Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەنفال …. جەعفەر ئیبراهیم ڕەسوڵ

ئەنفال …. جەعفەر ئیبراهیم ڕەسوڵ

Closed
by April 17, 2012 هۆنراوە

 

گەر لێ یان پرسی
لە پرۆسەی ئەنفال
گەر لێ یان پرسی
بۆ وێران بوونی
وولات بە وولات
شار بە شار
گوند بە گوند
مال بە مال
گەر لێ یان پرسی
ئەنفالی خەیبەر
لە قەتل و عامی
جووی قوڕبەسەر
لە کوشت و بڕی
ئاگر پەرستان
خاپوور کردنی
کسرای پایتەختیان
لە قەتل و عامی
وولاتی کوردان
لە گەرمیانەوە
تاکو بادینان
تەعریب کردنی
پایتەختی کوردان
لە ئامەدەوە بۆ بەکر خانان
ئەنفال کردنی ڕۆمی بێزەنتی
کوشتاری گەورەو
بچوک و ووردی
بلێ بە فەرمان
خوای تاک و تەنیا
بە ناوی ئەوبوو
ئەنفال بەرپا کرا
گەر لێ یان پرسی
دەست کەوتی ئەنفال
لە کچی جوان وخشل و زێرو مال
هەمووی بۆ کێ یە
بلێ….
نیوەی بۆ منە
لە بۆ بیت المال
نیوەکەی تریش
بۆ خۆشەویست و ڕەسولی خودێ یە

ویسئلونک عن الانفال،قل الانفال للە ورسولە……..جەعفەر ئیبراهیم رەسول…ئامەد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.