Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

ئێمە نامانەوێت خەڵكی عێراق بەزۆر بنێرێنەوە

Comments
by May 24, 2008 گشتی

 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی- سوید
  الاتحاد العام اللاجئین العراقیین- سوید
 IRAKISKA FLYKTING RÅDET – SVERIGE
 فیدراسیۆن وەفدێكی وەزارەتی كۆچی سویدی سەبارەت بە دیپۆرتی پەنابەران دەخاتە ژێر گۆشارەوە
 ئێمە نامانەوێت خەڵكی عێراق بەزۆر بنێرێنەوە
 
 دۆینێ 22 مانگ  وەفدێكی سكرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی كە پێك هاتبوو لە دەشتی جەمال وبابان عوسمان و،وە هەروەها هەڵاڵە رافع بەرپرسی رێكخراوی داكۆكی لەمافەكانی ژنانی عێراقی و ,Noemi Lindgren پارێزەری قانوونی فیدراسیۆن و رێكخراوی ژنان كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ وەفدَیكی وەزارەتی كۆچی سویدی كە پێك هاتبوو لە  Gustav Lind  جێگری وەزیری كۆچی سوید و  راوێژكاری سیاسی لە وەزارەتی كۆچ  و  نۆینەری حكومەتی سویدی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەرانUNHCR ، لە بارەگای وەزارەتی كۆچی سویدی لە شاری ستۆكهۆڵم سەبارەت بە خستنە رووی داواكاریەكانی پەنابەرانی كوردو عێراقی و دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران سازدرا.
 لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەتا وەفدی فیدراسیۆن بە ناوی پەنابەران و كەسوكاری پەنابەرانەوە لەعێراق و كوردستان ئەوروپا ئەو پەری نیگەرانی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بۆ عێراق وئیتفاقیەیەك كە حكومەتی مودرات بەژیان و چارەنووسی سەدان پەنابەری عێراقیەوە لە شوباتی ئەمساڵدا ئیمزایان كردوە هەروەها هەڵویستێكی چاوەروان نەكراو كە حكومەتی سویدی لەماوەی چەند مانگی رابردووە گرتوویانەتە بەر لە لیدان وگرتنو ڕاودنانی پەنابەران وراپچیكردنی بەزۆری پەنابەران و ئامادەكردنیان بۆ ناردنەوەیان بۆ بەغدا ،وەفدی ناوبراو حكومەتی مودەراتی سویدیان ئاگاداركردەوە لە سیاسەتی بەزۆری ناردنەوەی پەنابەران و زەخت زۆرێك كە بۆ پەنابەران لە ژنو منداڵ و پەكەوتەی دەبرێت  بەم كارەش حكومەتی سویدی دەخاتە لیستی ئەو ووڵاتانەی كە بە پێشێل كاری مافەكانی ئینسان و پەنابەران ناو بهێنرێت ، داوایان كرد سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دەستبەجێ ڕابگیری لەو بارەیەو فیدراسیۆن و ڕێكخراوی ژنان  ئامادەن دەستی هاوكاری درێژ بكەن بۆ هەر هەوڵێك كە حكومەتی سویدی بیخاتە گەر لە پێناو جیگیركردن و گێڕانەوەی ژیان بۆ پەنابەرانی عێراقی كە قوربانی جەنگو نا ئارامین .
 وەفدی ناوبراو داواكاریەكانی پەنابەرانی كوردو عێراقیان خستە روو كە ئەویش.
 1. هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێ  بڕیای گیڕانەوەی بەزۆری  پەنابەران بۆ عێراق.
 2. تازەكردنەوەی ئیقامەت بۆ ئەو 1400 پەنابەرەی كە بە بریاری تایبەت ساڵی 2005 ئیقامەی یەك سالیان پێدراوە.
 3. سیاسەتی پەنابەریان ئینسانی بێت لە بەرامبەر پەنابەری وولاتانێك كە شەر ،نائارامی، نائەمنی تیا  بەرقەرارە.
 وەفدی باڵای وەزارەتی هیجرەی سویدی ڕایان گەیاند خۆشحاڵن لەنزیكەوە زۆر ڕاستیان بۆ روونكرایەوە و حكومەتی سویدی یەكێكە لەو وولاتە ئەوروپیانەی زۆرترین پەنابەری عێراقی رووی تێكردوە وە ئێمە سیاسەتی گەرانەوەی ئارەزوومەندنامەیان هەیەوە و سەبارەت بە داواكاریەكانتان .
 1. ئێمە نامانەوێت هیچ پەنابەرێك بەزۆر بنیرینەوە وگیرانەوەی ئارەزوومەندانە پەیرەوەی لێدەكەین
 2. چاو دەخشێنین بە داواكاری دووهەم و سێهەم لە زووترین كاتدا وەڵاماتان لێدەگیرینەوە
 وەفدی فیدراسیۆن و ژنان  لەسەر گرتنە بەری شێوازی شیاو شارستانیانە لە پێناو بەدیهێنانی تەواوی خواستەكانی پەنابەرانی كوردو عێراقی تاكید كرەوە و لە باری قانوونیەوە ڕەخنە گیرا لە چەند حاڵەتی تایبەت كە بەرامبەر كەیسی نەخۆش و پەكەوتەو وژنانی پەنابەراندا لەلایەن وەزارەتی هیجرەوە بەرێوەچووە  هاوكات داخوازیەكانی پەنابەرانیان بەمەبەستی  جێبەجێكردنی  لەنامەیەكدا تەسلیم بە وازارەتی كۆچی سویدی كرد  و هەوەها كۆپیەكی سەرجەم بەڵگەنامەو و نوسراو نامەكانی فیدراسیۆن كە پێشتر ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی سویدی و پەرلەمانتارەكان سوید كراوە پێدان .
 شایەنی باسە ئێوارەی هەمان رۆژ لە بارەگای رێكخراوی داكۆكی لە مافەكانی ژنانی عێراقی و ئۆفیسی فیدراسیۆن كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەری بۆ دەشتی جەمال و هەڵاڵە رافع لەسەر ئاكامەكانی كۆبوونەوە لە گەڵ وەزارەتی هیجرەی سوید سازدرا و ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران بە مەبەستی ئاگاداری لە ئاكامەكانی كۆبوونەوەكە و هەنگاوەكانی داهاتوو قسەو باسیان كرد. وئێوارەی هەمان رۆژ رادیوی ئەمریكا بە سكرتێری فیدراسیۆن چاوپێكەوتنی ئەنجامدا.
 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- سوید
 رێكخراوی داكۆكی لەمافەكانی ژنانی عێراقی
 23-5-2008
 I.F.R.S
  Baban Osman
 Tel:+ 46 (0) 704 53 22 70
 
ifr.sverige94@gmail.com
 
                 o.n.802413-8961
 
 BankGirot : 247-8220
  Besöksadress
 Frihetsvägen 45
 Jakobsberg          
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply