Skip to Content

Monday, October 25th, 2021

ئەبیوزكردنی كردنی گۆڕان و ریفۆرم

Be First!
by November 6, 2008 گشتی

 ئەبیوزكردنی كردنی گۆڕان و ریفۆرم
 كۆمپانیای وشە, هەڵگەڕان بە گردی راستڕەواندا
 رامیار مەحمود

 چەمكی گۆڕان و ریفۆرم  لە ئێستادا بەكارهێنانێكی زۆر بە خۆیەوە ئەبینێت  كە پەوەندییەكی قولًی بە پێداویستی  گۆڕانەوە هەیە لە ناو حزب و كۆمەڵگادا , بوونی پێداویستی بە گۆڕان مەرج نییە بۆ بوونی ویست و تواناو خەمی گۆڕانی ڕاستەقینە, بۆ ئەوەی بتوانین لە ماناكانی گۆڕان و ڕیفۆرم تێبگەین ئەبێت قسە لەسەر بینی سیاسی و فكریمان بكەین. ئەبێت ئاسۆ لەسەر   پرۆژەیەكی  سیاسی و فكری جیاواز بكەینەوە, كە بە داخەوە ئێستا ئەم جۆرە باسە لە میانەی ئەو بسنسەدا دایە كە كۆمپانیای وشە لە گەڵ یەكێتی نیشتمانیدا ئەیكات لێرەدا مەبەستم لە هیچ تەشەرێك نییە بەقەد ئەوەی بڕوای تەواوم بەوە هەیە كە كۆمپانیا زاراوەیكی سیاسی نییەو هیچ جیگایەكی نییە لە ناو تیۆری سیاسیدا  بەقەد ئەوەی زاراوەیەكی ئابوری و ئیدارییە وەزیفە جەوهەریەكەشی بسنسە . وەك ئامرازیێكە لەو ململانێ شەخسییەدا  كە خەسڵەتی سەرەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و بسنسەكەش مەسەلەی  دەستبەسەراگرتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.  ئەمڕۆ بەسەربردنی ژیان لە ناو كۆمەڵگای كوردییدا ئازاراوی و تاقەت پڕوكێنە كێشەكانی ئەم كۆمەڵگایە بە قوڵی لە پشت چوارونبونی سەرەكییەوە . مەبەستم لە بزری چوار شتی سەرەكییە لە مێژووی ئەم كۆمەڵگایەدا, یەكەم بریتییە لە ونبونی شار ,  دووەم ونبونی چینی ناوەنجی , سێیەم ونبونی مافە سیاسییەكان , چواررەم ونبونی شۆڕش (خوێنەر ئەبێت خۆی بزانێت تێكەڵكاری نەكات لە نێوان چەمكی شۆرش و بزوتنەوەی بە ڕەنگاریدا )لەپاڵ ئەمانەشدا   ڤایرۆسی راستڕەوی لە ساڵانی یەكەمی  دوای راپەڕینەوە پەرەئەستێنێت ئەم ڤایرۆسە بە هەردوو بارە سیاسی و رۆشنبیرییەكەیدا دیوێكی جیهانی ناوخۆیی هەبوو  بەهاگەلێكی  وەك ئازادی و یەكسانی و دادپەروەرییە كەوتنە خانەی فەرامۆشكردنەوە بیرمەندێكیش كە سەچاوەی سەرەكی فكری  رەخنەییە و ,رەخنە گرێگی گەورەیە بەسەر زەبرو باڵادەستییەوە كەوتە دەرەوەی گوێپێدانی  سیاسی و فكرییەوە واتا (ماركس) من خۆم عاشقی شێوازی كاركردنی ئەوم لەسەر ماسكداماڵینی سەردەمی مۆدێرن من هەمیشە   لەوتوێژدام لە گەڵ ئەم بیرمەندەدا ئەم وتوێژكردنە بێ فرەخوێندنەوەیی دەستەبارناكرێت بۆیە بە ئێستاشەوە بەشێكی زۆری خوێوندنەوەكانم بۆ بیرمەندە هاوچەرخە ماركسییەكان تەرخان ئەكەم . هەڵبەت من قسە لەسەر هێڵێكی فكری و فەلەسەفى ئەكەم من كەسێكم خاوەنی هێڵێكی فكری و فەلسەفیم  من  خۆم كەسێكی خاوەن دیدگام حەزم لەو فێرژنە گاڵتەجاڕییە نییە كە لە ساڵانی دوای راپەڕینەوە بڵاو بۆتەوە مەبەستم لە نمونەی رۆشنبیری بێ دیدگایە كە لە ژێر ناوی فكر و تازەگەریدا خەركی كاری زەخرەفین كە ڕستە و ناونشانی هەمە جوَری بیرمەندەكانی دونیا بەكارئەهێنرێت  بە ئامانجی ئارایشتكردنی نوسین ئەم تایپە لە رۆشنبیر  بەرهەمی ساڵانی دوای راپەڕینە مەبەستم لە رۆشنبیری بێ دیدە  سەیر لەوەدایە ئەمانە باس لە تاوانباركردنی نەوەی كۆن و (مەلا) كان ئەكەن بەو پێیەی ئەوانە خەڵكانێك بوون دەربارەی هەمووشتێك ئەلێن كە ڕێك  بە پێچەوانەوە دروستە , مەلاكان رێك گروپێكی پرۆفیشناڵ بوون  پشتیان بە شەنوخونی و بە تێگەشتن و قوڵبوونەوە لە قورئان و مەعریفەی دینی بەستوە من نەمبستتوە مەلایەك لە یەك كاتدا  سونی بێت شیعیش بێت  حەنبەلی  و شافعی و حەنەفی و مالیكی بێت  بەڵام ۆشنبیری  دوای راپەرین ئەوانەی هاتن بانگەشەی تازەگەرییان كرد هەموو شتیك بوون رۆژێك مۆدیرنیتی خواز و رۆژێك ئەنتی مۆدێرنیتی  و عاشقی فۆكۆیاما و  دێریداشن بەرگری لە یونیڤیچرسالیزم ئەكەن و لە لە رێژەگەرایی و مۆڵتی كەڵچرالیزم و یارتیكیولاریزم عاشقی قوتابخانەی فراكفۆرت و  ئەنتی ماركسیزمن  ئەمە بیركدنەوە یە یان فەوزا و یاریكردن بە پرنسیبی فیكری . لەسەرەتادا ئەم نەوەیەی دوا راپەڕین بە هێرشكردنە سەرچەپی نوێ  دەستی پێكرد و بە د یاریكراوی بۆ سەر ماركس ئەمە پشت ئەستور بوو بە شوبهاندنی سوشیالیزم و فاشیزم و نازیزم بە یەكتری  ئەو شوبهاندنە تازە نییە ئەم شوبهاندنە لە نیوەی دوەمی سەدەی بیستەمەوە لە برەودایە نیۆكۆنسرەفاتیزمی ئەمەریكی ئەندازیاری ئەم شوبهاندنەیە وەك هابرماز ئاماژەی بۆ كردووە ئەنتی كۆمۆنیزم لەسەر بنەمای تێگەیشتن بووە لە توتالیتاریزم لە سەر بنەمای ئەنالۆجی  نیوان فاشیزم و كۆمۆنیزم ئەم هێرشە لەسەر ئاستی جیهانی بە تەوای بە جەماوەری كرا. دوای رۆخانی دیواری بەرلین و یەكیتی سوڤیتی جاران هەولی جوتكردنی  دیمەنی ماركس درا بە سیستەمی توتایتاریزم .  ماركس وەك بیرمەندیك دووجار ئەبیوزكرا جاریك بە قوڵی بە هۆی ستالینزمەوە  جاریك لە ریچگای شوبهاندن و هاوشێوەكردنی ماركس بەو سیستمانەوە . ستالینزم  ئەبیوزكردنی ماركس بوو لە رێی دۆگماتیزم و ستەیتیزم  , (بینجامین)  وەسفكێكی جوانمان ئەداتێ لەو ڕووەوە كە ئەڵێت (بۆڵشەفیزم ژیانی تایبەتی لە باربرد) بینجامین دۆخی روسیا بە دۆخی دەوڵەتی تاقم دەشوبهێنێت  مەبەستی ئەو لە دەوڵەتی تاقم  ئەو فۆرمەیە  لە دەوڵەت كەپایەو مەقامی هاوڵاتی بەندە لە سەر پەیوەندییان بە حزبەوە .لە سەر ئاستی ناوخۆش پوكانەوەی حزبی شوعی  دەستی پێكرد بە هۆی دابرانی ئەم حزبە  لە (ماركسیزمی  خۆرئاوایی)و لەدایكبوونی لە ناو دۆگماتیزمی سۆڤێتیدا و  بە دیوێكی تریشدا تەسلیم بوونەوەو داوای لێبوردنی بەشێك لە رۆشنبیران و  سیاسییە چەپەكان لە رابرددوی ماركسیان و  تەسلیم كردنەوەی هەردوو گروپی ئاڵای شۆرش و كۆمەلەی رەنجدەران  بە یەكێتی و خەتی گشتی. بە ئێستاشەوە پاشماوەكانی ئەم دوو گروپە خەریكی سەرلەنوی َهەڵگەرانن بە گردی راستەرەواندا  یان كۆمپانیای وشە كەلەلایەن نەوشیران مستەفا وە دامەزراوە   كە دیارترین سەركردەی ئەنتی چەپە لە ناو یەكێتی دا ..لە ساڵانی دوای 1991 ەوە كۆمەڵگا لەڕووی روناكبیری و سیاسییەوە  خرایە بەردەم  هەڵبژاردن لە نێوان سەركەوتنی كەپیتاڵ و گەڕانەوە بۆ بەربەریزمی  بەعسیزم ئەم جۆرە لە هەڵیژاردن هەڵە بوو لە ڕووی ئینتلێكچواڵی و مۆراڵیشەوە. هێدی هێدی ستایشكردنی ئیمپریالزم شوێنی ئەنتی كەپیتالیزمی گرتەوە و خەونبینین بە فروانخوازی ئەمەریكی  شوێنی خەونبینی گرتەوە بە داپەروەری و ئازادی مەبەسەت لەم فراوانخوازییە  دەست بەسەراگرتنی  ئەمەریكایە بۆ جیهان (هانا ئەرنت) ئەلێت فراوانخوازی چەقی بیركردنەوەی سیاسی ئیمپریالیزمە . ئەو سەرنجدانە ئیعلامی و روناكبیریەی ئەمڕۆ لەسەر باڵی ریفۆرم هەیە  بەرهەمی گەشەكردن و باڵادەستی  راستڕوییە ئەگین پرسیاری هێزێكی سیاسی نوێ  بیركردنەوەی سیاسی نوێ  ئەبێت  لە دیدێكی جیاوازەوەبێت بۆ ئابوری و سیاسەت و كۆمەڵگا نەك سوڕانەوە لە ناو راستڕەویدا.
 
 Karwanmramyar55@gmail.com
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply