدەست ئەفسەرانى موخابەراتى ئێرانیەوەیە(ئیتلاعات)، كۆمەكو مەشقیان لەناوەوەو دەرەوەى عێراقدا لەلایەن ئیتلاعاتەوەیە…  ناوبراو لەدرێژەى قسەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە دواى ئەوەى موقتەدا هەستى بە پەراوێزكردن كرد، خۆى خستە ژێر عەباى ئێرانەوە.
 نەجەفى دەڵىَ:ئێستا سوپاى مەهدى مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار بەرامبەر بەوەى ببێتە ماشەى دەستى ئێران وەردەگرىَ..
 هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەفسەرێكى پلە بەرزى سوپاى عێراقى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆَنەكانى بەغدا بە سایتى (ملف پریس)ى راگەیاند كە:" توانیویانە ئەو گروپە دەستگیر بكەن كە موشەكبارنى ناوچەى سەوزى دەكرد"، هەر ئەو ئەفسەرە كە نەیویستوە ناوى ئاشكرا بكرێت، ئەوەى ئاشكراكردووە ئەو گروپە بە فەرماندەیى كەسێك بەناوى (حجى مهدی) لە ئێران مەشقو راهێنانى لەسەر چەكە پێشكەوتوەكان پێكراوە، هەروەها ئەو موشەكو گوللە تۆپانەى كە بەكارهاتون هەر هەموو دروستكراوى ئێرانین.
 دەزگا ئیستیخباراتیە ئەمریكیەكان هەموو كات جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئێران دەستى باڵاى لە ناردنى چەكو تەقەمەنى بەمەبەستى كاولكارى لەعێراقدا هەیە. ئەو سەرچاوانە دەڵێن : مانگانە قەبارەى ئەو چەكو تەقەمەنیانەى كەلە ئێرانەوە دزەیان پێدەكرىَ بۆ عێراق، بەشى پێنج ساڵ لەتوندو تیژى دەكات..
 لەكاتێكدا ئێران بەناوى یارمەتىو پشتگرتنى شیعەو بەرەنگارى داگیركارى لە عێراقدا ئەو كۆمەكو یارمەتیانە پێشكەش بە سوپاى مەهدىو هەندێكى تر لە گروپو لایەنە شیعییە خاوەن میلیشیاكان دەكات، لەهەمان كاتیشدا بەپێى هەندىَ سەرچاوەى دەزگا ئیستخباراتىو ناوخۆییەكانى عێراقو ئەمریكا ، كۆمەكو یارمەتى پێشكەش بە (قاعیدە)ش دەكات، لەمبارەیەوە سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە دەڵىَ:"ئێران چەكو تەقەمەنى دەداتە میلیشیاكانو قاعیدەش .."
 (عەبدوڵڵا ئەنسارى)ى یەكێك لەئەندامە بەرزەكانى (دولە العراق الاسلامیە)ى سەربە قاعیدە لەشارى رومادى بەم شێوەیە وەسفى پەیوەندى نێوان ئێرانو رێكخراوى قاعیدە دەكات:"ئەوە تەنها ئاڵوگۆڕى بەرژەوەندییەكانە، ئێران چەك رەوانەى عێراق دەكات بەمەبەستى بێزاركردنو زیانپێگەیاندنى ئەمریكیەكان، بەلایشیەوە گرنگ نیە دەگاتە دەستى كىَ، مادام لەژێر پێى ئەمریكیەكاندا دەتەقێتەوە، ئێمەش هیچ چەكێك رەت ناكەینەوە جا ئەگەر لەلایەن ئێرانەوە ، یان كەسانى ترەوە بێت.."
 كەواتە ئێران مەبەستى نە ژیان موسڵمانانو ئایندەى ئیسلامو نە شیعەى عێراقو دونیاشە وەك خۆى بانگەشەى بۆ دەكات.. چونكە لەعێراقدا ئەو كەسانەى دەكوژرێن زۆربەى هەرە زۆریان ئیسلامو تەنانەت شیعە مەزهەبیشن، كورد وتەنیش (با بىَو باران بێت لە بەفر كەم دەكات)..
 ئێران چ لە كوردستان لە رێگاى گروپى ئەنسار ئیسلامو چ لە باشوور لەرێگاى سوپاى مەهدىو میلیشیاكانى ترەوە، هەوڵدەدات پێگەو دەسەڵاتى لە عێراقدا فراوان بكات، گەیشتن بەدەسەڵاتیش لە عیراقدا بەواتاى دەستبەسەرداگرتنى دەسەڵاتى رۆژهەڵاتى ناوینو كەنداوى عەرەبیە.
 باجى سیاسەتى شەڕانگێزىو توندڕەوانەى باڵى ئیسلامیە توندڕەوەكانیش نەك هەر خەڵكى عێراق بە تەنها بەڵكو خەڵكی ئێرانیش رۆژانە دەیژمێرن.. موسافیرى ئێرانى لە وڵاتە ئەوروپیەكاندا گومانلێكراوترین موسافیرى جیهانە نەك لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە بەڵكو لەبەرامبەر تاكى ئەوروپیشدا. هەر لەئەنجامى ئەو سیاسەتەوە ئێران بووەتە چەقى ململانىَ نێودەوڵەتیەكانو سەپاندنى گەمارۆ ئابوریە نێودەوڵەتیەكانو ئەمریكاو زیاتر برسی كردنو ماڵوێرانى گەلانى ئێران.    
  
 
omeedmahmood@yahoo.com
 
             
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.