Skip to Content

Friday, November 27th, 2020

ئەنفال لە كوێى جیهاندایە؟

Be First!
by April 14, 2008 جینۆساید

  عومەر جەلال…..
 
 ئایا تا هەنووكە پاش (20) ساڵ لەو گەلكوژییەى بەرابەر بەكورد كراوە چەند توانیومانەوە ئەنفال وەك ژینۆساید بەنەتەوەكانى دى بناسێنین ؟ ئایا كورد كەسانى پسپۆرى نییە بۆ توێژینەوە لە رەهەندەكانى ئەنفال لە روانگەى دەروونى و مرۆییەوە؟ ئەو هەموو وەرگێڕەمان هەیە كە زۆرینەیان بە ناو وەرگێڕن كوا ئەو كتێب و دیمانە رۆژنامەوانییەى كەلەسەر ئەنفال ئامادە كراوە تواناى ئەوەیان هەبێت  بەزمانە زیندووەكانى جیهان وەریبگێڕن ؟
 ئەم پرسانە و دەیان پرسی دى هەیە لەمەڕ ئەنفال كە وەڵامدانەوەیان زۆر سادە و روون دیارن , ئەوەى نەتەوەى كورد جودا دەكاتەوە لەنەتەوەكانى دى ئەو فەرامۆشی و سازشكردنەیەتى   لە ئاست رووداوەكان دەكرێت , بۆ كوشتن و سڕینەوەى شوناسی بە ژینۆسایدكردنى نەتەوەكەى و پشت كردن لە گەلكوژی و خەباتى رابوردووى .ئەگەر هۆیەكى ئەوە بێت كەوا تاكى كوردى بەشێكە لەو بەرپرسیارییە ئەوا بێگومان بەشی هەرە گەورەى ئەو بەرپرسیارییەى دەكەوێتە سەر دەسەڵاتى كوردى و فەرامۆش كردن و بەدەنگەوە نەهاتنى كەسانى خاوەن قوربانییانى ئەنفال ,ئەگەر لە پاش (20) ساڵ  ئەنفال ناساندنى وەك خۆى سادەو بچوكردنەوەى بەرەو كاڵكردنەوە چووبێت گوناهێكى گەورەى حیزبە كوردییەكانە هەر لە شەڕى ناوخۆ و دابەشكردنى داهات و تەنانەت هێنانەوەى رووفاتى قوربانییانى ئەنفال بە پێى باكگراوندى حیزبی وخێڵەكى یەكێكى دیبووە لەو جوداخوازییەى كە دەسەڵاتى كوردى لەبەرابەر ئەنفال كردوویەتى .
 ئەو گەندەڵییەى لەدەسەڵاَتى كوردیدا هەیە  بەشێكى كەم لەو داهاتەى كەوا كەس نازانێت بۆ كوێ دەروا و پاوەن كردنى لە لایەن كێیە؟ دەتوانرێت سەنتەرێكى تایبەت بە ئەنفال وتوێژینەوە و كەسانى پسپۆر پێك بهێنرێت بۆ بەجیهان ناساندنى ئەنفال و گرنگى بە وانەیەكى تایبەت بدرێت لە پەروەردەوە تا زانكۆ بۆ زیاتر ئاشناكردنى نەوەى نوێ لە ترسی یادچووونەوەى ئەنفال و زانیارى زیاتر لەمەڕ قۆناغەكانى ئەنفال و مەبەستى ئەنفال و كورد  وەك گەلێكى چەوساوە.
 ئەو هەموو سامانەى بۆ راگەیاندنى حیزبییەكان تەرخان دەكرێت دەتوانرێت بەشێكى زۆر كەم لەو داهاتە بۆ بەرنامەى تایبەت بە ئەنفال ئامادە بكرێت ,ئەو هەموو كتێبە بێ نرخ و رۆژنامە سادانە دەردەچێت بە موچەیەكى خەیاڵى  كە زۆر جار هێندەى ژمارەى پەڕەكانى خوێنەرى نییە (لەگەڵ رێزماندا بۆ ئەو رۆژنامە و گۆڤارە دەگمەنانەى كە بە پێ ى تواناى خۆیان ئاوریان لەئەنفال داوەتەوە) .
  رۆژانە لە مێدیا عەرەبی و جیهانییەكانەوە دەیبیستین ودەیبینین كە زۆر سات تەقینەوەى بۆمبێك یان  كوشتنى عەرەبێك یان برینداربوونى كەسێكى سادەى عەرەب چەند گەورە دەكرێتەوە و كەسانى پسپۆر لەبوراى تیرۆر و شرۆڤەى ئەو كارەساتە دەكەن ,كەچى ئێمەى نەتەوەى كورد تەنیا لە ژینۆسایدى ئەنفالدا (182000 ) پەپولەى ئازیزمان لەدەست دا جگە( 5000 ) قوربانى گازى كیمیاوى لە هەڵەبجە , كەچى نەك گرنگى پێنادەین وەلێ هەوڵى سڕینەوە و ناشتنى ئەو بەلگانە دەدەین كە ئاماژە دەكەن بە ژینۆسایدى نەتەوەكەمان,
 
 omerjelal@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply