Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئەمڕۆ لە دەزگای ئاراس 6 بەرهەمی حەمەسەعید حەسەن هاتە بڵاوبوونەوە

ئەمڕۆ لە دەزگای ئاراس 6 بەرهەمی حەمەسەعید حەسەن هاتە بڵاوبوونەوە

Closed

 

هەولێر 8 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ پێنجشەم شەش بەرهەمی شاعیر و بنووس و رەخنەگری ئەدەبیی بەناوبانگی كوردستان حەمەسەعید حەسەن لە بوارەیلی شیعر، چیڕۆك و شانۆنامە لە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس هاتە بڵاوبوونەوە.

شەش بەرهەمەكە برێتین لە: چۆن دڵت هات جێم بهێڵی؟ (شیعر) 127 لاپەڕە، ئەڤیننامە (شیعر) 111 لاپەڕە، هونەری نووسینی چیڕۆك (لێكۆڵینەوەی ئەدەبی) 111 لاپەڕە، سێوی هۆشیاری (لێكۆڵینەوەی ئەدەبی) 119 لاپەڕە، لەسەر باڵی هەورەوە (لێكۆڵینەوەی ئەدەبی) 96 لاپەڕە، بووكەشووشەیەكی فەرامۆشكراو (شانۆنامە) 40 لاپەڕە.

بنووسی ئەم بەرهەمەیلە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند شتێكی خۆشە كە 6 كتێبی من بەیەكەوە لە دەزگایەكی هێژای وەك ئاراس بڵاو بووەتەوە. لە كوردستان رەنگە ئەوە زۆر بایەخی پێ نەیەتەدان، بەڵام لە ئەورووپا گرینگ ئەوە نییە كتێب بڵاو بكەیتەوە، گرینگ ئەوەیە كام دەزگا كتێبت بۆ بڵاو دەكاتەوە، لەبەر ئەوە زۆر مایەی خۆشیی منە كە دەزگایەكی ئاوا هێژای وەك ئاراس كتێبەكانی منی بڵاو كردووەتەوە.

حەمەسەعید حەسەن شاعیر و بنووس و رەخنەگرێكی ئەدەبیی بەناوبانگی كوردستانە. لە سلێمانی لە دایك بووە لە هەولێر دەژی. ماوەیەكی زۆر لە هه‌ندەران بووە.

دەزگەی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە لە ساڵی 1998دا دەستی بەكار كردووە، تا ئێستە زیاتر لە 1200 كتێبی بە چاپ گەیاندووە، جگە لەوە لە ماوەی تەمەنیدا چەندان كۆوار و بڵاوكراوەی دەركردووە، دەیان پێشانگەی كتێبی لە هەولێر و شارەكانی تری كوردستاندا كردووەتەوە.

كارزان كانەبی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.