Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

ئێستا بیخۆین جا بیكوتین….سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Be First!
by April 22, 2009 گشتی

ئێستا بیخۆین جا بیكوتین
یان
بیكوتین جا بیخۆین
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

كێشه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كێ‌ ده‌خوا و كێ‌ ده‌كوترێت ، چونكه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌خۆن و ده‌كوتن ، كه‌سانێكیش هه‌ن هه‌ر ده‌كوترێن ، گرفته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو جارێكیش چ له‌ شۆڕشدا و چ له‌ شۆڕشی دوای شۆڕشدا هه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌خۆن و ده‌كوتن كه‌ پێشتریش هه‌ر خۆیان بوونه‌ ، كه‌مجار هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ قۆناغێكدا كوتراون ، له‌ قۆناغێكی دیكه‌دا بكوتن .
پیاو ئاگای له‌خۆی نه‌بێت رۆژێ‌ چه‌ندین جار ده‌كڕی و ده‌فرۆشرێت جارێك به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ و چاكسازی و جارێكیش به‌ لیستی جیاواز ، له‌ كۆتایشدا هه‌رخوا بۆخۆی ده‌زانێت له‌ كامه‌ بازاڕی ده‌بیندرێته‌وه‌ ، هێشتا ریفۆرمه‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ما به‌عده‌ ئه‌لڕیفۆرم ده‌كرێ‌ ، مه‌سه‌له‌كی كوردیش هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌ ، ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌هۆله‌كه‌ی ده‌كوتن هه‌مووی لۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌ وێ‌ ده‌ستی نه‌كه‌وتوه‌ لێره‌ ده‌ستی كه‌وێت ، به‌ڵام تا ئه‌و له‌ دهۆل كوتانه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ هیچ نه‌ماوه‌ تا بیخوات ، بۆیه‌ پیاو بیخوات جا بیكوتێت باشتره‌ ، نه‌ك بیكوتێت جا بیخوات ، ئه‌وه‌تا كابرای مه‌بده‌ئی دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌كه‌ی ئه‌وبه‌ری هیچی به‌ هیچ نه‌كرد و ئه‌و دهۆڵه‌ی له‌وێی كوتا هیچی لێشین نه‌بوو ، به‌ یه‌ك چركه‌ی گه‌یشته‌  كۆنگره‌كه‌ی  ئه‌مبه‌ره‌ی و له‌سه‌ر خێران  نه‌ك هه‌ر لێی شین بوو به‌ڵكو به‌ریشدا  ، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر ئاساییه‌ و هیچ عه‌یبی تێدا نییه‌ ، ئه‌وێ‌ نا ئه‌وێ‌  ، سه‌ره‌نجام هه‌موو رێگاكان ده‌چه‌نه‌وه‌ بانه‌ ، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌وێ‌ به‌سواری پشتی كیسه‌ڵی بێت و ئه‌ویده‌كه‌ش به‌ سواری پشتی حوشتری و  ئه‌وه‌یدیكه‌ش به‌سواری پشتی یه‌كدی ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ هه‌موو جیاوازییه‌كه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌كه‌ین و ، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ساواره‌كه‌ی بكوتین .
بۆ ئه‌و ساوار كوتانه‌ش پێویستمان به‌ هه‌موو جۆره‌ ریفۆرمخوازێك هه‌یه‌ ، به‌ گه‌نج و مامناوه‌ندی و به‌ ئه‌زموون  و ، ئه‌وانه‌ش كه‌ عه‌زالاتیان هه‌یه‌ و روحی مقاوه‌مه‌ت و گیانفیدایان تێدایه‌ ، پاڵه‌وانیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌رده‌وام بكوتێت و كۆڵنه‌دات ، چونكه‌ ئێستا بۆ هه‌نده‌كان خێر له‌و سیاسه‌تی دهۆڵ كوتانه‌یدا ، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ‌ خێر له‌ ماستاویدا بووبێت ئه‌وه‌ ئێستا له‌ دهۆڵ كوتانیدایه‌ ، ئه‌گه‌ر پێشتر باو باوی زۆڕنای بووبێ‌ ، ئه‌وه‌ ئێستا باو باوی دهۆڵ كوتانه‌ ، ئه‌گه‌ر پێشتر پیاو له‌و سیاسه‌ت و هونه‌ره‌ی زۆڕنا لێدان و ماستاو ساردكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێ‌ و هیچی به‌هیچ نه‌كردبێ‌ و دووحانه‌ی پێنه‌بڕابێت ، ئه‌وه‌ بێشك له‌و دهۆڵكوتانه‌ی خوا ده‌رگایه‌كی خێری به‌سه‌ردا ده‌كاته‌وه‌ .
 

 
 

Previous
Next

Leave a Reply