Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

ئێمه‌ كوردایه‌تی بكه‌ین یا عێراقچیه‌تی….كامه‌ران ئیراهیم

Be First!
by April 16, 2009 گشتی

ئێمه‌ كوردایه‌تی بكه‌ین یا عێراقچیه‌تی
كامه‌ران ئیراهیم

ئه‌وه‌ی كوردكردی بۆئازادكردنی عێراق هه‌رگیز عه‌ره‌ب و شیعه‌و سونه‌ نه‌یان كرد،ئه‌وهێزه‌ی كه‌كارتی فشارو دیكۆمێنت و چه‌ندین كاری زیندو شاید حاڵیان خسته‌ به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانی دژی نه‌یارو دوژمنی سه‌ركیان كه‌ سه‌دام حسێن و حیزب و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بێگومان گه‌لی كوردبوو .من ناڵیم معارزه‌كانی عێراقی به‌گشتی ده‌وریان نه‌بوو به‌لام به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوو كه‌ كه‌كورد ئه‌نجامی دا.دیاره‌به‌رهه‌می ئه‌مه‌دروست كردنی عێراقێكی یه‌كگرتووی ی فیدراڵی ئه‌مڕۆی لێ‌ كه‌وته‌وه‌.كه‌ پێك هێنانی له‌ به‌ڕیوه‌بردن بریاردان تاراده‌یه‌ك وه‌ك یه‌كه‌ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م نه‌گونجان و وه‌زرۆجار ئیعتراف نه‌كردنی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ كارو بریاره‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت نوری ئه‌لمالیكی .كه‌بێگومان ئه‌مه‌ زۆرجار زیانی لێ‌ كه‌وتۆته‌وه‌و هه‌تاكو وابَیت ئه‌م زیانه‌ هه‌رده‌مێنێ‌ ،من هۆكاری یه‌كه‌می ده‌گێرمه‌وه‌ بۆخودی سیاسی و كاربه‌ده‌ستانی كورد چ له‌نێو حكومه‌تی عێراقه‌ چ له‌نێو حكومه‌تی هه‌رێما،چونكه‌ زۆرسه‌یره‌ زۆره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان و هه‌تاوه‌زیرهه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی توند هێرش ده‌كاته‌ سه‌رحكومه‌تی مركه‌زی و كاره‌كانی به‌ناراست و خراپ وه‌سف ده‌كات كه‌له‌راستی دا نازانێت بۆخۆی به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كێشانه‌یه‌.چونكه‌ تۆ له‌حكومه‌تێكدابیت نابێت به‌خراپیشی وه‌سف بكه‌ی ئه‌گه‌رناتۆده‌توانی لێ‌ ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌.به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وانیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵین ده‌بێت حكوموتی هه‌رێمی خۆشمان هه‌بێت وحكومه‌تی عێراقیش،واتا خورماش ده‌بێت بخۆین و مێوژیش كه‌ڕه‌نگه‌ ته‌نها له‌ به‌هێزكردنی یه‌كیان سه‌ركه‌وین.ئه‌مه‌ زرۆشتی له‌ده‌ست داوین چونكه‌ ئێمه‌ پێش هه‌مووشتێك سه‌ره‌تاله‌ ناسنامه‌كانمان نووسراوه‌ جمهوریه‌ العراق وه‌زاره‌ الداخلیه‌ دیاره‌ كه‌ده‌ڵێن ئێمه‌ عێراقمان ناوێت و سه‌ربه‌خۆین ده‌بێت ئه‌م ناوه‌ بگۆرین،ئه‌مه‌له‌لایه‌ك لایه‌كی تر كورد له‌ده‌روه‌ سه‌ری لێ‌ شێواوه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ ئیشكالێكی هه‌بێت له‌ده‌روه‌ یاكاروباری نێو خۆ بگۆرێته‌وه‌ به‌ناوه‌وه‌ی كوردستان ئه‌وه‌ده‌بێت بچێت له‌ باڵیۆزئه‌م كاره‌بكات دیاره‌ كه‌ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان نیه‌ حه‌تمه‌ن ئه‌م كاته‌ هه‌رده‌بێت پشت به‌باڵۆزی عێراق ببه‌سترێ‌ ئه‌گه‌رگرفتیش بێت.بۆیه‌ ب پێویسته‌ كاربه‌ده‌ستانی كورد بیرله‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌.چونكه‌ به‌قه‌ناعه‌تی من نه‌ئه‌بوو كورد له‌یه‌كه‌م رۆژا خۆی تێكه‌ڵ به‌پۆسته‌كانی به‌غداكردبا بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ئێستا به‌ئاشكرا فێلی لێ‌ نه‌كراباو حاڵی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕواوه‌كانیش نه‌ئه‌گه‌یشت به‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌.
kamaran_betwataiy@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply