Skip to Content

Friday, October 23rd, 2020

ئەنفالى شوم … ئەحمەد حسێن یەزدانبەخشى

Be First!
by March 14, 2012 هۆنراوە

ئەو کەسەى کوردى زەلیل و داو کرد
ژن.. مناڵ.. لاو و پیرى لەناو برد
بەبێ بەرگرى بە بێ پشتیوان
کەوتە وێزەى کورد وەک گورگى کێوان
ئەوەى بەسەرى ئەم کوردەدا هات
کارەساتى وا نەیدیوە بسات ..
بە ژمارە سەد و هەشتا هەزار کورد
بە کۆمەڵکوژى ،چۆن لەناوتان برد ؟
دڕندەى جەنگەڵ کارى وا ناکات
کارى وا سەخت و ناڕەوا ناکات
خوا تۆڵەى لێسەند کرا بە پەتا
بوو بە پەندى ڕۆژ هەتا بە هەتا ..
ئەو زۆردارانەى دژن بە میللەت
خۆشى ژیانیان ئەبێ بە خەفەت ..
هەر ڕیسوا ئەبن ڕۆژێ لە ڕۆژان
ئەبن بە پەند و عیبرەتى زەمان
ئەنفالچیەکان دوژمنى کورد بوون
لە ڕیزى مرۆڤ هەموویان دەرچوون
مێژوو ئەینوسێ ئیشى گڵاویان
وەکو پەڵەى ڕەش لە تەختى چاویان
یاخوا ئەوانەى دوژمنن بە کورد
مێشکى بۆگەنیان بخەنە ژێر بەرد
یاخوا کوردستان ئاوا و ئازاد بێ
هەرچى دوژمنى کوردە بەرباد بێ
لە کوردستانى سەرفراز و شاد
هەرچى کورد هەیە بگا بە موراد
ئەمە نزامە لە خزمەت یەزدان
ڕزگارى بکا خاک کوردستان
ئێمەیش سەربەست بین هەروەکو گەلان
بشەکێتەوە ئاڵاى کوردستان

Previous
Next

Leave a Reply