Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەوجیاوازییەى كەنایانەوىَ بیبینن؟!!…..ئیبراهیم بالیسانى

ئەوجیاوازییەى كەنایانەوىَ بیبینن؟!!…..ئیبراهیم بالیسانى

Closed
by January 10, 2009 گشتی

 ئەوجیاوازییەى كەنایانەوىَ بیبینن؟!!
 ئیبراهیم بالیسانى

 لامان روونە،ئەو ئەزمونەى كەهەمانە بە فیداكارى وتێكوَشانى یەك بەیەكى پێشمەرگە جەربەزەكان وهەڤالانى رێكخستنى نهێنى هاتوَتەبون.هەریەك لەو پێشمەرگانەش بێگومان بەزوَر راپێچى شاخەكان نەكران،بەڵكو بەشداریكردنیان لەخەبات پاڵنەرى هەستى نەتەوەیى ونیشتیمانى بو،كەواتا پێشمەرگە لەبەرامبەر ئەو فیداكاریانەیدا  قەت چاوەڕوانى پاداشت وئیمتیازى نەكردوە. ئەمڕوَ كاتێك كە دەبینىَ هەندىَ خەلك بێئەوەى وەك خوَیان ماندوبوبن پڕكراون لە ئیمتیازودەسكەوتى ماددى زوَر!!یا شێوازى بەخشینى یارمەتى وهاوكاریكردن شێوازێكى یەكسان ووەك یەك نیە!!بوَیە ئەوانیش بەمافى رەواى خوَیان دەزانن ئەمڕوَ قسەبكەن وچیترلە ئاست ئەو نا عەدالەتیە بێدەنك نەبن.
  یەكێك لە هاولاتیانى (ڤێتنام) كە سەربازبوە لەشەڕى (ڤێتنام-ئەمریكا) كەروَژنامەنوسێك ڵیدەپرسىَ ئێوە لەبەرامبەر ئەو خەبات وقوربانیە بێوێنەیەتان حكومەت چیبوَكردن وچوَن پاداشتیكردون؟لەوەلامدا دەڵىَ:گەلى (ڤێتنام) هەموویان قوربانیان داوەوئێمەش بوَ پاداشت نەچوینە ناوبەرەكانى شەر،ِلەبەر ئەوە حكومەت ناتوانىَ پاداشتى هەموان بدات.بەلام تاكە سەروەریمان كە هەمیشە شانازى پێوە دەكەین رزگاربونى ولات وگەلەكەمانە.
     بەپێچەوانەى لاى ئێمە ژمارەیەكى زوَریى ئەوانەى كە دڵوَپێك ئارەقەیان بوَ شوَرش نەڕشتوە یاماندونەبونە یا قوربانیان نەداوە ،بەبێبونى پێوەرورێساوگەرانەوە بوَ بنەماكانى ئوَرگانەكانى حیزب ئەو جوَرە كەسانە یاباشتروایە بڵێین :ئەو كەسە ئالیانە ناوەناوە پاداشتدەكرێن! وزووزووش رەپێشدەكرێن بوَ سەركورسى وخەزێنەوداهاتى میللەت !! ئامانج لەوەشدا روونە لەسەروى هەموویانەوە خودى ئەو لێپرسراوانەن كە قەزاوقەدەرخزاندونى بوَسەر سفرەى هەڕەمى دەسەلات !بوَ ئەوەى لەو بەرزایەش شوَرنەكرێنەوە بوَ بەردەم رقوكینە ودادوبێدادى كادیرانى حیزب وخەلك ،هەموو هەوڵێكدەدەن بەتایبەت هەوڵە نامەنتقیەكان تا پایەیى دەسەڵاتەكەیان قایمتربكەبىَ ! ئەو تێبینیە بەتەنیا هەر هیمننیە،بەلكو خودى ئەوانەى كە سەبەبكارى دروستبونى ئەو جیاوازییەن لەهەموویان زیاتردرك بەبونى ئەو جیاوازییەدەكەن !كەچى هەرگیزباس لەبونى جیاوازیەكە ناكەن ! بەهەمان شێوە ناشیانەوىَ كەسیتر ئەو بابەتە بوروژێنىَ! دیسان خوَكڕكردن لەوەشدا روونەو پێویست بە لێكدانەوە ناكات !بەلام چاوە سیاسیەكانى ئەمڕوَ(بەتایبەت سیاسیە پاك وغەمخوَرودڵسوَزەكان) بچوكترین شتى نادیاری وشاراوە دەبینن .وابزانم هەرئەوەشە وایكردوە ئەمڕوَ دەنگى نەیارودەنگى چیتركڕنەبونیان لە گوَرەپانەكەدا هەبىَ؟!ئەمجارەیان جدیتر لە جارانى پێشو وەك فریادرەسێك هاتونەتە وە مەیدانى سیاسەت .
      جیاوازى نێوان (پێشمەرگەیەكى كوَن ولێپرسراوێكى ئەمڕوَ) یا (پێشمەرگەیەكى كوَن وكادیرێكى دواى نەوەتەكان) لەچیدایە؟!بوَچى پێشمەرگەیەكى كوَن لەبەر نەبونى لەژیانێكى مەمرەومەژیدا بژى؟ بوَچى كوخێكى نەبىَ تا لەگەڵ خاوخێزانى تیایدا بژى؟ لەگەڵ رێزم بوَ هەموو پێشمەرگەیەكى كوَن وئەوانەى دواى راپەرینیش .بەلام بوَچى ئەوانەى لەگەڵ هەڵكردنى باهوَزى تەكەتولات ودەستەگەرى بەهەڵەداوان دروستكران و بەپەڵە هێنرانە پێش وبەزووى فڕێدرانە ناوبازنەى مڵملانىَ ؟!ئەوانە ئێستا  دووخانویان هەبىَ وئوَتوَمبێلى گرانبەهاوخشڵ وناوماڵێكى شاهانەیان هەبىَ؟!!كەچى داینەموَیانى بزوتنەوەكەمان لە پەراوێزدا بهێڵدرێنەوە وبەئەندازەى بزربون لە ناوببردرێن.
    ئەگەر كەسێك لێپرسراوبو،پێویستە هەڵگرى رەفتاروئاكارى لێپرسراویەتیبىَ؟پێویستە جیاوازى لەنێوان ئەم وئەودا نەكات؟پێویستە لێپرسراوى هەمووانبىَ؟بەلام بەداخەوە هەندىَ لە لێپرسراوانى ئەمڕوَ خوَیان زوَربچوككردوَتەوەوخوَیان تەنیا بەلێپرسراوى تەكەتولەكەیان دەزانن!!ئەو جوَرە لێپرسراوانەش لە هەموو لێپرسراوێك زیاتروزوَرتر كەوتونەتە بەرتانەوتەشەرى كادیرانى حیزب وخەلك. ئەوانە زوَر رەزیڵ وزەلیل بونە! كە بە هەدەف وئامانجێكى مەبەستداریش خوَیان دەكەنە پاڵەوانى سەر شاشە ناتوانن یاباشتروایە بڵین:ناوێرن دیدارى راستەوخوَ گرێبدەن نەبادا پەیوەندیەكان ببنە مایەى سورهەڵگەرانیان وعارەقە پێكردنیان!!هەر ئەو فەریكە لێپرسراوانەش لە پەناوپەسیوان قسەى زل وبڕیارى توند دەردەپەڕێنن ودەردەكەن!!خوَیان پێئیمپڕاتوَرە وبەوێنەى سوڵتان وپاشاوفیرعەونەكانى سەدەكانى ناوەڕاست دەشوبهێنن ودەژن!!! ئایا ئەم جیاوازیەوهەزاران جیاوازیترهوَكاروفاكتەرنین بوَ دروستبونى ئەو رەوشە نالەبارەى كە خەریكە هەموومان رادەمالىَ ولەناومان دەبات؟! كاتێك كە بەعس حكومڕانى كوردستان بو،بەهەزاران لە پیاوانى بەعس لە شارەكانى دەرەوەى كوردستان دەهێنران بوَ كوردستان وپلەومەسولیەتى بەرزیشیان پێدەدراوهەبو،كەچى بەشى هەرەزوَرى ئەو بەعسیانە نەبوَیان هەبونەخوَشیان دەیانتوانى كوَشك وڤێلادروستبكەن!یاببن بەخاوەنى كوَمپانیاوپڕوَژەگرنگ وگەورەكان!یادەستبخەنە ناوبازاروكارى بازرگانیەوە.بەلام لاى ئێمە پێشبركىَ ومڵملانێكى توندودیارهەیە لەسەر قورغكردنى بازاروبون بەگەورەترین سەرمایەدار!نازانم چوَن  لەكوَروسیمیناروشاشەى تەلەفزیوَن وبڵندگوَى رادیوَورووپەڕى روَژنامەوگوَڤارەكانیش دەتوانن قسەبكەن وخوَیان دەرخەن؟!یا بانگهێشتى كەسێكى وەك (نیڵسن ماندێللا)بكەن بوَ كوردستان؟!یا لەبەرامبەر وەفدومێوانانى بیانى باس لە دیموكراسى وعەدالەت وشێوازى كارى سیاسى بكەن؟!
  دروستبون ودروستكردنى جیاوازى ژیان لەنێوان تاكەكاندا لەناوكوَمەڵگاكەماندا ، بوَمبێكى تەوقیتكراوە هاكە تەقیەوە !ئەوەى لەم تەقینەوەیەش لەهەمووان زیاتروزوَرتر زەرەرمەنددەبىَ وتێدەچىَ سەبەبكارانى دروستبوى رەوشەكەن.
 Info_balisani@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.