Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

ئێستا و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوون

Be First!
by March 28, 2012 گشتی

          قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وله‌تی كوردی بۆته‌ قسه‌ی شار واتا له‌ قسه‌ی سیاسه‌كان هاتۆته‌ خوار, شه‌قام قسه‌ی خۆی هه‌یه‌ , تاكی كورد خه‌ونی له‌ مێژینه‌یه‌تی نه‌ك خه‌ونی شاعیرێك (سه‌ركرده‌یه‌ك وته‌نی) ,چونكی تاكی كورد په‌روه‌رده‌ و به‌ جۆش بووه‌ و به‌گڕه‌ بۆ كوردستان ,كوردستانی ده‌وله‌ت . ئه‌وه‌ی ماهیه‌تی ئه‌و وتاره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ به‌ واقیعی بكه‌ین ؟ یاخود گه‌ره‌كیه‌تی هێشتاش بیلاوێنینه‌وه‌ و خه‌به‌ری نه‌كه‌ینه‌وه‌ ,چاوه‌رێ‌ ئه‌لقه‌ی كۆتایی كه‌ین, با بزانین به‌ چی ده‌گات !!!
    ده‌وڵه‌تی كوردی یا ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ پاش به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی باشووری سودان گه‌شایه‌وه‌ به‌جۆریك ده‌نگه‌كان به‌هێزتر و هاواره‌كان گه‌وره‌تر و هه‌وڵه‌كان گه‌شتر ده‌رده‌كه‌وتن ,وه‌لێ‌ له‌ واقیع هیچم نه‌بینی ! هه‌موو هه‌ولێك پێویستی به‌ پرۆسه‌ی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو هه‌یه‌, گه‌ر نه‌زانی ئه‌م رێگایه‌ به‌ره‌و كوێت ده‌بات چونی هه‌ڵه‌یه‌ , كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی ئاوا ده‌رئه‌نجامێكی باش به‌ده‌سته‌وه‌ نادات , كوردستان گه‌ره‌كیه‌تی به‌ر له‌ ده‌وله‌ت ژێرخان و سه‌رخانی  تۆكمه‌تر و به‌هێزتر بكرێت , گه‌ر نا ده‌وڵه‌تی بێ‌ ئابوری , بێ‌ ئاسایش و ئارامی چ سه‌رمایه‌كی بۆ خه‌لكه‌كه‌ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت , به‌مانایه‌كی تر گه‌ر ده‌وله‌تێك به‌ هه‌مان  هۆكار و كه‌رسته‌كانی كۆماری كوردستان دروست بكه‌ین , خوا نه‌كرده‌ هه‌مان ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت . بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ ده‌وڵه‌تی كورد كار بۆ به‌هێزی و تۆكمه‌تركردنی ئابووری و ئاسایشی كوردستان  بكرێت , به‌جۆرێك گه‌ر ئاسایشی خۆراكیمان له‌رووی ( چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی) به‌هێز نه‌بێت , هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئابلوقه‌ی ئابووری نێو ده‌وڵه‌تی دراوسێكانمان ئه‌م خه‌ون وحه‌ز و ئیراده‌مان  به‌تاڵ ده‌كه‌ن .
       ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ ژێر ڕه‌حمه‌ت و قه‌هری گه‌نده‌ڵی رێده‌كات گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت , ئه‌وه‌ چرای به‌ختمان ڕوو له‌ كوژانه‌وه‌ ده‌كات  , به‌جۆرێك گه‌ر رێگری لێ‌ نه‌كه‌ین ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و  ئیراده‌ی كه‌ لای هاوڵاتی و سیاسیه‌كان گه‌ڵاله‌ بووه‌ , چونكی تاكی گه‌نده‌ڵ هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ داپۆشین و به‌رده‌وامبوون له‌ گه‌نده‌ڵی ته‌نانه‌ت خیانه‌تی نیشتمانی كه‌ گه‌نده‌ڵی جۆره‌كه‌ له‌م خیانه‌ته‌ , هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ناعه‌داله‌تی دروست ده‌كات ,ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ش به‌ره‌ و یاخی بوون و خیانه‌ت تاكه‌كان ئاراسته‌ ده‌كات , كه‌وایه‌ كار بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌لی ئه‌وله‌ویه‌تی به‌ ده‌وله‌ت بوونه‌ .به‌ شێوه‌یه‌ك گه‌ر سیاسیه‌كان ئه‌و بره‌ پارانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی دروست كردنی ڤێلاكانیان ته‌رخان كردووه‌ , بۆ پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون ته‌رخانیان بكردابا ,  ئه‌وه‌ ئێستا (كوردستانی ده‌وله‌ت) جوانترین واقیع بوو ..
   ته‌بایی نیشتمانی و هاو هه‌ڵوێستی حزبه‌ كوردستانیه‌كان پێوسترین كارێكه‌ بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ , چونكی تا ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی و هاوهه‌ماهه‌نگی نه‌بێت ناتوانین دژی به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و هه‌وڵه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌كان بوه‌ستین .
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و  خالانه‌ی باسمان كرد , خاڵی پرشنگدار تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بارو دۆخه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی گردۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بارو دۆخی سوریا كاریگه‌ری راسته‌و خۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری به‌ده‌وڵه‌ت بوون , به‌جۆربَك تا بارو دۆخه‌كه‌ یه‌ك لای نه‌بێته‌وه‌ كاتی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندن له‌بار نیه‌ و هه‌م هۆكاری ناوه‌ خۆو و هه‌م هۆكاری ده‌ره‌كی , ئیستای  باری ناوه‌خۆی كوردستان  و سوریای ناله‌بار و توركیاو ئێرانی دژ و عیراقی پر له‌ كێشه‌  , مراوه‌غه‌ كردنی ئه‌م هه‌مووه‌ بارو دۆخه‌  ئه‌سته‌مه‌ . با بیركه‌ینه‌وه‌ به‌ر له‌ هه‌نگاو شانه‌ی هه‌نگه‌كان تێك نه‌ده‌ین به‌ر له‌ كردار قسه‌كان به‌تال نه‌كه‌ین .

 

  هۆگرعومه‌ر

Previous
Next

Leave a Reply