Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئێوەى رۆژنامەنووسانى پیاو خواتان نییە

ئێوەى رۆژنامەنووسانى پیاو خواتان نییە

Closed
by September 16, 2008 گشتی

 ئێوەى رۆژنامەنووسانى پیاو خواتان نییە
 روناك رەئوف / دایكى بەرهەم ساڵح
 دیمانە: فەرەیدون بێوار –سلێمانى

 F_bewar@yahoo.com
 
 
 * تۆبەرپرسى ( سەنتەرى روناكبیرى و راگەیاندنى ژنان) یت لە سلێمانى، وێڕاى ئەمەش كە دایكى دكتۆر بەرهەم ساڵحى، بودجەى سەنتەرەكەت چەندە و دكتۆر بەرهەم چەند هاوكاریت دەكات؟
 – بەپێى ئەوەى كە دایكى دكتۆر بەرهەمم هیچ سودێكم لەو وەرنەگرتووە، هەمیشە پێم دەڵىَ: ئەگەر تۆ لەو سەنتەرە نەبیت، من یارمەتیتدەدەم، بەڵام مادام تۆ لەوێت ناتوانم یارمەتیت بدەم، بۆ ئەوەى خەڵكى نەڵێن لەبەر دایكى یارمەتى سەنتەرەكەى داوە". بۆ منحەكەش مام جەلال یارمەتى زۆرمان دەدات. تەنانەت لە حكوومەتەوە یارمەتیمان نییە و منحەكەمان بڕاوە.
  *چى بەو ئافرەتە نووسەرە رۆشنبیرانە دەڵێى كە سەر بەهەوىَ شوودەكەن؟
  -ئەوە پێچەوانەى مرۆڤایەتیە كە سەر بەهەوىَ شوو دەكەن، بەچى دەچێت ماڵێك  بۆخۆت دروست بكەى لەسەر كەسێكى تر، ئەوانە تەنیا بەناو رۆشنبیرن، دەنا لە ناخیاندا رۆشنبیرنین.
 * دەڵێن لەوەتەى بەرهەم چۆتە بەغدا كوردستان چیەتى لەبیر چۆتەوە و خەریكى عێراق چیەتیە، تۆ ڕات چییە لەسەرى؟
 _قەت عێراق چیەتى ناكات، تا كوردستان چیەتى بیرچێتەوە، ئەو لەبەغدا شەڕ بۆكوردستان دەكات و بەرگرى لە مافەكانى كوردستان دەكات.
 * پێوەنیدت لەگەڵ بەرهەمدا لەسەر چ ئەساسێكە ، دایك و كوڕایەتى، یان بەرپرسیایەتی؟
 _هاوڕێیەتیە نەك دایك و كوڕایەتى.
 *زۆر جار بەرهەم بەكوڕى مام جەلال ناودەبەن، وا مەزەندەى بۆ دەكەن دواى مام جەلال دكتۆر بەرهەم ببێتە سكرتێرى حیزب، تۆ پێت وایە پێوەندیەكى نهێنى لە نێوان مام جەلال و دكتۆر بەرهەمدا هەیە؟
 _مام جەلال وبەرهەم یەكتریان زۆر خۆشدەوێ. بەڵام مەرج نییە بەرهەم ببێتە سكرتێرى ئەو حیزبە، حیزب خۆى بڕیارى گۆڕانكارى دەدات.
 * ئێوە كەماوەیەكى زۆرە لەناو یەكێتیدان، تاچەند لەو حیزبە سودمەندبوونە؟
 _ وەكو شەخس سودمەندنەبوومە، تائەم دەقەیە نە زەوی  نەخانووم وەرنەگرتووە و هیچیشم ناوىَ، چونكە پێویستیم پێ نییە، خۆمان ئیمكانیاتمان هەیەو دەوڵەمەندین، تائەم ساتەش ئاگادارنیم دكتۆر بەرهەم بستىَ زەوى وەرگرتبىَ، بەس خۆمان لاى قڕگەو خەبات زەویمان هەیەو خەریكى فرۆشتنیانین.
 * واباس دەكەن كە دكتۆر بەرهەم و نێچیرڤان بارزانى خزمى یەكترن و پێوەندیان خۆشە؟
 _خزم نین بەڵام پەیوەندى خێزانیمان هەیە، دایكى نێچیرڤان كچى حەمەئاغەى ئەورەحماناغایە، یەكێكە لە تێكۆشەرانى ئەم شارە، هەر لەكۆنەوە پێوەندى خێزانیمان هەبووە. هەتا ئێستاش ئەو پێوەندییە بەردەوامەو بەرهەم كاك نێچیرى زۆر خۆشدەوێت.
 *لە رۆژنامەكان زۆر باس لەبەرپرسانى كورد دەكرىَ كە گەندەڵكارن و پۆستەكانى خۆیان بۆ بەرژەوەندى شەخسى ئیستغلال دەكەن؟
 _هیچ درۆیان نەكردووە راستە.
 *دكتۆر بەرهەمى كوڕت تاچەند دەچێتە ئەوخانەیەوە؟
 _من نابىَ وەڵامى ئەو پرسیارە بدەمەوە، چونكە بەرهەم كوڕى منەو من دایكیم، بەڵام وەكو لەخەڵك دەیبیستمەوە، شوكر لەو گەندەڵیانە بەدەربووە.
 *دەڵێن خێزانى دكتۆر بەرهەم بیانیە، ئەمە تاچەند راستە؟
 _نەخێر خێزانەكەى كۆییەو دكتۆراشى هەیە لە كشتوكاڵ، بەرهەمیش لە هەندەسەدا دكتۆراى هەیە.
 *لەناو یەكێتیدا بەرپرسیاریەتیت وەرگرتووە؟
 _لەناو حیزبدا بەرپرسیاریەتیم نەدیووە، چونكە حزبە كوردستانیەكان هیچیان ئیعتیراف بەبەرپرسیارێتى ژن ناكەن. لەدواى ( 2000) یشەوە دەستم لەكارى حیزبى كێشاوەتەوە، چونكە حیزبێك كە ئیعتیراف بەژن نەكات و دەسەڵات بەژن نەدا، من بۆچى خەریكبم پێوەى ، وەك شاعیرێك دەڵىَ: ئەگەر گەورەیەك بۆمن نەبىَ سێبەرى بۆچى خۆم بگێڕم لەدەورى سەرى.
 * تۆپێت وانییە رێكخراوەكانى ئافرەتان، هەندێكیان بۆ مەرامى شەخسى و كارى تایبەت  ئیشدەكەن؟
 – زۆر وانییە، بەوشێوەیەنییە كە ئێوە دەیڵێن، ئێوەى رۆژنامەنووسان پیاوان خواتان نییە!
 *لەقسەكانتا وادەرئەكەوێت كە   كینەیەكت بەرامبەر بەپیاو هەیە، ئەم كینەیە لەچیەوە سەرچاوەى گرتووە؟
 _ هیچ شتێكم بەرامبەر بەپیاو نییە، بەڵام پیاویش زۆر زاڵمە بەرامبەر بەژن، هەركەشتێكى بەدڵ نەبوو بەتێڵایەكەوە تێى دەكەوێت، و جنێوى پێدەدەدات
 
 
    
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.