Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەفراندن و سەرسامبوون … سۆران عەزیز

ئەفراندن و سەرسامبوون … سۆران عەزیز

Closed
by January 27, 2008 گشتی

  پرۆسەی ئەفراندن پێش هەموو شتێك پرۆسەیەكی لەدایك بوونە ئەگەروەك دۆخی لەدایكبوونی مرۆڤێكی زیندوو لە گۆشتن و خوێن و ئێسك لە منداڵبوونی مرۆیدا لەئاكامی ئەو ژانە جەستەیەدا بێت كە هاوكاتە لەگەڵ منداڵبووندا كە واتە ئەفراندن لە هونەردا هاوكاتە لەگەڵ ئاسوودەیدا, ئاسوودەییەك كە تێكەڵە لەگەڵ دڵتەنگی و گومان و دڵەڕاوكێ وەك سەرەتایەك بۆ خوروشانی مرۆڤ بەوەی سەركەوتنی بەدەست هێناوە بركسۆن لەیەكێك لە لاپەڕەكانی وزەی رۆحیدا گوتوویەتی ئاسوودەی هەمیشە پێمان دەڵێ ژیان لە چنگ كەوتنی زەمینەیەكی تازەدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە و باسی ئەوەى كردووە لەهەر شوێنێك ئاسوودەی هەبوو ئەفراندنیش هەیە وە بە ئەندازەی دەوڵەمەندی ئەفراندنیش ئاسوودەی قووڵە ئەگەر ئەم تێزە هەڵگێڕینەوە ئەوا دەڵێن لەهەر جێگایەك ئاسوودەی هەبوو ئەوا ئەفراندنیش وجودی دەبێت تەنانەت لای ئەو كەسە رۆمانسیانەی كە لەوپەڕی خوروشاندان لای رەشبینەكان و بێئومێدەكانیش ئاسوودەی پەنهان دەمێنێتەوە, یان هەروەك و جیدشۆبان دەڵێت لەكاتی دڵتەنگیدا و لەپشت ئەو دڵتەنگییەوە شتێك پەنهان دەمێنێتەوە ئەویش ئاسودەییە چونكە مرۆف هەردەم برواى بەوەهەیە رۆژێك دێت ئاسودەیى لەرێگەى ئەفراندنەوە بەدەست دێنێت دوا جار بتهۆبن راشكاوانە جۆرە ئاوازێكی ناوناوبو ئاوازی ئاسوودەییەكان كە واتە ئارەزوو لای هەمووان وەك یەكە سەرسامبوونیش لای هەمووان هەروەك یەكە, چونكە لە دۆخێكی تایەبەت دەردەكەوێت, بۆیە دەبێت ئەوە بزانین كە ئاسوودەیی بەشێوەیەكی سروشتی لە ئەفراندنەوە لەدایك دەبێت هەموو ئەفراندنێكیش بەجۆرێك لە جۆرەكان پێویستی بەسەرسامبوون هەیە جا ئەگەر ناوەڕۆكەكەی هەر شتێك بێت ئەو كەسەش كە ئەگەری ئەفراندنێكمان پێدەڵێ بەبێ ئاسوودەی ئەوە نكۆڵی لەوە دەكات, كەلێك چونێكی رەها هەبێت لەنێوان سروشتی ئێستاتیكی و سروشتی ئایین  شاعیرێك باس لەوە دەكات ئاسوودەبوون لەكاتی سروشتدا ئەو دۆخی مەستییەیە كە زۆر بەرزترە لەو جەستەیەی كە لەكاتی ئاوێزانی ئافرەتێكدا هەستی پێ دەكەین واتە چێژی رۆح زیاتر قابیلی مانەوەیە و سەرسامبوونی مەعنەویشی باڵاترە لە سەرسامبوونی فیزیكی ئەو ئاسوودەییەی لە هونەرەوە سەرچاوە دەگرێ كەمتر نییە لەو ئاسوودەییەی كە لە ئاینەوە سەرچاوە دەگرێت, دۆلاكلەر پێی وایە نزیكییەك لەنێوان سروشت و ئایین و هونەردا هەیە كە پەیوەستە بەهاوسەنگی و هاوبەشی نێوان هەستكردن بەكەینونە لە نێو دڵی بوونەوەر ئەو هەستكردنە كە ئێمە هەموو شتێكین یان حەتمەیەتی ئەوەی كە ئێمە هیچ نین كاریگەری هەستكردن بەمەزن و كاریگەری بەبێ داری لەیەك كاتدا واتە ئاسوودەی لەیەك كاتداو سڕبوون و چالاكییەكی فراوانیشە موڵكدارییەتی و لەدەستدانیشە كامڵ بوون و هەستكردنە بەكەم و كورتیش پڕ بوون و بۆشاییە یاریكردنە لەسەر پەتی ئەو دژ بوونانەی كە لە هەناویدا هەیە ئاسوودەی لە هونەردا هەروەك و لە ئایندا سەركەوتنە بەسەر زەمەندا تا هەتاییكردنی چڕكەیە تێپەڕاندنی شتە كاتییەكانە هەڵكەندنی خودە لەو دۆخە ماتریالەی كە لە ژیانی دەرەكیدا هەیە وە شاعیران و پیاوانی ئایینی هەمیشە یەك بانگەواز دووبارە دەكەنەوە ئەویش ئەوەیە كە ئەی زەمەن فڕینت راگرە وە ئەفراندنی هونەری ئەو پراكتیسە پڕ بە هایەی سەرزەمینە كە باسكال لە یاداشتەكانیدا باسی دەكات لەو رێگایەوە دەگاتە ئەو ئاسوودەیەوە یان ئەو فرمێسكانە فرمێسكی شادومانی و هەتاهەتاییەوە باسكال لە یەكێتی نێوان تەجەلای ئایینی و سروشتیدا بە كورتی دەڵێت تەنها هونەرە دەتوانین تەعبیر لەو شتە بكات كە ناكرێ تەعبیری لێبكرێت. بندیتۆ كروَچە دەیوت جوانی بۆنێكی فیزیكی نییە واتە بابەتی جوانی لەخودی خۆیدا بایەخی نییە بەڵكو ئەو خودە بایەخی هەیە كە هەست بە جوانییەكە دەكات بۆیە ئەگەر رێنمایی نەكرا لەرێگەی هەندێ میتۆدی بابەتییەوە هونەر بناسین ئەوا دەكرێ بپرسین لەكۆێوە بگەینە هەستیاری ئێستاتیكی بەتایبەت سەبارەت بە سایكۆلۆژیای بەرهەم هێن و بەرخۆر ئەو كەسەی كار دەكات وئەو كەسەی سوود لە بەرهەم وەرگرێ, هەروەها سەبارەت بە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان نێوەندیان وەرگێڕ یان دەربڕ جا ئەگەر كەسێكی داهێنەر بێت لە هونەرەكەیدا یان تەنانەت بازرگانێكی كڕین و فرۆشتنی تابلۆ بێت بە مانایەكی دی پێویستە پرۆسەی ئەفراندن تێڕامان و نواندن بكۆڵینەوە كە پەیوەندی بەبەرهەمی هونەرییەوە هەیە, بەڵام پێش ئوە بالەو  ئایدیای كانت بگەین كە ڤیكتۆر باچ گوزارشتی لێكردووە بەوەی كە جوانی شتێكە نابێتە خەسڵەتی ئەو شتە بەڵكو چالاكییەكی خودیەو هەڵوێستێكە بەرامبەر ئەو شتە وەریدەگرێت لە راستیدا بابەتی هونەری یان بەرهەمە جۆراو جۆرەكان وەك وێنە یان سیرامیك شیعر یان سەمفۆنیا تا ئەو ئەندازەی ناتوانین بەشێوازی یەكانگیر یان گشتگیر لێیان بكۆڵینەوە  چونكە  ناسینی رۆحی شتێكە بەتەنا و ناسینی ویژدانی ئێستاتێكی بەرامبەر بەرهەمی دروست كراودا دەرفەتمان پێدەبەخشێ بگەینە ئاستی گشتی و ئاستی پێویستی شیكردنەوەی ئەو بەرهەمە. وەَئاوازێك یان كەمانێك غەمبارمان دەكات دیمەنى تولەرٍێگەیەك لەژێرسێبەرى چەند درەختێكداشاگەشكەمان دەكات وەچەند دێرە شیعرێكى مالارمىَ سیحرمان لىَ دەكات ئەمانە چەندسەرنجێكن لەروى چۆنایەتیەوە وارۆیشتون ناویان لێبنرێ بەهەستێكى ئیستاتیكى كەلێیان دەكۆلینەوە وەك ئەوەیە لەهەستى ئەخلاقى یان ئاینى بكۆلینەوە دواتر مەحاڵە لەهەموو گەردوندا نمونەیەك لەخەڵكى هەبن رۆژىَ لەرۆژان ئەم هەستەیان لادروست نەبوبێت وەهەموو كەسێك لاى خۆیەوە پەنابۆئەم چێژەدەبات كەدەبینێتەوە ئارەزوە جیاوازەكانیش هەمویان پێكەوە تۆرێكى هەمەرەنگى هەمەجۆرپێكدێنن وەلەوانەیە مەحاڵ بێت لەوچێژەبكۆڵینەوە كەعاشقێكى هونەرهەستى پێدەكات چونكە تەنها چێژلەئارادانیە بەڵكو دەیان هەزار چێژهەن لەكاتێكدا داهێنەرەكان سایكۆلۆژیایەكى هاوبەشیان هەیە كەبەئاسانى هەستى پێدەكرىَ ئەوانەى لەهونەررٍادەمێنن هەریەكەیان لاى خۆیانەوە بەئارەزوى خۆیان بەبێ بنەمایەكى هاوبەش هەست بەهونەر دەكەن وەئەگەر بمانەوىَ خاوەنى دیدى خۆمان بین بۆئاشكرا كردنى هونەر ئەواپێویست دەكات لەشتە تایبەتیەكاندا بەدواى ئاستەگشتیەكاندا بگەرٍێن وەقوڵایى هەمووداهێنانێك هەڵبكۆڵین لەپێناودەرهێنانى ئەولێكۆڵینەوانەى كەدەكرێت دەبێت بابەتى بن و لەپێناوداماڵینیان لەفۆرمەكانیان بۆیەئێمە بسڵمینەوە نكۆڵى لەبرٍیارەى سۆریۆ دەكەین كاتێك پێ لەسەرئەوەدادەگرێت كەكۆشكەكانى فیكرلەپێناو ئەفرادندا تاقەشت وگرنگترین شتن  وەگومان لەوەدانیە كەهەستى هونەرى لاى ئەفرێنەر ئاسیى ترە تالاى وەرگر بەڵام ئەمە لەپرۆسەى ئەفراندندا بایەخێكى ئەوتۆى نیە چونكە دەبێتە شتێكى هەڵهێنجراو هونەرمەند هەروەك وفیكتۆرباچ دەڵێت دیاردەیەكى ناوازەیە چونكە ئەوبونەوەرە سەیرو سەمەرەیە خۆى لەخۆیدا بە دەست هونەرەكەیەوە ئازار دەچێژێت و وەسەرەتا وەك وەرگێك لەهونەرەكەى رادەمێنێتپێش ئەوەى وەك ئەفرێنەرێك دروستى بكات واتە سەرەتاش كردار لە ئارادابوو نەك ئەفراندن  بۆیە دەبوو مرۆف پێش ئەوەى تواناو لێهاتووى خۆى تاقى بكاتەوە تەماشا بكات وهەولًَى تێگەیشتن بدات وەهونەرمەند سەرەتا پێش ئەوەى گوڵێك لەسەر پێشى خۆى بكوتىَ  حەق وایە لەسروشت ورد بێتەوە وەپێش ئەوەى لاسیى گوڵەكانیش بكاتەوەدەبێت لەسەر پێستى خۆى بینەخشێنێت كەواتە لەبیركردنەوەدا ئەفراندن گرنگە بەڵام لەتێراماندا وانیە چونكە چێژ وەرگرتن وشاگەشكەبون لەپێش كرداردا دێن بەمەودایەكى زۆر وە دواجار ئەو تێرامانەش حاڵەتێكى گشتگیرە چونكە هەموو هەستى  پێدەكەین تەنانەت ئەفرێنەرەكان و خاوەن دڵە ساویلكەكانیش حەتا ئەوانەى تواناى بیركردنەوەیان نیە  وەمرۆفە سەرەتایە كان ومنداڵەكانیش بەجۆرێكى تایبەت هەستى پێدەكەن  لەم بابەتەوە هەستى هونەرى هیچ بایەخێك بەخۆشیى و ناخۆشى بابەتەكە نادات  جائەگەر ئەو بابەتە فیلمێك بێت یان پاچەیەك مۆزیك یان هەبابەتێكى هونەرى بێت
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.